کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێك بۆ هێمنە رەش. راستی یەكان لە مێژوو ناشاردرێنەوە.

Friday, 23/10/2009, 12:00


شەهید ملازم سەعد، لەدایك بووی شاری بەسرایە و، لـەسالی 1979 دەبێتە پێشمەرگە و،حـزب رەوانەی كۆماری یەمەنی باشووری دەكات، بۆ خوێندن لە كۆلیژی سەربازی،پاش تەواوكردنی و بە پلەی ملازم دەردەجێت و جارێكی تر، بۆ درێژەدان بە خەبات دەگەرێتەوە كوردستان.پاشان لەلایەن تاوانبار هێمنە رەش بەزیندویەتی تەسلیم بـە رژێم دەكرێتەوە و، سالی1989 لە زیندانی ئەبوغریب لە سێدارەدەدرێت.

لەسەرەتا دەمەوێت بەوەوە دەست پێبكەم، ئێمە هەموومان لە قسەكانمان زۆر بە توورەیی دژی تاوانەكانی رژیم قسان دەكەین، بەلام بەرگری لە بكەری تاوانەكان دەكەین، بۆیە من لێرە تەنیا ئەوە دەلێم، ئەوانە بەرگری لەم تـاوانبارە دەكـەن بـە شێوازێك لـە شێوازەكان تـاوانبارن، ئـەگەر ئێمە وا بیر بكـەینەوە، كـە ئەمـانە تـەنیا پێشمەرگەكانی لایەنێكی تریان شەهید كردوە، ئەمرۆ لەگەل خۆمانن، ئەو كـاتە سەرتاپای پرۆسەی بزوتنەوەی رزگـاری نیشتمانی و پیرۆزی ناوی پێشمەرگە و بـەرەنگار بوونەوەی رژێمی شوفینی بەعس و تەعریب، دەكـەوێتە ژێر پرسیارەوە. مێژوو لە لاپەرە رەشەكانی خۆی ناویان تۆمار دەكـات. هەموو كـەس دەتوانی خۆی لـە تاوانێك بەرێتەدەر، بەلام دەبێت ئەم بەرگری كردنە لە خۆد، خۆینەران و گۆێگران رازی بكات. هێمنەرەش لەجیاتی ئەوەی ئەمرۆ بێت داوای لێبوردن بكـات و ویژدانی خـۆی ئاسودە بكـات، هـاتووە جارێكی تـر بە شێوازێكی تر دەیەوێت تاوانێكی تر ئـەنجامدا، ئەویش بە خۆدەرباز كـردن لـەم تاوانە و خستنە ئەستۆی كـەسانی تر كـە لـە ژیاندا نەماوەن. ئێستا خۆت و شوانەی كادیر كـە هەردووكتان پێكەوە لە شاری (....) لە هۆلندا دەژین و ئەم درۆیەتان هۆنیوەتەوە، بـۆ ئەوەی خۆتان بخەنە دەرەوەی تاوانەكە، بـۆ تا ئەوكاتەی ئەمـانەی ناویان دەبەیت لـە ژیان مابوون، شتێكت لـەسەر ئەم تاوانە نەدەنووسیّّّّ!!! من دەست خۆشی لـە ئازایەتی ویژدانی زیندوی ئـەم كاكـەیە دەكەم كـە بە ناوی پێشمەرگەیەك وەلامی داویتەوە، هیوادارم بتوانێ ئەم جارە بە ناوی خۆی و روونتر رووداوەكە ئاشكرابكات. هێمنە رەش؟ ئەم وێنەیە لەگەل بابەتەكە بلاو كراوەتەو چون نایناسیەوە!!! ئەوە بوو كە تۆی فس فس پالەوانی شەری برای كـوژی بۆ پاراستنی ژیانـی سەرشوریت، بـەزیندویەتی تەسلیم بە رژێمت كردەوە، ئـەم وێنەیە وێنەی شەهید ملازم سەعدە، دەزانم نای ناسیوە چونكە دلنیام، ئەو كاتەی بەدیلی و دەست بەستراوەیش لات بووە، ئەو جورئەتت نەكردیە سەیری چاوەكانی كەیت، خۆ تۆ لە ئێمە باشتر دەزانی هەلوێستی ملازم شەهید سەعد چون بوو لەكاتی لێكولینەوە، ئەو كاتەی ئاغاكانت پێیان ووت تۆ عەربی شەرم ناكەیت ئـەم جلە كوردیت لـەبەر كردوە، لـە وەلامدا وتبووی ئەم جلە، جلی پێشمەرگایەتیە كە لەبەرمندایە، بۆمن شەرەفێكی گەورەیە. دەزانی مەلازم سەعد لـە زیندانە هیچ نەهێنیەكی نەدركاند و بە سەربەرزی شەهید بوو، ئەم ژیانە سەرشوریەش بۆ تۆی زەلیل با سەد سالی دی بێت.من دلنیام ئەگەر یەك تۆز ویژدانت زیندوبێت،ئەوە هەموو رۆژێكت سەد مردنە،

من كەسایەتی هێمنەرەشم وەك مـرۆڤ بۆ ناخۆێندرێتەوە، كـە هێرش دەكـاتە سەر ئـەم پێشمەرگەیەی وەلامـی
داوەتەوە، بە ترسنۆكی ناو دەبات، گوایە جەنابی ئازاو نەترسە، بـەلام ئەوەی لەبیر چووە، كـە تاوانی شەهید كردنی پێشمەرگە بـەم شێوازە تەنیا لـەكەسانی ترسنوك و بودەلە دەوەشێتەوە، پێوەری ئازایەتی، مرۆڤ كوشتن نیە لـە پێناو رزگار كـردنی گیانی خـۆتدا، هـەر مرۆڤێك یەك زەرە شەهـامەتی تێدابێت ناتوانی ئـەم تاوانە ئـەنجامـدا، جەنابت دەتەوێت بـەم گێرانەوەیە وا نیشاندەیت، كـە تۆ ئاگـاداری پەیوەندی هێزەكەت و دەزگـا نهێنیەكانی رژێم نەبویت!!!!!تـۆ خـۆت بـەرپرسی یەكـەمی هێزەكە بوویت، چون كـەسانی تـر دەتوانن دەستی پێشمەرگەیەك ببەستن و تۆش لێی بێ ئاگابیت!!خۆت دەلێیت بەپەلە بریندارەكانم هەلگرتوو بۆ دوور كەوتنەوە لە شوێنەكە، چووینە شووێنێكی نزیك، وابریاریشمان دا ئەگەر ئەم شەو هیچ روونەدا بەیانی عەسركەی، دێنەوە جەنازەكان دەنێژین!!! واتە جەنابت دەست نیشتانی شوێنەكەت كردبوو كە بۆی چوون، هەر خۆشت دەلێت بەیانی پێش ئەوەی بـەخـۆ بكەوین هێزەكەی دەزگا نەهێنیەكانی رژێم لێمان نزیك بوونەوە، وا دیار بوو رەفعت وسیروان سەعاتی سفریان لەگەل ئـەم هێزەی رژێم دانابووە!!! ئەگـەر پێشوەختە شوینەكەتان لـەگەل رژێم دەست نیشان نەكردبێت، چ رێكەوتێكە!!رەفعت و سیروان شوێنیك دەست نیشان دەكەن بۆ رژێم!!تۆش هێزەكە دەبیتە ئەو شوێنە یان ئەو كاتەی رەفعەت بە سیروان دەلێت ئەوە هێزەكە هات، ئەگەر لە هەلویستی جەنابت دلنیانەبوونایە، چون حسێبیكیان بۆ جەنابت نەدەكـرد، یان هـەر بە لایەنی كـەم چەكیان لێنەدەهینایەوە!!!باشە هێمنە رەش؟ لـەم كاتەدا كە هێزەكەی رژێم نزیك بووە و رەفعت ووتی ئەوە هێزەكە هات، تۆ چون وا بەئاسانی تەسلیم بویت!!! لە قسەكانی خۆت تۆ چەندین چالاكیت دژی هێزەكانی رژێم ئەنجامداوە!!! نەتدەزانی ئـەم چالاكیانە لە روانگەی رژێم تاوانە و تاونیش سزای خـۆی هەیە!!! چون وا بەئاسانی خۆت دا بـەدەست رژێمەوە؟؟؟ ئەگەر لـە ناوەرۆكی رێكەوتنەكەی هێزەكەت و دەزگا نەهێنیەكانی رۆژیم ئاگادار نەبووی؟؟ بۆ بیرت لەوە نەكردەوە تۆ كالایەكی لـەو سەودایە؟؟ كـە پاشان دووچاری چـارە نووسیێكی نادیار دەبیتەوە!!! هێمنە رەش؟ دەزگا نهێنیەكانی رژێم ئەوەند سادەبوون، كە پەیوەندیان لە نێو ئەم هێزەدا تەنیا لەگەل چەند كەسێك هەبێت و وا بەبێ ترس بێنە نێوتان!! یان ئەوكاتەی هێزەكەی رژێم هات بۆ هێچیان لە جەنابت نەكرد؟؟؟ خۆ بە قسەكانی جـەنابت تۆ ئاگاداری هیچ نەبویت!!! لەو كاتەدا تۆش بۆ رژێم دەستكەوتی، ئەگەر ئاگاداری هیچ نەبوبیت!!!! دەبێت رژێمی بەعس ئەوەندە سادەبێت، پاش ئەو هەموو سالانەی پێشمەرگایەتیت و بەرپرسیارییت و تەسلیم بكرێیتەوە، لێت ببوورن و بتكەن بە ئەندامێكی (ئیستخبارات) !!!! ئەگەر ئەو قسانەی جەنابت راستبێت!! بۆ پاش ئازاد كردنت و بویت بە داش دامەیەكی (ئیستخبارات)،خۆت لـەم رۆلە چەپەلـە رزگار نەكردوو، خـۆت نەگەیاندە هێزی پێشمەرگـە!! خـۆ مەفرەزەكەی كاك عوسمانی حاجی محمود لە ناوچەكە بوون، یان ئەوكاتەی هێزەكەی رژێم نزیك بووە، بۆ هاورێ شەهید ملازم سەعدت شەهید نەكرد تا بـە زیندویەتی نەكەوێتە دەست رژێم و، رژێم لـە رێگای جلە كـوردیەكەی ئیهانەی گەلی كـورد نەكات!!!! یان وەك هـەموو مرۆڤێكی ترسنوك و بێ شەهامەت رزگـار كردنی گیانی خۆت لا گرنگتربوو و،لە گیانی تێكوشەرانی تر، مرۆڤی ئازا كەلە رووداوێك دەروخێت،دەستی ناچێتە خوێنی تێكوشەرانی تر، بەلام نە ئازایەتی نە شەهامت لەكەسایەتی جەنابتدا نیە!!! هێمن لەم پرۆسەیە جەنابت داهێنەر نەبویت، بەلكو جێ بەجێ كـەری بەرنامەی دەزگا نهێنیەكانی رژێم بوویت، كـە پێش تو لە دەشتی هەولێر بـە هەڤالانت سەلاح شینەی سەرتیپ و نورەی جێگیری سەرتیپ ئەنجامیاندابوو. كە ئەوانیش هاوشێوەی جەنابت تەنیا بـۆ دیل كوشتن ئازابوون، لـە كۆتایدا كۆمەلێك پێشمەرگەی حـزبی شیوعیان شەهید كـردو چونەوە نێو ئەو دەزگـایانەی دەمێك بوو وابەستەیان بوون.

من ئێستا دێمە سەر ناوەرۆكی باسەكـەم، لـەدوای ئەنفال ئێمە كۆمەلێك پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووین لـەم ناوچەیە، هێزەكانی ئێمە لەم ناوچەیە، لە چەند مەفرەزیەك پێكهاتبوو، من لەو مەفرەزە بووم كە لە هاورێیان شەهید ملازم سەعد و شەهید چیا وشەهید دلشاد و شەهید سلام و هاورێیان جمال(عزدین نوری فەقێ) و سیروان ی مام هیدایت و ئاسۆ كركوكی و ئاسۆی مام جوهر و هەلكەوتی مام عەلی، پێكهاتبوو، مەفرەزەكەمان لە ناوچەی زەنگە بوو، ناوچەی زەنگەنەش دەكەوێتە ئەم ناوچەیەی كە هێمنە رەش تاوانەكەی تێدا ئەنجامدا. لەو رۆژانەدا بـە نیازبووین بۆ ناوچەی قەرەحەسەن بچین، كاتێك لـە گوندی قەیتول نزیك بووینە كـەوتینە كەمینەوە، بۆیە نەمان توانی بپەرێنەوە. گەراینەوە نزیك گوندی گولباخ هەر لەو شوێنە تووشی مەفرەزەیەكی یەكێتی بووین، كە ماموستا كاكەرەش سەرپەرشتی دەكردن، ئەوان كۆمەلێك پێشمەرگە بوون، ئەوانەی لەبیرم ماون بێجگە لەماموستا كاكە رەش، ماموستا نەجات و جوتیارە سوور و رەشید هەرێنەیی و جمال ناوێك بوون، ئێمە لەگەل ئەم مەفرەزەی یەكێتی شەوێك پێكەو بووین. بۆ بەیانی وا بریارماندا، بە هۆی زۆری كەمین لـە ناوچەكـە با هەموومان پێكەوە نەچینە ناوچەی قەرەحەسەن، بـەلكۆ لـە سەرەتا مەفرەزەیەكی سێ كەسی بچێتە ناوچەكە و پاشان ئـەوانی تر بچین، مەفرەزە سێ كەسیەكە كە پێكهاتبوو لە هاورێیان، شەهید مـلازم سەعد و چیا و دلشاد بەرێ كەوتن، هـەر ئەوكاتی هاورێی شەهید سەلامیش لـەگەل ئاموزاكەی كـە ناوی سەید بابە بوو، پێشمەرگەی یەكێتی بـوو چوون سوراغی مـالەوە بكەن. ئێمەش لـە ناوچەی زەنگەنە لە كەلۆزی قادر احمد جێگیر بووین و لـەم شوێنەش برێكی باش خۆراكمان دابینكردبوو، ئێمە زۆر بەباشی چاودێری ناوچەكەمان دەكرد،رۆژێك لە دوورەوە بە دووربین سەیری ناوچەكەمان دەكرد، كۆمەلێك پێشمەرگەمان دی،بەرەو لای ئێمە دەهاتن،كە نزیك بوونەوە دیمان پێشمەرگەكانی یەكێتین، ئەوانەی لـەبیرم ماون ئەمانەبوون، شوانەی كـادیر و قالە مـەملێ و جوتیارە سور و رەشید هـەرێنەی و سیروان دێ رەشی و مەهدی و كۆمەلێك پێشمەرگەی تر كە ناوەكانیانم لە بیر نەماوە. هەر لەسەرەتادا پەشێویان پێوە دیار بوو، بـەلام كە كەوتنە قسەكردن، بـاسی وەزعی خراپی خویان كرد، كـە گـوایە دوژمن لـە ناوچەكـە جموجۆلی زۆرە و ژیانی هەموومان لە مەترسی دایە، بەلام لە راستی وانەبوو، هێمنە رەش ئەوانەی بۆ لای ئێمە ناردبوو و، كـۆمەلێكیشی بـۆ گەران بەدوای ئەو مەفرەزەیە ناردبوو كـە لـە ناوچەی قـەرەحەسن بوون، بـەلام نەیانتوانیبوو مەفرەزەكەی هاورێی شەهید ملازم سەعد بدۆزنەوە، بەهۆی ووشیاریمان نەیان توانی دەست لە ئێمەش بوەشێنن، ئێمە لـە ناوچەكە ماینەوە تا چـەند رۆژێك باشان هـاورێ ئەبو نەوروز هاتە لامـان و داوای لێكردین كە ناوچەكە جێ هێلین، چونكە ناوچەكە جموجۆلێكی زۆری دوژمنی تێدابوو. بۆیە بـۆ شەوی داهـاتوو ناوچەكەمان جێ هێشت و چوینە شوێنێكی تر، پاش چەند رۆژێك هەوالی شەهیدبوونی هاورێیانمان پێگەیشت، كـە لە توركە شەهید كراون، وەك پێشتر باسمان كرد، بەهۆی بوونی كەمینێكی زۆر لـە ناوچەكە، نەمان توانی یەكسەر بۆ شوێنی روداوەكـە بروین، بۆیـە پاش دوو رۆژ گەیشتینە شوێنەكە، ئێستاش روداوەكە لـەبـەر چاومە. هاورێیان شەهید سەلام و شەهید دلشاد لـە پال ێكەوە شەهید كـرابوون و هـاورێ چیا هـەندێ لـە دووری وان كەوتبووە نێو ئاوەكە، زۆر بۆ هاورێی شەهید ملازم سەعد گـەراین نەمان دۆزیەوە، مـن ئەوە زیاتر لـە 20 سالە ئەم وێنەم لە بەر چاو وننابێت، سێ هاورێ تا دوێنی لەگەلماندا بوون، هەموو ئامانجیان بەرگری كردن بوو لـەم ناوچەیە،ئەمرۆ بەدەستی كۆمەلێك بەناو پێشمەرگە تەنیا بۆ رزگار كردنی گیانی خۆیان شەهید دەكرێن وێنەكە تا ئێستاش هەر لەبەر چاومە. لاشەی سێ هاورێ بێ گیان لەم ناوەیە كەوتووە، كۆمەلێك وێنەی دراو لەو نێوەدا كەوتووە و، گۆرەپانی تاوانەكە كۆمەلێك كاغەز تێیدا پەرت ببوو پێداویستیەكانی رۆژانەی شەهیدەكانیش لەو نێوەدا پـەرش و بلاو ببۆوە وە، ئاربجیەكیش لـە شوێنەكە بـەجێمابو. دوایی بۆمـان دەركەوت، وێنەكان وێنـەی هـاورێیان بووە دراندبویان، كــە هێمنە رەش بــە درۆ دەلێت من و شوانەی كـادیر سوتاندمـان، كـاغزەكانیش ئەوانەبوون، كــە تاونباران ئەوانەی بەگرنگیان زانیوە بردبویان و ئەوانەی بەبێ كـەلكیان زانیبوو، بەجێیان هێشتبوە. ئێمە لــە ناوچەكە زۆر لــە هاورێ ملازم سەعد گـەراین، بەلام نەمان دۆزیەوە و ،پاشان لــە شارەوە هەوالمان بۆ هات، كە تاوانبار هێمەنە رەش بۆ رزگاركردنی گیانی خۆی و تف كـردن لە رابردووی وەك دیاری بـۆ رژێمی ئەنفال بردۆیەتەوە. چونكە مەرجی سەرەكی رژێم بۆ لێبوردنیان تاوانی دەستگیر كـردنی هـاورێ شەهید ملازم سەعد بوو بە زیندویەتی.

ئێمە نەمان زانی كەی و چون هاورێ شەهید سەلام لەگەل ئەم هاورێیانە یەكێگرتۆتەوە، بۆیە لەسەرەتا كە سێ تەرممان دی، وامان زانی ئەوانە تەرمی شەهیدان ملازم سەعد و چیا و دلشادن، بەلام كە نزیك بووینەوە بۆمان دەركەوت كە تەرمی ملازم سەعدی لەگەل دانیە، بەلكو تەرمی سێیەم هاورێ شەهید سەلامە، بەلام نەمان زانی چون و كەی هاورێ لەگەل ئەم مەفرەزەیە یێكیگرتۆتەوە, چونكە شەهید سلام ئەوكاتەی لە نزیك گوندی گولباخ بووین لەگەل سەید بابەی ئاموزای بۆ سوراغی مـالەوە چووبوون.پاشان ئێمە كۆمەلێك پێشمەرگە، لــە شوێنێكی بەرز لە توركە چالێكی گەورەمان هەلكــەندو تەرمەكانمان لــە نێو بەتانیەكانی خۆیاندا، لــولداو هەریەكێ ناوەكانمان نووسی و خستمانە نێو ئەو شوشانەی بۆ چا خواردنەوە پێیان بوو، شوشەكانیشمان خستە ژێر سەریان و، بە پەلە ناوچەكەمان جێ هێشت چونكە دەمانزانی رژێم بەرۆژ بۆ كەمین دانانەوە دێتە ئەم ناوچەیە.

پاش رۆیشتنی 7 سەعاتێك بەرەو گەرمیان چوینە دۆلێك سەیرمان كرد، سێ پێشمەرگەی یەكێتی بە ناوی(سەید بابە ئاموزیای شەهید سەلام و یاسینە بچكۆل و یەكێكیتر بوو ئێستا ناوەكەیم لە بیر نەماوە) خەوتبوون و پێش بە ئاگاهاتنیان ئێمە كەوتینە سەریان، پێشمەرگەكانی ئێمە لە حالەتێكی تورەیی دابوون بە هۆی ئەو تاوانەی هێمنە رەش ئەنجامی دابوو، بۆیە هەندێ لە پێشمەرگەكانی ئێمە دەیانوسیت ئەم سێ پێشمەرگەی یەكێتی چەك بكەن، بەلام هاورێ نەجات كە بەرپرسی سیاسی هێزەكەی ئێمەبوو، پێشمەرگەكانی ئێمەی هێمن كردنەوە ووتی ئەمانە گوناحیان نیەو بێ تاوانن، بەلام زۆر بە توورەی بە سەید بابەی ووت ئەگەر هاورێ سەلامت لەگەل خۆت نەبردبایە بۆ سوراغی مالەوەتان، ئێستا لــەگەل ئــەم شەهیدانە نەدەبوو، بـــەلام ئـەوان پەشۆكابوون هیچ قسەیەكیان نەكرد تەنیا لـە بێ ئاگایی خۆیان لە تاوانەكە رادەگەیاند.پەشوكایەكەشیان لەوەوە هاتبوو وایان دەزانی ئێمەش وەكو وان لــە تۆلەی شەهیدانەكانمان ئەوان دەكوژین، بەلام پێشمەرگەكانی ئێمە بــەو لۆژیكە مامەلەیان نەدەكرد؟؟؟تەرمەكانی ئەم سێ شەهیدە تا سالی 1992 لە هەمان شوێن بوون، بەلام حزب لە سالی 1992بە مەراسیمێكی شایستە ئەم تەرمانەی هێناوە شاری كلار و بە خاك سپێردران

هێمنەرەش چونكە بەرپرسی یەكەمی هێزەكانی یەكێتی بوو لە ناوچەكە، توانی هەموو پێشمەرگەكانی یەكێتی كە ژمارەیان 25 كەس دەبوو،لەگەل خۆیدا بیانباتەوە، بێجگە لە ماموستا كاكە رەش و ماموستا نەجات و جەمال نەبێت،ئەم سێ پێشمەرگەیەش ماوەیەك بوو گومانیان لە هەلسوكەوتی هێمنە رەش هەبوو كەپەیوەندی بەرژێمەوە هەیە، بۆیە خۆیان لــە ناوبراو شاردبۆوە، پێش رۆداوەكە بــە چەند رۆژێك جوتیارە سوور وو رەشید هـەریەتی، (جوتیار برادەری قوتابخانەم بوو) ئاگاداری مـن و هاورێ جەمالیان كردەوە كە ئەم ناوچەیە جێهێلین، چونكـە وەزعەكە خراپ و هێمنە رەش نیازی خراپە بەرامبەر پێشمەرگەكانی حزبی شیوعی.

ئەو دوشكەیەی هێمن باسی دەكـات، ئەو كاتی مـاموستا كاكە رەش بە هـاورێ جەمـالی ووت، ئێمە دۆشكایەكمان شاردبۆوە، رژێم هاتووە دەریهێناوە و بردویەتی، بۆیە من گومان هەیە، كــە هێمنە رەش پەیوەندی لــەگەل رژێم پەیداكردوە. ماموستا كاكەرەش برادەری هـاورێ جمال بوو ئەوان هەردووكیان كوری یەك گـەرك بوون، بـۆیە ئەو گومانەی هەیبوو لە هێمنەرەش، وەك وەفایەك بۆ هاورێ جەمالی ئاشكرای كرد.

بــۆ هێمنەرەش باشترە باسی دانیشتنەكانی خـۆی و دەزگا نهێنیەكانی رژێم بكات لــە قەیتول نەك رێزكردنی كۆمەلێك درۆ كە كــەس باوری پێناكــات. هێمن درۆكانت ئەوەندە سادەن منالێكیش بروات پێناكات، لــەبەشی چوارەمی درۆكانت،دەلێت(بەپەلە رام كرد بەرەو تەقەكان كاك شوانی كادیرم بینی لێم پرسی چییە گوتی نازانم وەلا بەپەلە رامان كردو هاوارم كرد بەسە تەقە مەكەن ئەوە چی بووە كە گەیشتم روانیم جەنازەو بریندار تێكەل ببوو كەمێكی ویست تا بزانم چی رووی داوە سەیرم كرد جەنازەری سێ پێشمەرگەی حـزبی شیوعی كەوتوە سیروان دێ رەشەیی زۆر بەخراپی برنیدارە و رەفعت و ئیسماعیل قولەیی و كـاوەی لای منیش بریندارن بەس برینەكـانی ئەمان سوك بوون پێشمەرگەیەكی حزبی شیوعی مابوو لەكاتی تەقەكاندا خۆیدا بوو بە ئەرزا نەپێكرابوو،هەردوو دەستیان بەستبووە و چەكیان كردبوو.) پاشان جارێكی تر دەلێت (بە دەم رۆیشتنەوە بینیم پێشمەرگەكەی حزبی شیوعی دەستی بەستراوەتەوە. ووتم بۆ دەستتان بەستۆتەوە؟ رەفعت ووتی با رانەكا و ئیخباریمان بكا!!!) هێمنە رەش خۆشت نازانی چـون دروكانت رێز كـردوە، بـە قسەی خۆت ئەوكاتەی لـە شەهید مـلازم سەعد نزیك بویتەوە، داوای دراندنی وێنەكان و نووسراوەكانی نێو باغـەلی لێكردی!!! بـۆ داوای دەست كردنەوە ئازاد كـردنی لێنەكردی،!!!!! ئەمە وادەگەینێت شەهید زانیوەیەتی تەسلیمی دەكەنەوە، ئەوە لەوە كاتە بووە بەقسەی جەنابت هێشتا تـۆ نەتزانیوە بەیانی هێزەكــانی دەزگا نهێنیەكان دێن و دیاریەكەتان لێوەردەگرن!!! هێمنە رەش؟؟لـە دروكانت دەلیت: ئێوارەكەی لەگەل شوانەی كادیر وێنەكان و كاغزەكانمان سوتاند!!! كەوا نیە، ئەگـەر وابێت بۆ بیرتان لەمە كردوە!!دەترسان بكەوێتە دەست كێ خۆ لای ئێوە بوو و دەستی بەسترابۆوە،ئەوكاتەی پاساوی رەفعت بۆ دەست بەستنەوەی شەهید ملازم ئیقناعی كردیّّّّ!!!! باشە بـۆ ئەوكـاتی شەهید مـلازم سەعدی داوای درناندنـی وێنەكان و كـاغزەكانی لــە تۆ و شوانەی كادیر كــرد، واهەستت نەكرد ئەم پێشمەرگەیە لـە تەسلیمكردنەوەی دەترسێت!! هەر بیرۆكەی سوتاندنی وێنەكان و كاغزەكان گـەواهی ئەوە دەدەن كـە جەنابت لـە پرۆسەی تەسلیم كردنەوەی شەهید ملازم سەعد دابویت، نەوەك چ پێویست بە سوتانی وێنەو كاغزەكان دەكات؟؟؟
هێمنە رەش بـۆ باسی ئەوەناكـەیت تا راپەرین چ ناسنامەیەك لـە گیرفاندا بوو و چ كارە بووی. ئەگەر دەتەوێت ئەم تاوانە لـەسەر خۆت لادەی ئەوە دادگـا هـەیە، دەتوانی ناوی خۆت و ناونیشانت لە هولەندا ئاشكرابكەیت و داوی چونە پێش دادگا بكەیت.

لەكۆتایدا تەنیا ئەوە دەلێم هێمنە رەش بكـەری سەرەكی ئـەم تاوانەیە كـە تا ژیان مابیت ئەم تاوانە لە ناوی هێمنە رەش جیا ناكرێتەوە، ئەمـرۆش نەبێت، دەبێت ئـەم تاوانە بچێتە دادگا و دادگا بریاری كـۆتایی بـدات و تاوانبار بەسزای خۆی بگات و كۆمەلانی خەلكی كوردستانیش نەفرەت لە تاوانبار بكەن.
بەرزو بەرێز بێت گیانی شەهیدانی حزب و گەل، شەهید ملازم سەعد و شەهید دلشاد و شەهید چالاك و شەهید سەلام.

*پێشمەرگەی دیرینی ناوچەی گەرمیان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە