كارە دزی و ئابرو بەرەكانی
Thursday, 12/08/2010, 12:00
1. هەموو مانگیك هەریەكەیان (17000000حەڤدە ملیۆن دینار) یان بۆ ماوەتەوە كە لە بەشە ئەرزاقی پۆلیس دزویانە .
2. عەتا و بلال لە سەرچنار وویستویانە بەشەریكی ئوتێلێك بكرن بە بری 114 سەدو چواردە دەفتەر دۆلار بەلام لەسەر چوادە دەفتەرەكەی رێك نەكەوتوون . وە هەدوو سایەقەكەی خۆی كە (حسیب و سلام)ن لەسەر ئەو مەسەلەیە دەركردووە چونكە بلاویان كردۆتەوە .
3. بۆ هەر ئەفسەرێك فورمیان پركردۆتەوە كە بری (30000000 / سی ملیۆن دینار) یان بە سلفە بۆ وەربگرن . بەلام بۆ پۆلیسی داماوی ناكەن
چونكە پۆلیس بە دوژمنی خۆیان ئەزانن .
4. عەتای مودیر لە گەرەكی بەختیارى نزیكەی (30 / سی دەفتەر دۆلار) ی بە خانووێك داوە و باخێكی گەورەشى لە ناوچەی تەگەران بە پارەیەكی خەیاڵی كریووە . ئەمەش هەر لەسەر حسابی دزی كردنی چەند ساڵەیەتى لە پۆلیس .
5 . عەتای مودیر كورەكەى لەباشماخ كردووە بە موڤفى گومرك كەلە هەمان كاتدا لەسەر میلاكی پۆلیس گومرك هاربە .
6. چەند كارمەندێكى سەر بەدائرە شەهادەی تەزوریان هەیە كەچى عمید / عەتا خۆشى بۆی تێدیق كردوون و بۆی خستوونەتە ناو دوسیەكەیانەوە . كە خۆی سوور ئەزانیت تەزویرن بەلام قسە ناكات چونكە ئەو كارمەندانەپیاوى خۆیی و بلالن .
7. (مقدم بلال) ی جێگری وەعدێكی لە گەڵ كارمەندە كەركووكیە موتەفەریقەكان كردووە كە دەوامیان لە پۆلیسى پێ نەكات لە موقابیلی ئەوەی (105000 / سەدو پینچ هەزار) ە زیادەكەیان بۆ خۆی هەڵبگرێت .
چاوەریی گەندەڵی زیاتر بن / هەربژیت كوردستان پۆست بۆ بلاوكردنەوەى راستیەكان /
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست