کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بارزانی وتاڵه‌بانی وه‌ک دوو سه‌رۆک مافیا به‌ ئاره‌زووی خۆیان فه‌رمان وبڕیار ده‌رده‌که‌ن

Sunday, 03/04/2011, 12:00
















بارزانی: نابێت حكومەت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بچێتە ژێر باری داواكاری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانەوە

تاڵەبانی: بەردباران قبوڵ ناكەین

مەسعود بارزانی لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند نابێت حكومەت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بچێتە ژێر باری جێبەجێكرنی داواكارییەكانی ئۆپۆسیۆنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی تاڵەبانی لەگەڵ كه‌رته‌كانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی كۆبووەتەوە وده‌ڵێت بەردباران قبوڵ ناكەین.


بارزانی وتاڵه‌بانی وه‌ک دوو سه‌رۆک مافیا به‌ ئاره‌زووی خۆیان فه‌رمان وبڕیار ده‌رده‌که‌ن و هیچ حسابێک بۆ خه‌ڵک و یاسا و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ناکه‌ن . ئه‌م دوو مافیا کوردکوژه‌ ئه‌وه‌ی لایان گرنگ نه‌بێت خه‌ڵکی کوردستان و خۆێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی لاوانی خۆپیشانده‌رانه‌...
گه‌ر ئه‌مه‌ وه‌ڵامی ئه‌م دووانه‌ بێت بۆ خه‌ڵکی ڕاپه‌یووی کوردستان ، ئیتر ئۆپۆزیسیۆن و گۆران به‌ تایبه‌تی، ده‌بێت چ دڵێکیان به‌ کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات و په‌یمانه‌کانیاندا خۆش بێت ..
.ئه‌م هه‌موو گفتوگۆ و کۆبوونه‌وه‌ بێ به‌رهه‌مانه‌ی که‌ ئۆپۆزیسیۆن ده‌یانکات زیاتر هه‌ر کات کوشتنه‌ و فێڵی ده‌سته‌ڵاته‌ تا خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو له‌ ڕاپه‌ڕین و داوا سه‌ره‌کییه‌کانیان دوور بخه‌نه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا خه‌ڵک له‌ ئۆپۆزیسیۆن نائومید بکه‌ن و دووربخه‌نه‌وه‌..
ده‌با ئیتر ئۆپۆزیسیۆن واز له‌ خه‌ڵک بێنێت و به‌ ئاشکرا به‌ خه‌ڵک بڵێت ئێمه‌ له‌ گفتوگۆ و ڕێکه‌وتن داین له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات دا و په‌یوه‌ندیمان به‌ خه‌ڵک و خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌
نی یه‌ و که‌س پشت به‌ ئێمه‌ نه‌به‌ستێت.
له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕیندا خه‌ڵک ده‌سته‌ڵاتی هێنایه‌ سه‌ر چۆک و ترسی ته‌واوی خسته‌ دڵی ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داواکاریه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و دانیشتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات دا ئارامیه‌کی بۆ ده‌سته‌ڵات گه‌ڕانده‌وه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژیش داواکاریه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن که‌متر ده‌بنه‌وه‌ و باس له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ناکرێت و پڕۆسه‌که‌ به‌ ئاقاری تردا ده‌ڕوات و داواکاریه‌کان ده‌بن به‌ هێمن و ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌ بۆ پێش حه‌ڤده‌ی شوبات ، واته‌ داوای گرتن و دادگایی بکوژه‌ران و ته‌قه‌که‌ران و به‌ربوونی گیراوه‌کان ده‌که‌ن ، که‌ ئه‌مانه‌ داواکاری خۆپیشانده‌ران نه‌بوون چونکه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌نجامی به‌ربه‌چ دانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات بوون بۆ داخوازیه‌کانی خه‌ڵک که‌ خۆی له‌ ڕوخاندنی ده‌سته‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی دا ده‌بینیه‌وه‌.
واته‌ داواکاریه‌ ئه‌نجامیه‌کان که‌ له‌ئه‌نجامی به‌ربه‌چ دانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه ‌په‌یدابوون ئێستا له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسێۆنه‌وه‌ بوونه‌ته‌ داواکاری سه‌ره‌کی که‌ئه‌ویش دادگایی کردنی تاوانبارانه‌‌ .
له‌مه‌شدا دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌ و ڤیدیۆیه‌ی که‌ هه‌یه‌ ، ئۆپۆزیسیۆن جورئه‌تی ئه‌وه‌یان تێدا نی یه‌‌ ناوی تاوانباره‌کان و ئه‌وانه‌ی بڕیاریان ده‌رکرد ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵک بکه‌ن و بچن ته‌له‌ڤیزیۆنی نالیا و ڕادیۆ و باره‌گانی گۆڕان بسوتێنن بێنن ، که‌ لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه‌‌ ئه‌و که‌سانه‌ کێن...وه‌ک فازیل میرانی و هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا و مه‌حموود سه‌نگاوی و ئه‌وانی تر
بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت ته‌نها پشت به‌هێزی له‌بن نه‌هاتووی خۆی ببه‌ستێت و چاوه‌ڕێی کۆبوونه‌وه‌ و گڤتوگۆی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بێت.
ڕزگار بوونیان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا ته‌نها به‌ نه‌مانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ده‌بێت ، جا بۆیه‌ خۆتان ڕێگه‌ی خۆتان بدۆزنه‌وه‌ و له‌ تاقی کردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی پێشووی خۆتانه‌وه‌ فێربن به‌ تایبه‌تی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 و ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر و پاشان که‌ئێستا له‌به‌رده‌وامی دایه‌ له‌ یه‌مه‌ن و لیبیا ، که‌ ده‌بێت ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ڕه‌فتار به‌عسه‌ له‌ کوردستان دا نه‌مێنێت و سه‌رکرده‌ وتاوانباران دادگای بکرێن و سه‌روه‌ت و سامانی دزراوی کوردستان بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان و بۆ هه‌تاهه‌تای ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی نه‌هێڵرێت له‌ کوردستان دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە