کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ڕاپه‌ڕین .. ڕاپه‌ڕین .. ڕاپه‌ڕین..

Friday, 28/01/2011, 12:00


ڕاپه‌ڕینی دووهه‌م به‌ڕێوه‌یه‌
خه‌ڵکی ئازادیخوازانی کوردستان... وا ئاسۆی ئازادی و ڕزگاربوون له‌ ده‌ست هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاتی مافیا و گه‌نده‌ڵ ونیشتمان فرۆشی تاڵه‌بانی و بارزانی به‌رێوه‌یه‌...وا ڕقی خه‌ڵک خه‌ریکه‌ ووڵاته‌ دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فه‌ریقاش ده‌گرێته‌وه‌.
خۆتان ڕێکخه‌ن ئه‌ی خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان بۆ ڕاپه‌ڕینی دووهه‌م بۆ ڕزگاربوونتان له‌ ده‌ست ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌فتاربه‌عسیی مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و چه‌ته‌کانیان.
بیست ساڵه‌ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کانیاندا گاڵته‌ به‌که‌رامه‌تان ده‌که‌ن..ڕۆڵه‌کانتان به یه‌‌کتری به‌کووشت ده‌ده‌ن..دزی له‌ سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانه‌که‌تان ده‌که‌ن...ته‌نها خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌لا مه‌به‌سته‌ وڕۆژانه‌ به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار ڕه‌وانه‌ی بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن... ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ ی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌ هه‌روه‌ک بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکه‌کانی ‌ ووڵاته‌ عه‌ره‌بی یه‌کانن له‌ چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ووڵاته‌کانی خۆیان دا و سه‌رکووتکردنیان دا.
ڕاپه‌ڕن دژیان و ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ مافیا و خائینه‌ بخه‌ناو زبڵدانی مێژووه‌وه‌.
بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو هێزه‌ چه‌کداره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌ین که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک دژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان نه‌وه‌سته‌وه‌ وبێنه‌ ریزی به‌ره‌ی گه‌له‌وه‌ و نه‌چنه‌ ژێر فه‌رمانی ده‌سته‌ڵاته‌وه به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین شانازی بۆ خۆتان دروست ده‌که‌ن.

بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی کوردستان دا:
پارێزگاری له‌ ماڵ و موڵکی هاووڵاتی یه‌کان بکه‌ن.
پاریزگاری له‌ بانکه‌کان و ده‌زگاکان و دائیره‌کانی حوکمه‌ت بکه‌ن
ڕێز له‌ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌ چه‌کداره‌کانییان بگرن و ژیانیان بپارێزن ئه‌گه‌ر وویستان چه‌که‌کانیان دابنێنن دژتان نه‌وه‌ستنه‌وه‌.
فڕگه وڕێگاکانی هاتووچۆ کۆنتڕۆڵ بکه‌ن تا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانی ده‌سته‌ڵات له‌ ده‌ست خه‌ڵک ڕانه‌که‌ن تا دادگایی ده‌کرێن.

لێژنه و کومۆنه ی‌ جیاواز جیاواز دروست بکه‌ن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و کارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و خۆ ئاماده‌کردن بۆ کاره‌کانی تر که‌ دێنه‌ پێشه‌وه‌ .
جارێکی تریش بۆ ڕاپه‌رین و ڕزگار بوونمان به‌یه‌‌کجاری له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی
سه‌ربه‌رزیش بۆ خه‌ڵکی کوردستان وهه‌مووشه‌هیدانی کوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە