کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ده‌بێت خۆتان ساغ که‌نه‌وه‌

Friday, 11/02/2011, 12:00



پاش بیست ساڵ له‌ ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌فتار به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ‌مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی وچه‌ته‌کانیان ، خه‌ڵکی کوردستان به‌ته‌و‌اوی پڕبووه‌ ڵێیان زوو بێت یان دره‌نگ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ده‌که‌وێته‌ به‌ر لافاوی نه‌وه‌ی فه‌یسبووک و توویته‌ر و هه‌موو خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کوردستان....
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سی ڕۆشنبیر و ئه‌کادیمی چ به‌ هۆی نووسینه‌کانانه‌وه‌ یان به‌هۆی کارکردنیانه‌وه‌ له‌ ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی به‌ناو هه‌رێمی کوردستان دا ده‌یانه‌وێت پاساو بۆ خۆیان و کاره‌کانیان بهێننه‌وه‌ که‌ سه‌رئه‌نجام ته‌نها خزمه‌ت به‌ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ی کوردستان ده‌که‌ن...
هه‌ندێک له‌و ڕۆشنبیر و ڕووناکبیرانه به‌ ووتاری نا بۆ ڕاپه‌رین و داوای دیالۆگ له‌ نێوان خه‌ڵک و ده‌سته‌ڵاتدا ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی هێشتا کوردستان پێویستی به‌ ئارامی زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی قۆناغه‌کانی خۆی ته‌واو بکات له‌ ڕووی کاته‌وه‌ و بۆیه‌ نابێت خه‌ڵک هانبدرێت بۆ ڕاپه‌رین. هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها دوژمنی وه‌همی دروست ده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک میدیاکانی ده‌سته‌ڵات وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنانه‌ی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن ، که‌ هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌به‌ستیان عه‌ره‌به‌ شۆڤێنییکه‌کان وئێران و تورکیایه‌ که ده‌سته‌ڵاتی کوردی خۆی دۆستی هه‌ره‌ دڵسۆز و نزیکانه‌..
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌م ڕۆشنبیر و ڕووناکبیرانه‌ به‌و ووتارانه‌یان هیچ ناکه‌ن جگه‌ له‌ خزمه‌ت کردنی ده‌سته‌ڵاتی مافیای کوردی و ساردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ ڕاماڵینی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.....
هه‌ندێکی تر له‌ که‌سانی پسپۆر و ئه‌کادیمی چه‌ندها پاساو ده‌هێننه‌وه‌ بۆ کارکردنییان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ مافیادا که‌ به‌وه‌ی ئه‌وان له‌ هه‌وڵی چاکردنی سیسته‌مه‌که‌دان یان ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌موو شۆێنێکی دنیادا هه‌ر هه‌یه‌ ، ده‌ڵێن خۆ ئێمه‌ گه‌نده‌ڵنین و له‌م پاسا و قسه‌ بێ هه‌ڵوێستانه‌...
هه‌ندێک جار که‌ یه‌کێک بابه‌تێکان له‌ کوردستاپۆستی جه‌ربه‌زه‌دا له‌سه‌ر ده‌نووسێت وباسی کار و چالاکی یان ده‌کات که‌ چۆن بوونته‌ ئامرازی ده‌ستی ده‌سته‌ڵات و کاره‌کانیان له‌ خزمه‌تی سه‌رانی مافیای ده‌سته‌ڵاتدایه‌...به‌ پڕتاو ده‌ستده‌که‌ن به‌ پاڕانه‌وه‌ و خه‌ڵک ڕاسپاردن له‌ کوردستاپۆستی خۆشه‌ویست و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ له‌سه‌ریان نووسراوه‌ ڕاست نی یه‌ و خه‌ڵک بوختانیان بۆ ده‌کات...به‌ڵام ئێمه‌ پرسیارێکیان لێده‌که‌ین گه‌ر ده‌زانن ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ مافیا و گه‌نده‌ڵه‌ ، بۆچی کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و بۆ وازهێنانی خۆتان ڕاناگه‌یه‌نن ؟ هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌به‌ستمان له‌و کارمه‌ند و فه‌رمانه‌ره‌ بچووکانه‌ نی یه‌ گه‌ر مووچه‌ی مانگانه‌ی نه‌بێت ناتوانن بژین ، به‌ڵکو قسه‌ و باسمان له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ شوێن وجێگه‌یان دیاره‌ له‌ ناو حکومه‌تی به‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا و وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که‌ ‌ دڵسۆزی خه‌ڵکن ..
بۆیه‌ له‌م سه‌کۆ ئازاد و شۆرشگێره‌ی کوردستاپۆسته‌وه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین خۆتان ساغ که‌نه‌وه‌ و هه‌ڵوێستتان هه‌بێت ...وه‌رنه‌ به‌ره‌ی خه‌ڵکه‌وه‌ و ده‌سته‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و وازهێنانی خۆتان ڕاگه‌یه‌نن..با هه‌ڵوێستی وازهێنان له‌ پۆسته‌ حکومییه‌کاندا بکه‌ین به‌ چه‌کی ناڕه‌زایی له‌ ده‌سته‌ڵات و بیکه‌ینه‌‌ کارێکی باو له‌ ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و سه‌رانی مافیای بارزانی و تاڵه‌بانی....
ده‌با هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تا ئێستا گیانی دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری و مرۆڤایه‌تی یان تێدا ماوه‌ وله‌ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا کاره‌که‌ن و شۆێن و پێگه‌ی گه‌وره‌ و دیاریان هه‌یه‌ ، با وازبهێنن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕن و بێنه‌ به‌ره‌ی خه‌ڵکه‌وه...نه‌ک پاساو بۆ خۆیان و کاره‌کانیان بهێننه‌وه‌..چونکه‌ مێژوو ره‌حم به‌ هیچ که‌سێک ناکات و کاتێک خه‌ڵک ڕاپه‌ری ئه‌و کاته‌ هچ شتێک دادتان نادات و ده‌که‌ونه‌ به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو.

جا بۆیه‌ له‌ ئێستادا ده‌بێت خۆتان ساغ که‌نه‌وه‌ و هیچ ئه‌ڵته‌راتیڤێکی ترتان له‌به‌رده‌م دا نه‌ماوه‌ ...یان به‌ره‌ی خه‌ڵکی سته‌ملێکراو وئازادیخوازی کوردستان یان مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ره‌فتارـ به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی....
سه‌رکه‌وتنیش هه‌ر بۆ خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه‌ ..
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە