کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی ده‌زانی سه‌ره‌تای کۆتایی پارتی ده‌ستی پێکرد

Saturday, 08/10/2011, 12:00






هه‌موومان ده‌زانین پارتی دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌ده‌وێرا کۆنگره‌ ئه‌نجام بدات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ئینشقاقاتانه‌ی که‌له‌ناو یه‌کێتیدا روویاندا، به‌لام دوای ئه‌نجامدانی کۆنگره‌ی 13 که‌ به‌کۆنگره‌ی ته‌زکیه‌ی کوتله‌کان ناوبراو ئه‌ندامانی کوتله‌کان به‌ ته‌وافوق نوێنه‌ره‌کانیان ده‌ست نیشان کرد هه‌ندێک به‌ ته‌زکیه‌و هه‌ندێکی تریش به‌ سیناریۆی هه‌لبژرادن ، ئه‌وه‌بوو له‌ نه‌تیجه‌ کوتله‌ی پاراستن ئینقلابێکی گه‌وره‌یان کرد له‌ ناوپارتی رێژه‌یه‌کی زۆر کادیرانی پاراستن بوونه‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی وه‌ک (هێمن هه‌ورامی وساسان عونی وپشتیوان ێادق و عه‌لی ته‌ته‌رو نه‌زهه‌ت حالی ودلشاد شه‌هاب) که‌ ئه‌مانه‌ گه‌نجه‌کانی ناوپارتی بوون وله‌رووی گه‌شه‌ی سیاسی زۆر هه‌رزه‌کارئاساو پێنه‌گه‌یشتوون وده‌یان وویست ته‌سفیه‌ی کۆمه‌لێکی به‌ته‌مه‌نه‌کانی وه‌ک (مسعود ساله‌یی و محمد مه‌لا قادرومحموده‌ سووروزه‌عیم عه‌لی و ....هتد) بکه‌ن که‌ به‌رنامه‌که‌یان ئه‌وه‌بوو که‌ ئه‌مانه‌ ده‌رنه‌چن به‌لام هه‌ندێکیان ده‌رچوون به‌ ده‌نگی زۆر نزم بۆیه‌ بۆ پاراستنی ئه‌م هاوسه‌نگیه‌ مسعود بارزانی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ ته‌زکیه‌ داناوه‌ هه‌ر هه‌مان ئه‌وانه‌ی پێشوو، له‌مه‌وه‌ کاره‌کان زۆر ئالۆزترو به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و رۆژ به‌رۆژ بارودۆخی پارتی له‌رووی ته‌نزیمیه‌وه‌ به‌ره‌و رمان ده‌چێت و ئینتمای جه‌ماوه‌ریش به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت له‌ نه‌تیجه‌ی ئه‌و هه‌موو وه‌عده‌ به‌درۆیانه‌ی که‌ بۆ خه‌واندنی خه‌لک داویانه‌ .بۆیه‌ به‌بروای من له‌م هه‌لبژرادنه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکاندا پارتی سه‌ره‌تای کۆتاییه‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات وئه‌ندامان و کادیرانی خۆی ده‌نگی پێ ناده‌ن ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو زلم و سته‌م ونا عه‌داله‌تیه‌ی پارتی که‌ له‌ کادیرانی خۆی کردوه‌ له‌لایه‌ک و له‌گه‌ل جه‌ماوه‌رله‌ لایه‌کی تر،ته‌نها به‌شێکی زۆر که‌م کاری بۆ ده‌که‌ن که‌ به‌ فعلی موسته‌فیدن له‌ پارتی ، نه‌مانی میسداقیه‌ت له‌ نێوان به‌رپرسه‌کانی ناو پارتی و ئه‌ندامانی خۆی له‌لایه‌ک و نه‌مانی میسداقیه‌تی پارتی وه‌ک حیزب له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ر فاکته‌ری سه‌ره‌کیه‌ بۆ گه‌وره‌ترین شکستی پارتی که‌ تووشی ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌ندامانی ناو پارتی له‌وپه‌ری خراپیدایه‌ له‌رووی ئابووری بێ کاریاندا سه‌ره‌رای خراپی بژێوی ژیانی کادیران و ئه‌ندامانی هیچ هیواو ئاسۆیه‌ک بۆ کادیر نه‌ماوه‌ که‌ هه‌ولی بۆ بدات و پارتیش وه‌کو حیزب تووشی بارقورسیه‌کی زۆری کادیرو ئه‌ندامان بوه‌ته‌وه‌ که‌ ناتوانێنێت ئیداره‌یان بکات ئه‌وه‌ش له‌ نه‌تیجه‌ی نه‌بوونی به‌رنامه‌و پلان و هاتنه‌ پێشی که‌سانی پێ نه‌گه‌یشتوو و نه‌خوینده‌وارو خه‌لکی غیر مناسب له‌ سه‌رئه‌ساسی علاقاتی شه‌خسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ شه‌خسیه‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ تا پله‌ی کارگێری لق و به‌رپرسی ناوچه‌کان ، بۆ نموونه‌ لقی دووی پارتی که‌ بریتی یه‌ له‌ لقی پایته‌خت که‌ پێوویسته‌ خه‌لکانێک به‌رپرسیاریه‌تی بکه‌ن که‌ خه‌لکی شاره‌که‌وکه‌سایه‌تی و خاوه‌ن ئه‌زموون وخاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌ت ولێزان و رابردوو پاک و راستگۆو رۆشنفیکروپێ گه‌یشتووبن له‌ بواری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ودادپه‌روه‌رو دلسۆز بن نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌ی که‌ ئیستا هه‌ن خه‌لکی هه‌ولێر زۆر نیگه‌ران و تووره‌ن له‌ مه‌سعود بارزانی و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ پارتی و مه‌سعود بارزانی خه‌لکی هه‌ولێرو شاره‌که‌ توڕه‌ده‌که‌ن به‌وه‌ی که‌ خه‌لکی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌ینن به‌سه‌ر هه‌ولێریه‌کان فه‌ڕزده‌که‌ن ، رۆژگارێک فرانسۆ هه‌ریری و ئیستاش عه‌لی حسین حه‌ریری وهه‌ندێک له‌ کارگێرلقی بێ ئاستو دواکه‌وتوو له‌ هه‌موو بواره‌ جیاجیاکاندا وه‌ک سه‌تارپۆلیس وزیاد خه‌وخۆش و .....هتد ، خه‌لکی هه‌ولێر ده‌لێن هه‌ولێر پیاوی تیادانه‌ماوه‌ ئه‌و سه‌گ وسوارو خوێریانه‌ ده‌که‌نه‌ به‌رپرس له‌ هه‌ولێر .. بۆیه‌ به‌ رای من وه‌ک چاودێرێکی سیاسی و لێکۆله‌ر له‌ بواری حیزبه‌ کوردستانیه‌کان ئه‌مجاره‌یان خه‌لک له‌رێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌رسێکی بێ وێنه‌ ده‌ده‌نه‌ پارتی بۆ ئه‌وه‌ی هیچی تر هه‌له‌ی به‌م جۆره‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ولێر نه‌کات . ئه‌وه‌تا له‌ رووی ناوخۆیی خۆیان که‌ به‌حیساب پارتی گۆرانکاری ده‌کات له‌ لقه‌کان بۆ نموونه‌ لقی دوو هێشتا هیچ گۆرانکاریه‌ک نه‌کراوه‌ وا ستافی ناوچه ی برایه‌تی‌ به‌کاملی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندوه‌ به‌هاتنی به‌رپرسی ناوچه‌ی نوێ له‌ شوێنی حاکم جه‌مال ، ئه‌گه‌ر بێت گۆرانکاری بکرێت ئه‌وا دڵنیام فه‌وزایه‌کی زۆر له‌ لقی دوو رووده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رپراسانه‌ی ده‌یانه‌وێت لایه‌ن ده‌ن له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دان که‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی گشتی رابگه‌یه‌نن ، پارتی به‌لابردنی پشتیوان سادق که‌لێنێکی گه‌وره‌ی له‌لقی دوو تیادا دروست بووه‌و عه‌لی حسین حه‌ریریش نه‌یتوانی وه‌کو پێوویست ماوه‌ی پێنج مانگه‌ هیچ نوێ کاریه‌ک له‌لق بکات که‌ شایانی باسه‌ ، به‌رای زۆربه‌ی کادیرانی لق سه‌رنه‌که‌وتنی عه‌لی حسین بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێننه‌وه‌ که‌ هه‌ندێک کارگێر لقی وه‌ک ئاریان ێلاح الدین و شوان شێخ ئه‌حمه‌دو سه‌تارپۆلیس ئیعازاتی هه‌له‌و چه‌وتی پێ ده‌ده‌ن بۆیه‌ له‌ نه‌تیجه‌ی برایاره‌کانیدا تووشی شکستی بێ وێنه‌ی ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی کادیران باسی لێوه‌ ده‌که‌ن له‌و گۆرانکاریه‌ی لقی دوو ده‌لێن سه‌نگه‌ر کانه‌بی گه‌نجێکی موالید 87 به‌هیچ پێوه‌رێک بۆ ناوچه‌یه‌کی عه‌شائری وه‌ک برایه‌تی ناگونجێت و عومه‌ره‌ خره‌ش که به‌‌ مه‌زه‌ومه‌جلیس خۆشکه‌ری به‌رپرسه‌کان هه‌ژمارده‌کرێت و هیچ رۆشنبیریه‌کی سیاسی نی یه‌ کفرێکی گه‌وره‌ی کردوه‌ پارتی کردیتیه‌ به‌رپرسی گولان بۆیه‌ خه‌لکی ناوچه‌کان ده‌ڵێن پارتی ئیهانه‌ی خه‌لکی هه‌ولێر ده‌کات و ئێمه‌ش ئه‌وجاره‌ ئه‌و ئیهانانه‌ قبوڵ ناکه‌ین و پارتی ده‌بێ خۆی باجه‌که‌ی خۆی بدات به‌تایبه‌ت له‌هه‌ولێر چونکه‌ پارتی خۆی ده‌زانی له‌سلێمانی گه‌رمیان کۆتایی پێ هاتووه‌وپارتیاتی بوه‌ته‌ عه‌یبه‌کی گه‌وره‌ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە