کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرگیز لەبیرمان ناچێ و لێتان خۆش نابین

Saturday, 26/09/2009, 12:00




بەڕێزان  جەلال ..  مەسعود ..بەرپرسەحیزبى وحكومى یەكان.....ژیان وەرزێكە كورت یان درێژە ..ماڵى میللەت بۆ دوژمنان هەڵ مەڕێژە.

ئێمە كۆمەڵێك گەنج بووین كە بە هەمووتەمەنى گەنجێتى وجوانى ى خۆمان تامى خۆشیمان نەكرد و مافى تەنانەت خۆشەویستى وژن هێنان وخوێندن وموڵكدارێتى وهەمووشتێكى ترمان لەخۆمان سەندبۆوە ولەخۆمان حەرام كرد...ئەزانن بۆ؟

چونكە شوێن ئێوە كەوتین وئێوە لێپرسراومان بوون نەمان زانى دڵتان پڕبوو لە نیازى جۆراو جۆرو ئێمەش تەنها نیشتیمان و خۆشگوزەرانى كوردان مەبەستمان بوو.

هەر لەوپێناوەشدا بووینە ڕێكخستن و لەسەر دوژمنان كاریگەرو لەسەر میللەتیش هاندەر بووین كە ڕووتان تێ بكەن وبەهەمووجۆرێ لەگەڵتان بن وخزمەتتان بكەن وبتانهێڵنەوە بۆ ئەمڕۆ وئەڵقەى پەیوەندى نێوان میللەت وشۆڕش بووین. .ئێمەش لەبەر چالاكى ودڵسۆزیمان نەسرەوتین هەتا دەسگیر كراین وخراینە زیندانەكانى ڕژێمى بەعسەوەو بەجۆرەها شێوە سزا دراین و لەژێر تەعزیبدا داڕزاین و ئێستا مۆدیلمان بەسەر چووە و ئامادە نین لەكۆڕو كۆبوونەوە كانتانا. وخۆمان لەئێوە بەكەمتر نازانین وبگرە دڵسۆزتریشین وماستاویش بۆ كەس ناكەین وهەرگیزیش خیانەتمان نەكردوەو نایكەین وهەر ڕۆژێ میللەت پێویستى بە ئێمە بێت دووبارە قۆڵ هەڵدەكەینەوەو ڕۆڵەكەى جارانین .ئێستا ئێمە پێمان دەڵێن زیندانیانى سیاسى و لاى میللەت بەڕێزین ..كەچى لاى ئێوەبەجۆرێك مامەڵە دەكرێین وەكو هێزێكى خەتەرى ئاژاوەچى ونایەڵن دەنگ هەڵبڕین .ئەو مووچەیەى كە بەڕێزنورى مالیكى وەكو منحە داویەتى پێمان دووساڵە ئێوە بەنایاسایى بردووتانەو ئازارى دڵى ئێمەى پێ دەدەن . ئێمە ناپاڕێینەوە بەڵام مافى خۆمانە وئێوە لێتان زەوت كردووین وئەمڕۆپێویستمان پێیەتى و ماف هەرمافە وئەوەش منحەى ئێوە نى یە چونكە دەستتان نووقاوە لەئاستى دڵسۆز و خەمخۆرەكانتان وبیگانەپەرست ودوژمن پەرستن وهەر ڕۆژەى بەجۆرێك ولەژێر ناوێكدا و بەبیانوویەك خزمەتى دوژمنانى كوردو كوردستان وكوردایەتى دەكەن و دڵنیام تووشى گەورەترین نشوستى دەبن .ڕۆژێ خوێنكارانى توركمان دەنێرن بۆ باشترین خوێندن وبودجەیان بۆ دادەنێن كەچى ئەو زیندانى یە سیاس یانەى كە لەسە كوردایەتى خوێندنیان لەدەست چوو ئێستا لە بەر دەستى كۆنە بەعسى یەكاندا كار دەكەن وئەمریان بەسەردا دەكرێ وسووكایەتیان پێ دەكرێ چونكە خوێندنیان تەواو نەكرد وكەس خەمیان ناخوا ..ئەى بۆ ئەوان نانێرن بۆ خوێندن؟. وجارێكى تر عەرەبى فەلەستینى دەهێنن وخاك وماڵ ومووچەو كاریان پێ دەدەن .بەڵام سەدان وهەزاران خانەوادە هەڵوەشان لەبەر بێ جێگەیى وبێ كارى و بێ سەرچاوەیى ژیان وبێ مووچەیى بێ ئەوەى بیر بكەنەوە كەلێرە ئەزمەى سەكەن وكارو كاسپى وئاوو.بێ ئەوەى چاوێكى ڕەحمیان لە كوردەكانى بەشەكانى تر بێت كە سەدان وهەزاران ئاوارەو بێ جێگەو ڕێگەیان هەیە وكەس خەمیان ناخوات .كەچى فەلەستینى كە 22 دەوڵەتى عەرەبى وچەندین دەوڵەتى ئیسلامى یان لەپشتە بەسەردەكەنەوە.وڕۆژێك4000000چوارملیۆن دۆلار دەدەنە ڕۆژنامە نووسە عەرەبەكان كە تەنها كار بۆ مانەوەو پاراستنى ئەمنى قەومى وشۆڤێنیەتى عەرەبى كاردەكەن .كە ئەمە مووچەى هەزاران زیندانى سیاسى یە و داگیرتان كردووەو دەیبەخشنەوەو ڕۆژنامەكانى خۆمان سزادەدەن وغەرامەیان دەكەن.لەسەر قەبرى گەورە دوژمنەكانى كورد دەگرین ولەسەر ئەساسى مانەوەو نوسینى ناوتان لەمێژووداو بۆ دروست كردنى خەتى ڕەجعى بۆ مانەوەى خۆتان گەورەترین تەنازول دەكەن .وەلەگەڵ بۆگەن ترین تاقم وبێزراوترین پرۆژە یەكتان دەخات وڕێك دەكەون بەڵام هێزو پشت وپەناو كوڕەكانى ڕۆژانى تەنگانەو سەختى خەباتى خۆتان نان بڕاو دەكەن وبە خائین وئاژاوەچى ناویان دەبەن. وملیۆنان دۆلارو دینارى كورد ئەدەن لەپێناوى ناوبانگى خۆتان ومانەوەتان.

بەڵام ئەوەى بەلاتانەوە گرنگ نەبێ دڵسۆزانى میللەتە .بەڵام دڵنیابن لێتان خۆش نابین ...تائێرەتان هێنا وڕەنگە ئەوەندەى تریش بژین بەڵام لاى كوردى دڵسۆز و خاوەن حەقەكان هەر قەرزارو قێزەونن .لاى خوداش حەقى ئێمەتان لەسەرەو لێتان خۆش نابین چونكە ئەكرێ ئێوەش هەبن وئێمەش خۆشگوزەران بین و مافەكانمان وەرگرین وداد پەروەر بن وبەشى هەمووان دەكات و هیچ عەرەب و تورك وفارسێكیش گلەییتان لێ ناكەن .بەڵام هەرگیز ئێمەئێستامان قبووڵ نى یە و دڵنیا بن ئەمانە مێژووى خۆتان پیرو ناشرین وتەمەن كورت دەكەن وخۆتان ڕسوا دەبن.

دڵنیا بن دنیا لێتان خۆش بێت ئێمەى زیندانیانى سیاسى لێتان خۆش نابین وئەوەى غەدرمان لێ بكات لەلاى ئێمە لە سەدام ودارو دەستەكەى تاوانبار ترەو سەبریشمان سنوورى تێ پەڕاندووە.وە هەرگیز لێتان نابوورین وئەتانخەینە بەردەم مەحكەمەى خوا وخەڵك .حسبنا اللە ونعم الوكیل.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە