کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كانديده‌كاني يه‌كێتي ترسيان لێنيشتوه‌ ده‌نگه‌كانيان ببرێت.

Tuesday, 15/04/2014, 12:00


زاواكه‌ي عومه‌ر فه‌تاح گۆمه‌كه‌ي شلَه‌قاندوه‌ به‌مه‌كته‌ب سياسي كۆناكرێته‌وه‌, پاش ئه‌وه‌ي له‌كۆبونه‌وه‌ي ئه‌نجومه‌ني ناوه‌ند به‌ئاماده‌بوني عادل مورادو سه‌رجه‌م ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني ناوه‌ند سوران جه‌مال تاهير كه‌ زاواي عومه‌ر فه‌تاحيشه‌ ناره‌زاي ده‌رده‌برێت له‌سه‌ر ياريكردن به‌ده‌نگه‌كان , ئه‌و كۆمه‌لَێك فايلي زۆر له‌بن ده‌ستيدا بوه‌و روي كردۆته‌ عادل موراد و ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ن و ده‌لَێت كێ ده‌لَێت وانيه‌ ئه‌مه‌ به‌لَگه‌كانه‌ كه‌ چۆن هه‌ندێك كانديد ده‌رنه‌چون له‌گه‌لَ كانديدي ده‌رچودا ئالَوگۆر به‌جێگه‌كانيان كراوه‌ له‌ناو ئه‌وناوانه‌دا ئاماژه‌ به‌ناوي خۆۆي و روناك فرج كه‌ده‌نگي يه‌كه‌مي ژنه‌كاني مسۆگه‌ر كردوه‌و تريفه‌ي ده‌ڤه‌ري سۆران كه‌به‌كۆتا ده‌رچوه‌ و له‌نێوان ده‌نگي خه‌لَه‌ف و سه‌ركه‌وتي لاله‌سه‌رحه‌د جياوازيه‌كي كه‌م هه‌بوه‌ , له‌ناوكۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌بێته‌ مقۆمقۆي ئه‌ندامان كه‌چۆن ئه‌مه‌ كراوه‌, ئێستا له‌گه‌لَ نزيك بونه‌وه‌ له‌ دووهه‌فته‌ پروپاگه‌نده‌ي هه‌لَبژاردن بلاوبونه‌وه‌ي ئه‌م هه‌والَه‌ له‌نێوكادراني يه‌كێتي وئه‌و كانديدانه‌ي هه‌ست به‌پێگه‌يه‌كي جه‌ماوه‌ري باش ده‌كه‌ن ترسيان لێنيشتوه‌ ده‌نگ بێنن و ده‌نگه‌كانيان بدرێت به‌كانديدي تر. ئه‌مه‌ش به‌راشكاوي ده‌رده‌برن. داواي دلَنياي له‌يه‌كێتي ده‌كه‌ن كه‌ده‌نگه‌كانيان پارێزراوبێت.
دابه‌شكردني ئه‌م ده‌نگانه‌ به‌پلاني ئالاَتالَه‌باني و كۆسره‌ت ره‌سول و حاكم قادر بوه‌ بۆ جێبه‌جێكردني ئه‌م پلانه‌ مه‌رج بوه‌ ئه‌و ژن وپياوانه‌ي كانديدي كۆسره‌ت ره‌سول وئالاتالَه‌باني وحاكم قادرن ده‌رچن به‌ ئالَوگۆربه‌شوێني ناوه‌كان ده‌رنه‌چوو بخرێته‌ شوێني ده‌رچوو, هاوكات ده‌نگي ليست بده‌ن به‌و كانديدانه‌ي كه‌هي خۆيانن وده‌نگيان لاوازه‌ واته‌ له‌ريزي پێشه‌وه‌ نين, چه‌ند رۆژ مشتومربوه‌ سه‌ركه‌وت بخه‌نه‌ شوێني خه‌لَه‌ف به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ي هه‌ردوكيان كانديدي كۆسره‌ ره‌سولَ بون ده‌ست له‌ريزبه‌ندي ده‌نگي خه‌له‌ف نه‌دراوه‌و بۆيه‌ بريار ده‌ده‌ن يه‌كه‌م كه‌س كه‌ له‌ليسته‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌ سه‌ركه‌وتي لاله‌ سه‌رحه‌د له‌شوێني دانێنن. ئه‌وكانديدانه‌ي ئێستا له‌په‌رله‌مانن زۆربه‌يان ده‌نگيان زۆربه‌يان ده‌نگيان زۆركه‌م بوه‌ يان ده‌رنه‌چون خۆشيان ئه‌وه‌ ده‌زانن, مالَپه‌ري گه‌رانيش له‌وكاته‌دا كه‌ناوه‌كاني پێش كۆمسيۆن بلاَو ده‌كرده‌وه‌ به‌شێك بوه‌ له‌م پلانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە