کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبەڵگەوە دەیسەلمێنم، که‌ عیرفان ئەحمەد له‌ ژێر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دا کوشتیان

Monday, 13/08/2012, 12:00


به‌ پیویستی ده‌زانم له‌ رێگای کوردستانپۆسته‌وه‌ ده‌قی راپۆرتی پزیشکی له‌سه‌ر کوشتنی عیرفان ئه‌حمه‌دی شاعیر بۆ خوینه‌ران و هاوڵاتیانی کوردستان ئاشکرابکه‌م، که‌ له‌و راپۆرته‌دا زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر نووسراوه‌. ئه‌و راپۆرته‌ په‌یوه‌ندیی به‌ یه‌کێتیی نیستیمانییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیی به‌ شێوازی ئه‌و توندوتیژییه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ ده‌سه‌لاتداران به‌و شێوازه‌ مامه‌له‌ی هاوڵاتیانی کوردی ده‌که‌ن، به‌ شێوازێکی تر ده‌ڵیم که‌ یه‌کێتیی ناڕاسته‌وخۆ له‌ کوشتنه‌که‌ی به‌رپرسیاره‌، ده‌نا چۆن ده‌کرێت به‌و شێوه‌ دڕندانه‌یه‌ پۆلیس په‌لاماری خه‌ڵکی بده‌ن، کاره‌بای لێبده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و که‌سه‌ پێویسته‌ وای به‌رامبه‌ر بکرێت، یان به‌ زۆر په‌لی بگیرێت و له‌و شوێنه‌ دوور بخرێته‌وه‌!  کوشتنی عیرفان ئه‌حمه‌د به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌ و له‌ خواریشه‌وه‌ بڕوانن که‌ چی له‌ سه‌ر نووسراوه‌:

شەوى 31/7/2012 چى لە عیرفان ئەحمەد كرا؟
.......باش دەستگیركردنى عیرفان لەلایەن بنكەى پۆلیسى رزگارى لە 31ى حەوتدا بەهوى ئەو ئازار و ئەشكەنجەیەى، كە توشى عیرفان ئەحمەد دەبێت رەوانەى نەخۆشخانە دەكریت و نزیكەى پینج رۆژ لە نەخوشخانە دەمێنێتەوە، بەلام مەخابن لە  5 / 8/ 2012  گیان لە دەست دەدات.
من وه‌ک سەرچاوەیەك لە پۆلیسى رزگارى ووردەكارى تێروانینى جەستەى عیرفان ئەحمەد روونده‌که‌مه‌وه‌، كە لەپاش مردنى ئەو تێروانینەى بۆ كراوە لەلایەن پزیشكى دادوەرییەوە!
به‌ڵگه‌که‌ ئاماژە بۆ ئەوە ده‌دات، که‌ لە پاش كارى شیكارى بۆ جەستەى ناوبراو دەركەوتووە:

* عیرفان ئه‌حمه‌د نەخۆشى شەكرەى هەبووە.

* پەستانى خوینى بەرزبووە *برینیك لە ناوەراستى لیوى سەرەوەى هەبووە.

*كوترانیك بە لاى چەب و راستى پیشەوەى سەرى هەبووە بە پانى نزیكەى 5سم.

*خوین تیزان و خوین بەربوون لاى راست و چەبى میشكی هەبووە بەهوى لیدانەوە بووە.

*بازوى چەپ و باسكى راستى برینە كوترانى پیوەبووە وەكوترانیش بە سنكیەوە هەبووە.

*لەشیكارى مختبەرى بو خوینەكەى كحولى تیانەبووە .......

له‌ راپۆرته‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه‌، كە راستە عیرفانی شاعیر  نەخوشى شەكرەى هەبووە، بەڵام ئەوە هوكار نەبووە بو مردنەكەى، بەڵكو مردنەكەى ئەگەریتەوە بو بەربوونى خوین و شكانى كاسەى سەری بەهۆى زەبرى دەرەكى.

راپۆرته‌که‌ ئاشکرای ده‌کات، كە ئەو زانیارییانە دەخرێتە بەردەستى دادوەر تاوەكو بریارى خۆى بدات لە سەر كیشەكە لەو روانگەیەوە هەنگاوى داهاتوو دیارى دەكرێت بۆ دەستگیركردنى تاوانباران، چونكە دادوەر چاوەڕوانى ئەو راپۆرتە پزیشكییە بووە.

لێرەوە وه‌ک پۆلیسێک ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ ئاشکرا بکه‌م، که‌ ئەو شەوە ئازار و ئەشكەنجەى عیرفان زۆر دراوە، شوێنى ئه‌شکه‌نجه‌ به‌ جەستەیەوە دیار بووە، ئه‌مه‌ بۆتە هۆى گیان لە دەستدانى ناوبراو.

لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ر بێ لایه‌نی خۆی و به‌پێی یاسا بڕیاری خۆی بدات، به‌ پێویستم زانی وه‌کو مرۆڤێک،  وه‌ک هاوڵاتیی و کوردێک به‌ ئه‌رکی سه‌رشان و مرۆڤبوونی خۆم هه‌ڵسم، ئه‌و زوڵمه‌ی له‌م که‌سه‌ بێتاوانه‌ کراوه‌، به‌ ناهه‌ق،  دادوه‌ر سزای تاوانباران بدات، چونکه‌ وه‌کو زانراوه‌ هه‌ر له‌ ئیستاوه‌ خه‌ریکی ئه‌وه‌ن تا کاریگه‌ری بخه‌نه‌ سه‌ر دادوه‌ر تا بڕیار له‌ به‌رژه‌وه‌دنی ئه‌و پۆلیسه‌ تاوانبارانه‌ بدات.
من له‌ خواره‌وه‌ ته‌واویی ئه‌و راپۆرته‌ پزیشکییه‌ ده‌خه‌مه‌ روو تا وه‌ک به‌ڵگه‌ هه‌موو لایه‌ک بیبین و بزانن ئه‌و وڵاته‌ به‌ چ قه‌یرانێکی ناخۆشدا ده‌روات و یاسای دارستان که‌ ده‌سه‌ڵات و هێزه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیان پیاده‌ ده‌کرێت، له‌و وڵاته‌دا پۆلیس و به‌رپرسه‌کان بوونه‌ته‌ دڕنده‌ و که‌سانی نه‌زان و ده‌روون نه‌خۆشن،  هیوادارم کوردستانپۆست، ده‌ستکاری ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ بکات و به‌ جوانی بیخاته‌ به‌رده‌م خوێنه‌ران. له‌ هه‌مانکاتدا ئێمە و خوێنەرانی بەڕێزیش چاوەڕوانى دوا بڕیارى دادەورین لەو بارەیەوە بزانین ئاكامى لێكۆڵینەوە بەكوێ ده‌گات.

کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Irfan%20Ahmed.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە