کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەرمیان لە كۆنگرە تۆلە دەكاتەوە

Wednesday, 27/10/2010, 12:00


ماوەیەك بەر لە ئێستا لەسەر پێشنیارى ئەكرەمە سوور بەرپرسى لقى 22 كۆمەلێك بەرپرسى ناوچە لە سەر كار لادران ئەمەش بە بیانووى ئەوى كە لە هەڵبژاردنەكانى ئەم دوایەى پەرلەمان دەنگى باشیان نەهێناوە و كەم تەرخەم بوون . ئەگەر چى ئەم گۆرانكاریە جگە لە زیان هیچ سودێكى بۆ پارتى نەبوو لە ناوچەكە بەڵام روون نیە لە لامان ئاخۆ مەكتەبى سیاسى بۆچى بە تەنگ گەرمیانى جەرگ سوتاوەوە ناێت بۆچى هەرچى خراپ و نەخوازراوە لەلایەن گەرمیانەكانەوە مەكتەبى سیاسى بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەیسەپێنێت بە مەرجێك ئێمەى كادیرانى پارتى لە گەرمیان لە هیچ لەم بریارانە بێدەنگ نەبووین و زۆر بوێرانە رەخنەمان لە مەكتەبى سیاسى گرتووە , نارەزایمان بەرامبەر دانانى ئەكرەمە سوور زیندووترین بەڵگەیە . بەلام مەكتەبى سیاسى بەتایبەتى فازل میرانى و محموودە سوور بەردەوامن لە و سیاسەتە چەوتەى خۆیان . بۆیە بریارمان داوە كە نەك هەر دەنگیان پێنادەین بەڵكو لە كۆنگرەدا لەبەرەم كۆنگرەدا هەموو شتێك دەخەینە روو كە چۆن سوكایەتى بە گەرمیانیەكان ئەكەن . بە تایبەت لەم چەند رۆژەى دوایى جەنابى سكرتێر بۆ ئەوەى ئێمە بێدەنگ بكات و لە كۆنگرە دەنگى پێبدەین برى 10000 دۆلارى پێبەخشین بۆ هەر یەكمان كە ئەمەش سوكایەتیكى ترە بە گەرمیانیەكان . لە وانەیە بپرسن بۆچى ئەو پارەیەتان وەرگرت ئێمەش لە وەلام دەڵین بەلى وەرمانگرت چونكە ئەمە پارەى پارتیە و ئێمەش كۆرى پارتین بۆیە ئەم برە پارەیە ى كە لە پارتیمان وەرگرتووە وەك و موكافەیەك بەرامبەر بە خەباتى خۆمان تەماشایى دەكەین بۆیە میرانى خەیاڵى خاوە .
هیوادارین مه‌سعود بارزانی دەرك بەوە بكات كە راستى گەرمیانیەكان ئەوە نیە كە میرانى لەلاى بەرێزیان هەڵسەنگاندووە دڵنیا دەكەین كە لە كۆنگرە دەگاتە راستیەكان. بەداخەوە ئەم ماوەیە پارتى لە گەرمیان توشى ناكۆكى بوو بەلام لە دواى ناردنى مەحموود وەك سەرپرشتیارى حەملەى ئینتیخابى بۆ ناوچەكە بۆ یەكەم جار لە مێژوو گەرمیان توشى ئەم حالەتە هات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە