کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێكەوتننامەى ستراتیژى نێوان فاروق جەمیل و چنار سەعد عەبدوڵا

Saturday, 26/06/2010, 12:00


دواى ساڵانێكى زۆرى شەڕى براكوژى و بەكوشتدانى گەنج و رۆلەى هەژارى ئەم وڵاتە لە نێوان یەكێتى و پارتیدا، یەكتر قەبوڵ نەكردن بەزەبرى خوێنڕشتن لەپێناو لەناوبردنى یەكتر، ئێستاش لەژێر سَبەرى ڕێكەتنامەى دابەشكردنى سەروەت و سامانى گەل (رێكەوتنامەى ستراتیژى)، كەچى بەپێچەوانەى ساڵانى رابوردوو لەسەر حیسابى خوێنى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان، بەیەكەوە مێز دەڕازێننەوە و كاسى شادومانى بەكدائەنۆشن، هەتاوەكو دوێنێ دژ بەیەك ئەجەنگان و ناموسى یەكتریان ئەتك دەكرد، گەنجى ئەو وڵاتەیان بەكوشت ئەداو سەرگەردانیان ئەكردن، ئەمجارەیان بەرژەوەندیان یەكى گرتۆتەوەو ژن و ژنخوازى لەنێوان یەكتریدا مارەبڕ ئەكەن، ئەوەتا ئەبینین فاروق جەمیل وەزیرى دادى پێشوى یەكێتى ئەگەر هەر داخوازییەكى كچەكانى بهاتبوایە بەو مەرجەى ڕەزامەندى شوكردنى كچەكەى ئەبو كە كوڕەى داخوازكەر یەكێتى بوایە یا هەرهیچ نەبێ بەبۆنیش پارتى نەبوایە، كچێكى خۆى داوەتە دەربازى كۆسرەت رەسول، كچەكانیتریشى هەر بۆ كوڕە بەرپرسانى یەكێتى دانابوو. لەلایەكى ترەوە چنار سەعدى وەزیرى پێشوى پارتى كە ماوەى دوو ساڵە خوازبێنى چەندین كچى بۆ براكەى كردووە بەڵام كچەكان ڕازى نەبون و ڕەتیان كردۆتەوە چونكە براكەى چنار كەناوى گۆرانە خراپترین سومعەى هەیە بەتایبەتیش لەشارى هەولێر زۆربەى گەنج و كچى ئەم شارە سەرو سەربردەى ئەم گۆرانە ئەزانن، زۆربەى كچانیش داوایان لێكراوە و ڕازى نەبون و كێشەیان لەگەڵ گۆران هەیە، لەهەر كوڕێكى ئەم شارە بپرسى ناخۆشى یا روداوێكى ناشرینى گۆرانت بۆ دەگێڕێتەوە كە ژیانى پڕە لە كردەوەى بێ ئابڕویى و تێهەڵدان و تف بەڕوداكردن. دواجار خوازبێنى (فرۆ)ى كچى فاروق جەمیل دەكات كە خوێندكارى قۆناغى دووەمى كۆلێژى تەكنیكیە، هەرچەندە لەلایەن فاروق جەمیل رەت دەكرێتەوە و ڕازى نابێ كە كچەكەى بداتە گۆران، بنەماڵەكەى زۆر بەتوندى رازى نابن و رەتى دەكەنەوە تەنها ژنى دووەمى فاروق جەمیل پێى خۆشدەبێ لەركى ژنى یەكەمى كە خەسوى دەرباز كۆسرەت رەسولە، ناچار فاروق جەمیل رازى ئەكرێت، لەشەوى 19/6/2010 شەكراو خواردنەوەو مارەبڕینەكە ئەنجام دەدرێت، زۆربەى ئامۆزاكانى فاروق جەمیل ناڕازى دەبن و ئامادەیش نابن هەروەها دەرباز كۆسرەت رەسول و ژنەكەى كە خوشكى فرۆیە بەشدارى لەم شەكراو خواردنەوە ناكەن و ناڕازین، نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر هەتا دوێنێ شەڕى بوو لەگەڵ فاروق جەمیل و خوێنى یەكتریان فڕ دەكرد، ئەمجارە وەك پیشەى هەمیشەیى كەخوێى هەموو چێشتێكە خۆى تێهەڵەقوتێنێ و بەشدارى لەم مارەبڕیە دەكات بەڵام ئەگەر مارەبڕینى كوڕو كچێكى هەژارى ئەم وڵاتەبایە خۆ نەوزاد هادى بەلاشیانەوە نەدەچو لەترسى ئەوەى هاوكارییەكى سادەى ماددیان بكات، كەچى بۆ مەسەلەى مارەبڕى ماڵە بەرپرسەكان نەك هەر ئامادەدەبن بەڵكو پارەیەكى زەبەلاحى خوێنى ئەم میللەتەشیان بۆ خەرج دەكەن، دوێنێ منداڵى خەڵكیان بەكوشت دەدا ئیمڕۆش زەماوەند پێكەوە دەگێڕن، گەرچى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئەم ڕاستیەیان چاك بۆ دەركەوتووە كە ئەم دوو حزبە لەسەر بنەماى بەرژەوەندى تەسك و تایبەتى هاوبەش دریژە بە ریكەوتنامەى ستراتیژیەكەیان ئەدەن و كاڵى دەكەنەوە بۆ پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانیان و ئامادەنین هاوسەرگیرى و خوازبێنى لەگەڵ رۆلەى هەژارى خەڵكى كوردستان بكەن تاوەكو كەس لەكەین و بەینیان تێنەگات و بەرژەوەندیەكانیان لێ تێك نەچێت، هەركەسێ ناویشیان بێنى بەدەردى (سۆرانى مامەحەمە و سەردەشت عوسمان)ى ئەبەن. شوكردنى كچەكەى فاروق جەمیل بە گۆرانى چنار سەعدى پارتى ، بۆتە جێى باس و سەرنج لە نێو ڕیزەكانى یەكێتى و كادیرو ئەندامانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە لەئێستاوە دیارە فاروق جەمیل ئەیەوێ تەسلیمى پارتى بێت ڕێ بۆخۆى خۆشدەكات ، هەمان باس لە نێو ئەندامانى پارتى دا مشتومڕى لەسەرە كە گۆران شێتى سەروەت و سامانى لەبن نەهاتوى فاروق جەمیلە، ئەمەش موقەدەساتى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانە كە بەناوى (ئیشى خێر) لەلایەن مافیاكانى نێو دەسەڵات یارى پێدەكرێن و خەونەكان لەگۆڕ دەنرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە