کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ده‌سته‌ڵاتی مافیای بارزانی وتاڵه‌بانی ده‌بێت له‌ به‌ غدا و ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ڕیسوا بکرێن

Saturday, 30/04/2011, 12:00








ده‌سته‌ڵاتی کوردی به‌ ته‌واوی سه‌لماندی که‌ ده‌سته‌ڵاتێکه‌ هیچ باکی به‌ نه‌وه‌کانی خۆی
نی یه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ وێنه‌ی ڕژێمه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هیچ به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و مرۆڤی تێدا نی یه‌ و ئاماده‌یه‌ له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا هه‌موو تاوانێک بکات بۆ دزینی زیاتری سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان وده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی دا..
ڕووداوه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوبات و دوای حه‌ڤده‌ی شوبات سه‌لماندیان که‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی باشوری کوردستان له‌ دوو بنه‌ماڵه‌ی دواکه‌وتوو و شه‌ڕانگیزو و خێڵه‌کی و نامۆ به‌هه‌موو دنیای زانست و مه‌ده‌نی و شارستانی پێک هاتووه‌ و حوکمه‌تێک و په‌رله‌مانێکی بێ ناوه‌ڕۆکیان دروست کردووه‌ له‌ شێوه‌ی ووڵاته‌ دیکتاتۆره‌ دواکه‌وتووه‌کانی جیهان که‌ هیچ ده‌سته‌ڵاتێکیان نی یه‌ ته‌نها جێ به‌ جێ کردنی فه‌رمانی سه‌رۆکه‌کانیان نه‌بێت..
ووڵاتێکه‌ که‌ یاسا هیچ مانایه‌کی نی یه‌ و سوڵحی عه‌شایه‌ری و خزمخزمێنه‌ و نامه‌ی ئه‌م لێپرسراو و ئه‌و ده‌سته‌ڵاتدار جێگه‌ی هه‌موو یاسا و پێوانه‌یه‌کی کومه‌ڵی گرتۆته‌وه‌..
دوو بنه‌ماڵه‌ی دز و جه‌رده‌ و پیاوه‌کانیان له‌سه‌روو هه‌موو یاسایه‌که‌وه‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان هه‌ر که‌سێکیان بوێت ده‌یگرن و سه‌روونگوومی ده‌که‌ن ..
به‌ کورتی باشوری کوردستان له‌ سایه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ی جه‌لال و مه‌سعووده‌وه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌رێمێکی ترس وکوشتن و گرتن وتاڵانی..
وه‌ک ده‌بینین ئێستا شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان کراوه‌ به‌ سه‌ربازگه‌و هێزه‌ سه‌رکووتکه‌ره‌کانان بڵاوکردۆته‌وه‌ به‌هه‌موو شوێنێک دا تا ڕێگه‌ له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌کانی خه‌ڵک بگیرێت و به‌ ناشرین ترین شێوه‌ سه‌رکوتی خه‌ڵک ده‌که‌ن ، بۆیه‌ ئه‌رکی خه‌ڵکی ئۆپۆزیسیون و ئازادخوازانه‌ که‌ ته‌واوی ووڵاتانی ده‌ره‌یان لێ ئاگادار بکرێته‌وه‌‌ و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌کان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و سه‌فاره‌ته‌کان و ڕێکخراوه‌ نێونته‌وه‌یه‌کان زیاتر بکرێن و به‌رده‌وامی پێ بدرێن و هه‌موو لایه‌کیان لێ ئاگادار بکرێته‌وه‌‌ له‌ سروشتی دیکتاتۆرانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.
هه‌روه‌ها زۆر گرنگه‌ له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌ حکومه‌تی به‌غدا ئاگادار بکرێته‌وه‌ و هه‌وڵ بدرێت ، به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م کارانه‌ی خواره‌وه‌ بکرێت هه‌تا حکومه‌تێکی مۆدێرن و ته‌کنۆکرات داده‌مه‌زرێت پاش هه‌ڵبژاردێکی پاک ودوور له‌ ده‌ست تێوردانی میلیشاکانی پارتی و یه‌کێتی و له‌ ژێر چاودێری به‌غدا و چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی:

- بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بدرێت به‌ لێژنه‌یه‌کی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ به‌ پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو لێپرسراو بێت له‌ سه‌رف کردنی دا و نه‌هێڵدرێت ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن

-به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی بودجه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان دیاری بکات

-به‌غدا به‌شێوه‌یکی کاتی ژماره‌ی هێزه‌چه‌کداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان دیاری بکات و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن که‌سێکی سه‌ربه‌خۆه‌وه‌ دیاری بکرێت

-به‌غدا خۆی موچه‌ی پۆلیس و ئاسایش و چه‌کداره‌ ڕه‌سمیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بدات به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ ڕه‌سمیانه‌ ، چونکه‌ وه‌ک ده‌زانرێت ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم زۆر له‌ مووچه‌کانی هێزه‌ چه‌کداره‌کان ده‌دزن وجیاوازی زۆر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی هێزه‌ عێراقیه‌کان دا..


ئه‌مانه‌ و چه‌نده‌ها ئه‌رک له‌م کاته‌دا به‌ هۆی پشێوی و ناعه‌داله‌تی و زۆری گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی ده‌ستورێکی دایمی له‌ کوردستان دا ، حکومه‌تی به‌غدا ده‌توانێت ئه‌و ده‌ورانه‌ بینێت هه‌تا ده‌ستورێکی هه‌میشه‌ی که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و هه‌ڵبژاردنێکی دوور له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی حیزب و میلیشاکان و ترس و هه‌ڕه‌شه‌کردن دێته‌کایه‌وه‌...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە