بۆ هه‌لسۆڕاوانی بواری مافی مرۆڤ، چالاکه‌ۆانی مه‌ده‌نی، که‌سایه‌تیه‌ سه‌ربه‌خۆکان و بۆ رای گشتی.

Friday, 02/10/2009, 12:00


ته‌وژمی گرتن و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌ کردنی هاوولاتیانى کورد له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وام بونیکی له‌ میژینه‌، ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته‌ قۆناغیک که‌‌ رۆژ نییه که‌سانیک به‌ تاوانی ده‌ربڕینی بیرو باوه‌ڕ، نووسین و هه‌لسورانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌که‌وێته زیندانه‌وه، یاخود حۆکمی له‌ سیداره‌دانی بۆ نه‌بڕدریته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌رده‌وام کوردان خاوه‌نداریتیکی به‌رفراوانیان له قاره‌مانه‌کانی ناو زیندان کردووه. ئه‌م پشتوانیکردنه‌‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌یارانی کۆرد باشتر له‌و راستییه‌ تیبگه‌ن که‌ به‌ زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه ناکری پیشبه لیشاوی بیری ئازادیخوازى کورد بگێرین . پشتیوانی له‌ به‌ندکراوانی کورد به‌رده‌وام له‌ ناۆخۆی ولات وه‌ چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات له‌ سه‌رئاستی نیوده‌‌وله‌تی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان و ئه‌رینی هه‌بووه‌ وله‌ زۆر کاتدا پیشێ له‌ به‌ریوه‌چوونی حوکمی ناعادلانه‌ گرتووه. که‌مپه‌ینه‌ی به‌ربڵاووی کۆردان بۆ به‌نکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کۆرد، به‌ تایبه‌ت له‌ ولاتانی ئاواروپا، نه‌ک هه‌ر بۆته‌ با‌شترین ریگا بۆ داکۆکیکردن له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به‌لکۆ پرسی کۆردی خستۆته‌ ناو کۆڕه‌ سیاسی و ئاکادمی و مه‌ده‌نییه کانی ئه‌و وڵاتانه‌.‌
ئیمه‌ باوه‌رمان وایه‌ که‌ کۆی ئه‌و داکۆک کردنه (انه‌)‌ له‌ به‌ندکراوه‌ سیاسی ومه‌ده‌نییه کان له‌ چوارچیوه‌یه‌کی ریكخراوه‌یی سه‌ربه‌خۆدا راندۆمانی(ده‌ستکه‌وت) ی زیاتری له‌ ده‌که‌ویته‌وه‌، له‌وانه‌ هاوده‌نگی و هه‌وئاهه‌نگی به‌رفراوان چالاکی له‌ ئاستی کۆردستانی و جیهانی دا، دیاریکردنی ئامانجه‌کان، ستراتیجییه کان، وه‌ پلان دانان بۆ گه‌یه‌شتن به‌ ئامانجه‌ دیاری کراوه‌کان.
یه‌که‌م کۆبۆنه‌وه‌ی گشتی کۆمه‌لیک چالاکه‌وانی بواری مافی مرۆڤ بۆ پیکهینانی ''ریخراوی داكۆكى له‌ به‌ندکراوانی سیا سی و مه‌ده‌نی کۆرد'' له‌ دابلین پیته‌ختی ئرلاند له‌ برواری 10ی اۆکتۆبر(10-10-2009) به‌و هێوایه‌ ده‌به‌ستری که‌ بتۆانی ئه‌رکی خۆی به‌ گۆیره‌ی ناوه‌رۆکی ریكخراوه‌که به‌جی بێنێ‌ و ببیته‌ چه‌تریک که‌ چاڵاک‌وانانی بواری مافی مرۆڤ، به‌ تایبه‌ت به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، له‌ ژیریدا کۆ بکاته‌وه. ده‌ستی وه‌رگرتنی یارمه‌تیمان بۆ لای ‌ ته‌واوی که‌سایه‌تیه‌ سیاسی و سه‌ربه‌خۆکان، ریكخراوهکانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی، چالاک‌وانانی بواری مافی مۆرڤ راده‌کیشین و پێشه‌کی سۆپاسی یارمه‌تییه کانیان ده‌که‌ین.


کۆمه‌ڵیک له‌ خۆیندکار، مامۆستای زانکۆ. که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکانی کورد دانیشتۆی ولاتی ئیر‌لاندا.
3-10-2009
[email protected]
[email protected]
Tel:00353876930695
00353872992529


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە