ئاگادارییه‌ک بۆ گشت گه‌نده‌ڵه به‌ڕێزه‌کان
Wednesday, 22/07/2009, 12:00
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه تازه سکتان دڕاوه و تێرخواردنتان نییه ومیلله‌تیش نه‌ک لێتان بێزار بووه به‌ڵکو بۆیان بکرێت ده‌تانکه‌ن به په‌تی سێداره‌دا، ئه‌وا لیستی گۆڕان ده‌رگای ته‌وبه‌ی بۆ کردونه‌ته‌وه و باوه‌شی کردۆته‌وه بۆ هه‌موو لایه‌کتان، هیچ شتێکیشتان به مه‌رج لێ ناگرێت بۆ ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تان و هه‌رچی دزییه‌کتان کردبێت پێتان حه‌ڵال بێت وه‌ک شیری به‌ری دایکتان، ئه‌گه‌ر بیستوچوار ساڵ ناپیاو بووبن و پیاوتان کوشتبێت ئه‌وا مه‌جالی بیست‌وچواری تریشتان بۆ ده‌ڕه‌خسێنین، ئه‌گه‌ر هه‌زارپڕۆژه‌تان به نیوه‌ناچڵی بجێ هێشتبێت و پاره‌که‌یتان عافێت کردبێت ئه‌وا که‌س بیر له‌وه ناکاته‌وه که بتانخاته به‌رده‌م دادگا، ئه‌گه‌ر سه‌د کۆمپانیاتان دروست کردبێت به پاره‌ی گه‌نده‌ڵی که‌س لێتان ناپرسێته‌وه و ده‌ست خۆشیشتان لێ ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ترسیشتان له ئیسلامییه‌کانه ئه‌وا مه‌لا کرێکار بۆخۆی فه‌توای داوه ده‌نگمان پێ بده‌ن و ئه‌ویش چاوپۆشی له هه‌موو دزی و پیاوکوشتن و گه‌نده‌ڵییکمان کردووه.
گه‌نده‌ڵه به‌ڕێزه‌کان... ته‌نها به‌وه‌نده‌ی ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی نه‌وشیروان ئه‌وا ده‌بنه شۆڕش-گێڕ و خه‌ڵکیش شێتگیرانه پشتگیریشتان لێ ده‌کات و چه‌قۆتان له‌سه‌ر ده‌وه‌شێنێت و ده‌بنه ئاوی یه‌کشه‌وه و ڕابوردوویه‌کی باشتان بۆ ده‌هۆنینه‌وه و خه‌یاڵتان ئاسوده ده‌که‌ین.
بۆ خۆتان ده‌توانن سه‌یر بکه‌ن که ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه گه‌نده‌ڵه‌ی که له باوه‌شی گۆڕاندان هیچ کێشه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵییه‌که‌یان نه‌ماوه و بوونه شۆڕش-گێڕ، هه‌رچییه‌ک بووبێتن وه‌زیر یان ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کۆن یان سه‌رکرده‌ی حیزبی بوبێتن و نیوه‌ی ئه‌و سی ملیۆنه‌تان وه‌رگرتبێت موشکیله نییه و چاره‌سه‌رێکی ئاسانتان بۆ ده‌که‌ین.
لێتان ناشارینه‌وه که بۆخۆشمان کۆمپانیای ووشه و که‌ناڵی (که‌ی ئێن ئێن)مان هه‌ر له پاره‌ی گه‌نده‌ڵی دروست کردووه باسی ئاسه‌واری گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی یه‌کسانی بۆ میلله‌ت ده‌کات و هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه له کاتێکدا چه‌ندیین حیزب هه‌یه که که‌ناڵێکی ئاسمانییان پێ ته‌مویل ناکرێت و ڕۆژنامه‌یه‌کی حه‌فتانه‌یان به هه‌زار حاڵ بۆ ده‌رده‌کرێت.
ئه‌وانه‌ش که نایه‌نه ناو ڕیزه‌کانمانه‌وه به خۆفرۆش و گه‌نده‌ڵ و قه‌زه‌م ناوزه‌د ده‌کرێن و نه‌فره‌تی مێژوویان لێ ده‌کرێت (لقد اعژر من انژر).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست