مه‌سعوود بارزانی ، سه‌دام حوسه‌ینێکی تر
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
به‌ناوهێنانی سه‌دام حووسه‌ین ، مێژوویه‌کی سی و پێنج ساڵه‌ی خۆێناوی دێته پێش چاومانه‌وه، کاره‌ساتی مه‌رگی چه‌ند میلوێنێک له مرۆڤ له مێژوودا تۆمار ده‌بێت...سه‌دام بۆته سیمبۆڵی کوشتن و تاوان و کاول کردن ، سه‌دام له مێژوودا چۆته ریزی هتله‌ر و ستالین و مۆسۆلینی و چاوشسکۆ و سه‌رکرده نامرۆڤدۆسته‌کان و تاوانباره‌کانی جیهان.
بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌دام حووسه‌ین سیمبۆڵی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وناوچه‌کانی تری کوردستان و ژووره‌کانی سێداره‌ی موسڵ و که‌رکوک و ئه‌بوغرێبه.
پاش ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان ساڵی 1991 و له گۆڕنانی ڕژێمی سه‌دام له کوردستانی باشور و پاشانیش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناوچه‌یی و جیهانی یه‌ی که هاته‌کایه‌وه له ساڵی 2003دا، ڕژێمی سه‌دام به‌ته‌واوی ڕوخێنرا و سه‌دام له کۆتایی دا له سێداره درا.
خه‌ڵکی کوردستان ده‌یانوویست ناوی سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی و ئه‌و مێژووه خۆێناوی یه‌ی وه‌ک مێژوویه‌کی ڕابووردوو بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو تۆمار بکرێت و کۆتایی کوشتارو تاوان بێت..وه‌ک تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی له زانکۆ و قوتابخانه‌کاندا بخۆێنرێت و دیراسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت هه‌روه‌ک مێژووی هیتله‌ر و نازییه‌کان.
خه‌ڵکی کوردستانی باشوور هێشتا له یادگاره‌کانی سه‌دام و کاره‌ساتی ئه‌نفال و کیمیاباران ڕزگاریان نه‌ببوو ، سه‌دام حووسه‌ینێکی تریان بۆ له دایک بوو ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له به‌رگێکی کوردی و جامانه‌یه‌کی سووردا.
ئه‌م سه‌دامه نوێ یه ، وه‌ک سه‌دامی پێشوو که‌وتۆته دروست کردنی دیوارێکی ئاسنین به ده‌وری خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یدا و که‌وته دروستکردنی کۆشکی به‌رز له به‌رزایه‌کانی سه‌ری ڕه‌ش و دروستکردنی ژیانێکی شاهانه بۆ خۆی و کوڕ و کوڕه‌زا و که‌سه نزیکه‌کانی خۆی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی ژیان دا .
مه‌سعوود بارزانی ، سه‌دام ئاسا ، خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی له کوڕ وبراو کوره‌زا وبرازا و که‌سه نزیکه‌کانی خۆی هه‌موو شوێنه گرنگه‌کانی له حکومه‌ت و حیزب دا داگیرکردووه و هه‌موو کوردستان به موڵکی خۆیان ده‌زانن.
مه‌سعود بارزانی ، هه‌روه‌ک سه‌ددام حوسه‌ین ، زوو زوو له شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه خۆی ده‌رده‌خات و جار جاریش هه‌ڕه‌شه‌مان بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کات ، جارێک به‌ناوی ئه‌زموونی ساوا و دوژمنه وه‌همییه‌کان و جارێک به ناوی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه وشکاندنی هێڵه سووره‌کانه‌وه.
مه‌سعود بارزانی له گۆنگره‌ی سیانزه‌ی حیزبه‌که‌یدا باسی له هه‌زار نێره پیاوی بنه‌ماڵه‌کی ده‌کات و ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت نه‌وه‌کانی من ، یه‌که به‌یه‌که دوای من سه‌رکرده‌ی ئێوه ده‌بێت ، هه‌روه‌ک سه‌دام حووسه‌ین چۆن عوده‌ی و قووسه‌ی بۆ ئاماده کردبووین تا حوکمی بنه‌ماڵی تکریتی بۆچه‌نده‌ها ساڵ له عێراقدا درێژه پێبده‌ن ، یان وه‌ک چۆن حوسنی مباره‌کی میسریش کوره‌کانی خۆی ئاماده‌کردبوو که ببنه سه‌رۆکی میسر.
مه‌سعود بارزانیش به خه‌یاڵی خۆی ده‌یه‌وێت داینه‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ هه‌تاهه‌تایی له کوردستانی باشووردا زاڵ بکات هه‌روه‌ک حوکمی ده‌سته‌ڵاتدارانی شێخه‌کانی سعودیه و ووڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی.
ده‌ڵێن مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه ، جارێک له شێوه‌ی کاره‌سات دا و جارێکی تریش له شێوه‌ی کۆمێدیادا ، به‌ڵام مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌ک دووجار به‌ڵکو چه‌ند باره ده‌بێته‌وه و هه‌موو کاتێکیش له شێوه‌ی تراژیدیا و کاره‌ساتدا...ئه‌وه‌تا بارزانی باوک چ کاره‌ساتێکی هێنا به‌سه‌رماندا له ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975 دا و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به پاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌ڵهات بۆ ئه‌مه‌ریکا و خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی به جێهێشت بۆ ژێر ڕه‌حمی سه‌دام و شای ئێران...به‌هه‌مان شێوه‌ش بارزانی کوڕیش چه‌ند جار کاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانا هێناوه و ده‌هێنێت هه‌ر له جاشایه‌تی یان بۆ شای ئێران و خومه‌ینی و کۆماری ئیسلامی ئێران له دژی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ، پاشانیش خوڵقاندنی کاره‌ساتی هه‌کاری و کووشتنی زیاد له 700 پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی باشوور وئینجا جاشایه‌تی بۆ ڕژێمی تورکیای فاشیست و کوشتنی ڕۆڵه‌کانمان له کوردستانی باکوردا.
گه‌وره‌ترن تراژدیاو کاره‌سات که مه‌سعوود بارزانی هێنای به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا هێنانه‌وه‌ی سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی بوو بۆ داگیرکردنی شاری هه‌ولێر له سی و یه‌کی ئابی ساڵی 1996دا ۰
مه‌سعوود بارزانی ، سه‌دام حووسه‌ینێکی تره له به‌رگێکی کوردی دا. هه‌روه‌ک چۆن سه‌دام ده‌یووت هه‌موو عێراقی یه‌کی باش به‌عسی یه‌کی باشه و هه‌زاره‌ها جار له کۆڕ و کووبوونه‌وه‌کانی دا شانازی به خۆی و حیزبه‌که‌یه‌وه ده‌کرد و هه‌موو گه‌لی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی قه‌رزاربار ده‌کرد به‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆکی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌زانی و هه‌ر ئه‌وه ده‌توانێت به‌رگری له عێراق و نیشتمانی عه‌ره‌ب بکات.
مه‌سعوود بارزانیش ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت هه‌موو کورد قه‌رزاری خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و حیزبه‌که‌یه‌تی و هه‌ر ئه‌وانن که ده‌توانن به‌رگری له نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ن و لای مه‌سعوود هه‌موو کوردێکی باش پارتی یه‌کی باشه ، واته هه‌موو کۆیله‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هاوڵا‌تیه کی کوردستانی باشه. هه‌رکه‌سێکیش دژی بنه‌ماڵه‌که‌ی بێت ، ئه‌وا دوژمنه و دژی هه‌رێمی کوردستانه و ده‌ستی ده‌ره‌کی له پشته‌وه‌یه ، به ته‌واوی هه‌روه‌ک سه‌دام حووسه‌ین هه‌ر که‌سێک دژی ده‌سته‌ڵاته‌کی ئه‌و بوایه به دوژمنی شۆڕش و نیشتمانی ده‌دایه قه‌ڵه‌م.
به‌ڵام ئه‌م سه‌ددام حوسه‌ینه نوێ یه، واته مه‌سعوود بارزانی ، زۆر له سه‌دام زیاتر توانیوویه‌تی که‌رامه‌تی تاکی خه‌ڵکی کوردستان تێکبشکێنت و خۆشه‌وستی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان لاواز بکات.
مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی له گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی دا وه‌ک دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا که‌وتوونه‌ته گیانی خه‌ڵکی کوردستان و نیشتمانه‌که‌مانه‌وه و که‌وتوونه‌ته دزینی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رخان و ژێرخانی ئه ووڵاته‌وه و زه‌وی نه‌ما ئه‌مانه دابه‌شی نه‌که‌ن له ناو خۆیاندا وبه لێشێاو پاره‌ی دزراووی خه‌ڵک ڕه‌وانه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن که له سه‌رده‌می سی و پێنج ساڵه‌ی ڕژێمی سه‌دام دا مه‌حاڵ بوو یه‌ک مه‌تر زه‌وی موڵکی گشتی دابه‌ش بکرێت ، هه‌ر بۆیه ئه‌مانه زۆر له سه‌دام حوسه‌ین دوژمن ترن به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌مان.
هه‌روه‌ک چۆن سه‌ددام حوسه‌ینی یه‌که‌م له کوردستان دا ته نها به ڕاپه‌رینی خه‌ڵک توانرا سه‌ره‌ونگن بکرێت و له کوردستان دا وه‌ده‌ربنرێت ، به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م سه‌دام حووسه‌ینه نوێ یه‌ش ، که مه‌سعوود بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی ، ته‌نها به ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانرێت له‌ناو ببرێن و کوردستان ڕزگار بکرێت له ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی.
مێژوو ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندووین دیکتاتۆره‌کان زۆربه‌ی کات له ڕێگه‌ی شۆرش و ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌ناو چوون ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک جار له‌لایه‌ن هێزی ده‌ره‌کی یه‌وه دیکتاتۆر له ناو براوه وه‌ک ڕوخاندنی ڕژێمی نازی یه‌کانی ئه‌ڵه‌مانیا و به‌عسی یه‌کانی عێراق..به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵێکی تری وه‌ک چاکسازی و ڕیفۆرم بۆ گۆڕینی ڕژێمی دیکتاتۆری ده‌بێته شتێکی گاڵته‌جاری و ئاسنی سارد کووتان ، به‌تایبه‌تی له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، هه‌ر بۆیه له ڕێگه‌ی ڕاپه‌رینه‌وه ده‌توانرێت چۆک به‌و ده‌سته‌ڵاتانه بدرێت وه‌ک بینیمان که رووی دا له توونس و میسردا.
له کوردستانی باشووردا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه ڕه‌فتار به‌عسه‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌کانیان به ته‌واویی کۆتایی یان پێ بهێنرێن ، ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان ڕاپه‌رینی دووهه‌م بکات ، ڕاپه‌رینێکی سه‌رتاسه‌ری له شێوه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی توونس و میسر.
به‌ره‌و ڕاپه‌رین ، ڕاپه‌رینی نێرگز.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست