کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قایمقامى خانەقین، خانەقین كاول دەكات..

Saturday, 11/06/2011, 12:00


شارى خانەقین لە سەردەمى دەسەڵاتى بەعسدا شارێكى وێرانەو خەڵكەكەى كۆیلەو دەستەمۆكرابون لەلایەن قایمقامى ئەوكاتى بەعسەوە , خۆشبەختانە حكومەتى سەدام ڕوخاو شارەكە ئازاد كرا, دواتر حزبەكوردستانیەكان دەسەڵاتیان گرتەدەست بەتایبەتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان, خەڵكەكەى زۆرخۆشحاڵ بوون بەوهیوایەى كە ئیتر لە زوڵم و ستەم و ئابڕون چون ڕزگاریان دەبێت, بەڵام بەداخەوە لەلایەن دەسەڵاتى كوردیەوە جارێكى تر شارى خانەقین ئەنفالكرا, وجارێكى تر قایمقامى ئەوشارە دەستى نایە بینەقاقاى خەڵكەكەو شەرف و ئابڕویانى وێرانەكرد, مامۆستا محمدى مەلا حەسەن (حەمەنیوە, هەندێك جار پێی دەڵێن ئەى بەش من) كە ئێستا قایمقامى شار خانەقینە, بەشێكى زۆر لەموڵك و ماڵى خانەقین لەسەر خۆى وكەسوكارى و دەست و پێوەنەكانى داگیردەكات و تاپۆدەكات,واتە خانەقین و خانەقینیەكان تانەجاتیان بوو لە دێوەزمەیەك كەچى دێوەزمەیەكى تر هاتە گیانیان, ئەم دیاردەیەش بوەتە هۆى بێزارى و نیگەرانى خەڵكى شارەكە,
خوێنەرى بەڕێز لەو كاتەوەى كە محمد نیوە بوە بەقایمقامى خانەقین لەگیرفانى خاڵیەوە بوەبە ملێونێر, واتە سەرەتا ئۆتومبێلێكى سۆپەرى ڕەنگ سپى شڕى هەبووە, كەچى ئێستا ئەوەندە دەوڵەمەندە پارە دەباتە دەرەوە بۆ بانكەكان , لە سێ مانگى ڕابردودا دوجار چوەتە وڵاتى توركیا بۆ سەفرەو توجارەت.
لێرەدا بەشێك لەموڵك و ماڵ و گەندەڵیەكانى ناوبراو دەخەینە ڕوو.
1/باخێكى زۆرگەورەى هەیە لە ڕێگاى كەلار خانەقین لە دێی مێخاس كە خانوەیەكى زۆر گەورەو مۆدێرنى تێدادروستكردووە, هەربەداگیركردنی ئەوپارچە زەویەوە نەوەستاوە بەڵكو چەند دۆنمێكى لەدەوروپشتى ئەوباخەى تەلبەند كردوەو داگیركردووە , هەرڕۆژەوە تەلبەند دەدات لە بەشێك لەزەویەكانى چواردەورى.هەروەها دووخانوى زۆرگەورەو گران بەهاى هەیە لە گەڕەكى تۆڵەفرۆشى شارى خانەقین لە تەنیشتى یەكتریەوە كە كاشیەكانى لەدەرەوەى وڵاتەوەو بۆهێناوە,هەروەها كێڵگە(حقل)ێكى هەیە لەناوەدڵى شارى خانەقینن دواتر گێڵگەیەكى ترى مانگا بەخێوكردنى هەیە لە لە گەڕەكى تۆڵەفرۆش, خانویەكى حكومەتى داگیركردوەو دواتر تاپۆى كردوە لە سەرخۆى لەگەڕەكى ئەستخباراتەكانى كۆن لەبەرامبەر گەڕەكى شەهیدان لە كاتێكدا چەندین خانوى ترى لەوشێوەیە هەیە بۆكەسى تاپۆناكرێت,ئینجا(5)پێنج پارچە زەوى بەتەجاوز بۆخۆى وەرگرتووە لە بەرامبەر قایمقامیەت لەپشتى تاپۆ, سیانیانى فرۆشتوەو دوانى تائێستاماوە, لە گەڕەكى سیروان دووپارچە زەوى ترى بۆ گیرفانى خۆى فرۆشتوە,
2/ شەریكە لەپەنجا دوكان لەتەنیش عەلوە تازەكەى خانەقین , واتە ئەو دوكانانە بەزیادەڕۆى تازە دروست كراوە لەنزیك عەلوەنوێ یەكە, عەلوەكۆنەكەشى بەخۆڕاى داوە بەو كەسەى كە عەلوەتازەكەى پێداوە, واتە هەرئەوكەسەى كە پەنجادوكانەكەى دروستكردوەو شەریكە لەگەڵیا.دواتر چواردوكانى لەناوجەرگەى بازاڕ لەپاشاكۆپرى داوە بە خزمەكانى, هەروەها 23 پارچە زەوى داوە بەڕێوەبەرى بنكەى پۆلیسى ناوشارى خانەقین كەناوى(ئەحمەد حقى)ە,ئەویش فرۆشتویەتى بەشەریكى,
3/نزیكەى بیست بەنزینخانەى لەیەك كاتدا دروست كردووە لەناو شارى خانەقین بە تەجاوز,هەندێكیانى لەناو بازاڕو گەڕەكەكانا دروست كردوە , كە بوە هۆى نیگەرانى بەشێَكى زۆر لەو گەڕەكانەى كە بەنزینخانەكانى تێدا دروستكراوەو, خەڵكى ئەو چەند گەڕەكەش شكاتیان كرد لەلاى بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى بەڵام ئەوەش هەربێ سود بوو. بەنزینحانەیەكیان كە كردویەتى بەناوى وریا ناوێكەوەو خۆى شەریكە لەگەڵیا لەگەڵ بیرى ئیرتیوازى گەڕەكەكە تێكەڵ بوە.
4/ گەراجێكى گەورەى لە نزیك گەراجى كەلار كردوە بەناوى خێزانەكەیەوە كە ئەوەش زیاتر لە پێنج دۆنم زەوى دەبێت,لەئێستادا تەنكەرى تێدادەوەستێت.
5/ لەساڵى 2004 وە موچەى مامۆستایەكەى وەردەگرێت و قایمقامى خانەقینیشە, لەهەمان كاتدا خوێندكاربوو لەكۆلێژى ئادابى خانەقین بەبێ ئەوەى دەوام بكات ناجج دەكرا تا قۆناغى سێ بەبێ دەوامكردن بەردەوام بوو, بەڵام دواتر مامۆستایەك بەناوى ئومێد شێخ ڕەحیم ویژدانى قبوڵى نەكردو لە بابەتەكەى خۆى دەرى نەچاند واتە واێتە لاى نەى خواردو دواتر توشى هەڕەشەو چاوسركردنەوەبوون كەپێشتر لە بەشى دەرونناسى بوو بەهۆى ئەوەى نەیدەتوانى دەوام بكات و مامۆستاكان نەیانتوانى ئیتر هاوكارى بكەن بۆ ناجح بوون بۆیە بەشەكەى گۆرى بۆ زمانى كوردى خۆش بەختانە لەوەش دەرنەچێنرا, جێگەى ئاماژە پێكردنە زەویەكى دا بە مامۆستایەكى كۆلێژى ئادابى خانەقین بەناوى(مامۆستا سەرمەد)لەبەرامبەر ئەوەى ناجحى بكات بەڵام دواتر مامۆستا زەویەكەى فرۆشت بەسێ ملیۆن دینارو نەیشى توانى حەمەى ملاحەسەن ناجیح بكات لەبابەتەكەى كەچى قایمقام مامۆستاكەى دەستگیركردوو وازى لێ نەهێنا تادەست بەدەست زەویەكەى لێ وەرگرتەوە.
6/ژمارەیەكى زۆر زەوى داوە بەخەڵك بە پارە, واتە زەوى داوە بەهاوڵاتیەك و لەڕێگەى دەست و پێوەندەكانیەوە نیوەى پارەى زەویەكەى لێ وەرگرتووە.لەگەڵ ئەوەشدا چەندین دۆنم زەوى داوەبە خەڵك بەبەروەنیوەى تابكرێت بەباخ,دواتر لەگەڵ هەندێكیاندا لەسەر نرخەكەى تێك دەچوو , واتە زەوى حكومەتى دەدات بەخەڵك تابكرێت بەباخ و نیوەى بۆخۆى و نیوەكەى ترى بۆ ئەوكەسەى كە باخەكە دەكات بەناویەوە, لەهەمان كاتیشدا لە بازگەى كەلارەوە واتە لە باوەمحمودەوە هەتا لە خانەقین دەردەچیت هەمووى زەوى زراعیەو لەلایەن بەرپرسەكانەوە داگیركراوە, لەوانە یاسین بەرپرسى پێشوى كۆمیتەى ئازادى كە كۆنەبەعسى بوو تا 2003,مامۆستا ئیبراهیم بەرپرسى كۆمیتەى مامۆستایانى یەكێتى لەخانەقین كە كۆنە بەعسی بوو تا 2003, سلاح چیمەتۆ كارگێڕى پێشووى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى و ئەندام مەڵبەندى ئێستاى هەمان مەڵبەند كە پێشتر بەعسى بووە, دكتۆ محمد زەهاوى ڕاگرى پێشوى كۆلێژى ئادابى خانەقین و كۆنەبەعسى, مامۆستا عەزیز لە ڕاگەیاندنى مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى, حاكم عومران پەرلەمانتارى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق لەسەر لیستى یەكێتى و كارگێڕ مەڵبەندى پێشووى هەمان مەڵبەند كە ئێستا دەركراوە لە مەڵبەندو بۆستەكەى لێ سەندراوەتەوە, زاهیرى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى لەخانەقین , هەروەها قایمقامى خانەقین دەیان پرۆژەى داوە بەخەڵك بە شەریكى, شوكریە كە موهەندسەیەكە و بەرپرسى لیژنەى ئەعمارى خانەقینە چەندین پارچە زەوى بۆخۆى وەرگرتووە، دواتر زۆر جارو لە زۆر كاتى لەناكاوا شەوان و نیوەڕوانى هاوین لە شوێنى بەزما لەگەڵ قایمقام بینراوە,بە دوو جۆر سودى بۆ ناوبراو هەیە، واتە قیرتاوكردنى جادەكان و دروستكردنى بیناكان بە فلتەرى شوكریەدا تێپەڕ دەبێت,دواتر چل و دوو زەوى زراعى داوە بە خەڵك بۆ كارگەى وەهمى, واتە بەناوى كارگەوە وەرگیراوە بەڵام لە واقعدا كارگەنیە؟
دیارە هەر كۆمپانیایەك دابمەزرێت، دەبێ ناوی هەبێت، بەڵام پاش روخاندنی رژێمی بەعس تا ئێستا دەیان كۆمپانیای جۆراوجۆر درووستكراوە، بەبێ ئەوەی ناویان هەبێت. هەر كەسێك بیەوێت كۆمپانیایەك دروست بكات دەبێ داواكارییەكەی ئاراستەی قائیمقامی شار بكات و پاشان رەزامەندی ئەم لایەنە پەیوەندیدارانە وەربگرێت: ئەنجومەنی شار، بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵی(ئەگەر زەوییەكە كشتوكاڵی بێت)، دووبارە بۆ قائیمقامییەت وپاشان بۆ عەقاراتی دەوڵەت لە باقوبە.
زۆر گەڕاین و بەدوادا چونمان كرد بەڵام تەنها ناوی خاوەنی كۆمپانیاو جۆری بەرهەمهێنانەكەیان دەستكەوت: لێرەدا هەندێكیان دەخەینەڕوو
جۆری كۆمپانیا یان كارگە خاوەنەكەی
1-كارگەی قیر ئاكۆ عەبدولوەهاب
2-چاپخانە زولفەقار جواد عەباس
3-تەرازووی زەمینی ئاكۆ عەبدولوەهاب
4-كارگەی بەفر ئیسماعیل محەمەد
5-كارگەی تواندنەوەی ئاسن موستەفا رەزا
6-گەراج عیماد ئاسف عەبدولرەحمان
7-گەراج مونیر محەمەد
8-گەراج ئیسماعیل وەلی ویس موراد
9- گەراج تەها ئەحمەد
10- كارگەی بلۆك مەحەمەد پیروەلی
11- كارگەی بلۆك عەبدولجەلیل خەلیل
12- كارگەی بلۆك یدواللە سەعدوللە
13- كارگەی بلۆك ئەیاد كەریم داود
14- كارگەی بلۆك عەزیز موراد سایەخان
15-كارگەی بلۆك ئازاد كەریم داود
16- كارگەی بلۆك دڵشاد كەریم داود
17- كارگەی بلۆك سامی مەحمود جەلیل
17-كارگەی بلۆك تاریق مەحەمەد ساڵح
18- كارگەی بلۆك ئەحمەد ئیسماعیل
19- كارگەی بلۆك نازم سلیمان
20- كارگەی خشت ............؟
21- كارگەی خشت شەهاب مەحەمەد
22- كارگەی خشت د. حسین حەسەن
23- كارگەی خشت حەسەن عەزیز ئەحمەد
24- كارگەی خشت ................؟
25- كارگەی خشت عامر ئەسەد ئەحمەد
26-كارگەی ئاو عەزیز كاكەیی
27- كارگەی غاز سامر عەبدولخالق
28- كارگەی غاز سرور عوسمان قادر
29-كارگەی چەو لم مەحمەد ئیبراهیم عەبدولرەحمان
30-كارگەی چەو لم عەبدولسەلام عەلی قولی
31- كارگەی چەو لم موستەفا عەلی قولی
32- كارگەی چەو لم جەلیل غەزالە
33- كارگەی چەو لە مەحمود مەحەمەد مەولود
34- كارگەی بلۆك عەلی كەمال قادر
35- كارگەی بلۆك شاكر رەزا
36- كارگەی بلۆك حوسین ئیبراهیم
37- كارگەی بلۆك نوری ئەحمەد ویس
38- كارگەی بلۆك تارق تەوفیق
ئەم كارگەو كۆمپانیانە زیاتر لە سەر زەوی كشتوكاڵی دامەزراون و چەندین كارگەی تر هەن كە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی تر وەرگیراون.

7/ سكرتێرەكەى (12) پارچە زەوى وەرگرتووە, تەنها بەناوى خۆى و دایكیەوە كەپێشتر ماڵێكى زۆر هەژاربوون , بەڵام ئێستا بەهۆى جوانیەكەیەوە قایمقام زەوى بارانى كردووە, قسە لەسەر ئەوەش هەیە كە سكرتێرى محمد مەلاحەسەن چەندین پارچە زەوى فرۆشتووە بەپارە,هەر ئەو سكرتێرە هاوكارى قایمقامى خانەقین زۆردەكات بەڕۆژو بەشەویش.
ئیتر كاتى ئەوەهاتووە خەڵكى بەشەرەفى شارى خانەقین ڕاپەڕن و خۆیان ڕزگاركەن لە كۆیلایەتى و دەستەمۆبونى حەمەى مەلاحەسەنى قایمقام و بەبەرد ڕاوى نەن لەشارەكە, ئەو حزبەشى كە دایناوە دەبێت پێش ئەوەى جەماوەر بڕیارى گۆڕینى بدات خۆى بیگۆڕێت و هەرچی موڵك وماڵى حكومەت و خەڵك هەیە لێی وەرگیرێتەوە.بۆیە دەبێت شارى خانەقین ڕاپەڕێ بۆ چاكسازى و ڕاوەدونانى گەندەڵكاران.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە