کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ر ئه‌م به‌یانییه‌ به‌ 15 پۆلیس چوونه‌ سه‌ر ئه‌حمه‌د میره‌ به‌ لێدان په‌لکێشیان کرد

Wednesday, 07/09/2011, 12:00


هه‌ر ئیستا له‌ کاتی ئه‌م په‌یوه‌ندییکردنه‌م به‌ کوردستانپۆسته‌وه‌، له‌ پۆلیسخانه‌ی به‌ختیاریی له‌ سلێمانی پێتان راده‌گه‌یه‌نم که‌وا به‌ دوو ئۆتۆموبیلی فریاکه‌وتن (نجده‌)، چوونه‌ سه‌ر نووسینگه‌ی لڤین و ئه‌حمه‌د میره‌یان به‌ زۆر و به‌ راکێشان هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌، تا هێنانی بۆ مه‌خفه‌ری به‌ختیاریی به‌ 15 پۆلیس لێیان داوه‌ هه‌موو ده‌موچاویان شین و سوور کردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ دابه‌زینیشیدا هه‌ر به‌ شه‌ق و زلله‌ و تێهه‌ڵدان کردیان به‌ پۆلیسخانه‌که‌دا.
پێم خۆشه‌ کوردستانپۆست ئه‌م هه‌واله‌ بۆ یه‌که‌مجار بڵاوبکاته‌وه‌، چونکه‌ پاش که‌مێکی تر به‌ره‌و دادگای ده‌به‌ن.
 بروخێ ده‌سه‌ڵاتی تاله‌بانی، بمرێ خائین و ناپاکان.

پۆلیسێک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە