کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازیك بۆ سەرجەم ئازادی خوازانی كوردستان

Tuesday, 14/02/2012, 12:00


بانگەوازیك

 
بەبۆنەی ئەو گەلە كۆمە نێو دەوڵەتیەی لە15/2/1999 كرادژی بزاڤی رزگاری خوازی گەلی كورد لەوڵاتی كینیا لەشاری نیۆرۆبی بەپلانیكی نێو دەوڵتی بەرێز (عبدللە ئۆچ ئالان) ی رێبەری بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردیان بەشێوەیەكی زۆر درندانەو دورلە هەموو پێوانە مرۆڤایەتی و ئەخلاقیەكان رفاندوو رادەستی دەوڵەتی توركیان كردەوە، ئەو دەوڵەتەی یەك سەدەیە قەتڵو عامی گەلی كورد دەكات بەهیچ شێوەیەك ئامادەنیە ناسنامەی كورد بناسی هەمیشە بەئاگرو ئاسن مامەڵەی لەگەڵ گەلی كورداكردووە.ئەم لایەنانەی لەخوارەوە ناویان هاتووە بەرواری 15/2/2012 سەعات دوو نیوی پاشنیوەرۆ لەپاركی ئازادی سلێمانی گردبوونەوەیەك سازدەكەین،داواكارین لەسەرجەم ئازادی خوازانی كوردستان بەشداری بكەن بۆ ئیدانەكردنی ئەو پیلانەی دژ بە نەتەوەی كورد كراوە بەپشتوانی و هاوكاری هیزە ئیمپریالزمەكانی جیهان.

یەكیتی دیموكراتیخوازانی كوردستان
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
حزبی ئایندەی كوردستان
حزبی زەحمەتكیشانی كوردستان
بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان
حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان
نوێنەری كەس وكاری ئەنفال (حسین گەرمیانی)
د فایق گوڵپی سیاسەتمەدارە ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی
رۆژنامەی چەتر
گۆڤاری تروسكە
گۆڤاری هاودەم
یەكیتی ژنانی ئازادی خوازی كوردستان
ریكخراوی ئازادی ژنانی كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە