کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی كه‌ریم شنگاریی قومارخانه‌كانی هه‌ولێری داخست؟!

Thursday, 25/11/2010, 12:00


له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ شتیك وه‌ك نه‌ریت ماوه‌ته‌وه‌، تا مرۆڤه‌كان خۆیان ماران گه‌ست نه‌بن، له‌مار ناترسن!
له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارم ده‌یان كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیرو خودان هه‌ڵویستی شاری هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌سعود بارزانیان كردووه‌وپێان ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و قوماره‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ هه‌ولیر ده‌كریت، باوه‌ڕناكریت، له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئه‌وروپا بكریت!
جارێكیان مه‌سعود بارزانی بانگی كه‌ریم شه‌نگاری كردوپێگووت: ده‌ڵین هه‌ولیر بۆته‌ قومارخانه‌؟!
كه‌ریم شه‌نگاری ووتبووی: ئه‌زبه‌نی به‌ خودا درۆی ده‌كه‌ن و بۆختان لۆ هه‌ولیر هه‌لده‌به‌ستن، چونكه‌ پارتی حاكمیتی!
مه‌سعود ته‌نها بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ خۆڵ نه‌كراوه‌ته‌ چاوانی، به‌ڵكو له‌لایه‌ن خیزان و كورو منداله‌كانیشیه‌وه‌، وه‌ك كه‌ریم شه‌نگاری درۆیی له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی ناسراوه‌ خۆشباوه‌ڕوو ساویلكه‌و كه‌م ئه‌زموونه‌..
ده‌نا ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی ده‌ویست بزانێ، له‌ هه‌ولێر قومارخانه‌ هه‌یه‌، با بانگی (حاجی كانه‌بی) باوكی سه‌فینی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی بكردایه‌، ئه‌وسا هه‌مووشته‌كانی لۆ ڕوون ده‌بووه‌!
له‌ هه‌ولێر به‌ ئامار كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هیشتنی تاوان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، له‌ ٦٠ هۆتیل و مۆتێل و كازینۆ و شوینه‌ ڕاقیه‌كان قومارده‌كرێت و،هه‌موویان مانگانه‌ وار ده‌ده‌نه‌ ئه‌م زاتانه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌لاله‌كانیانه‌وه‌:
كه‌ریم شه‌نگاری مانگانه‌ی ١٠ ده‌فته‌ر دۆلاره‌ به‌ ڕێگه‌ی بیلالی سكرتێری دووه‌می وه‌ریده‌گرێت: به‌ هۆی جه‌لالی برای بیلاله‌وه‌!
عه‌قید هێرش به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌هیشتنی تاوان، كه‌ مانگانه‌ی ٤ ده‌فته‌ر دۆلاه‌و له‌ ڕیگه‌ی ئه‌فسه‌ری تایبه‌ت به‌ قوماركردنه‌وه‌(كامه‌ران)ه‌وه‌ وه‌ریده‌گرێت!
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌وڵیر، له‌ رێگه‌ی حاجی كانه‌بی باوكی سه‌فینه‌وه‌ ٤ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ده‌ست ده‌گات!
به‌شی چاودیرو نه‌هیشتنی قۆماركردنی له‌ هه‌ولێر(كامه‌ران) مانگانه‌ ٢ ده‌فته‌ر دۆلاری پێ بڕاوه‌!
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ئه‌و مانشێته‌ی سه‌روه‌، بۆچی كه‌ریم شه‌نگاری قومارخانه‌كانی هه‌ولیر داخستووه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌؟؟!
كاتێ جه‌لالی برای بیلالی سكرتیری دووه‌می كه‌ریم شه‌نگاری بۆ كۆكردنوه‌ی ١٠ ده‌فته‌ر دۆلاره‌كه‌ی كه‌ریم شه‌نگاری ده‌چێته‌ قومارخانه‌كان، ته‌ماح ده‌یگریت ودبێته‌ كاره‌كته‌رێكی نێو یاریه‌كان و، له‌ ئه‌نجامدا ٢٠ ده‌فهته‌ر دۆلار به‌ شه‌وڕۆژێك ده‌دۆڕێنیت، واته‌ پاره‌ی دوومانگی كه‌ریم شه‌نگاری به‌ قومار كردن دۆڕاندووه‌و، ئێستا زیندانه‌ له‌ گرتووخانه‌ی محته‌ی هه‌ولیر به‌ بڕیاری كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، له‌ هه‌مانكاتدا، كه‌ریم شه‌نگاری به‌ شێوه‌یه‌ك توره‌بوو، كه‌ بریاری داوه‌ بۆ كاتیكی نادیار قومارخانه‌كان دابخات!
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عه‌مید عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌، ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ هه‌موو قومارخانه‌كان، ٣٠ ده‌فته‌ر دۆلاریان بۆ كه‌ریم شه‌نگاری ناردووه‌، تا بڕیاره‌كه‌ی ڕابگریت ، ڕائید تاریق به‌ڕیوه‌به‌ری حه‌ره‌كاتی هه‌ولیر ئه‌وه‌ی باسكردووه‌كه‌، كه‌ریم شه‌نگاری داوا ٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاری كردووه‌و، ئه‌وه‌ی وتوێژكاریشه‌ حاجی كانه‌بی قومارچیه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی هه‌ولێره‌!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە