شوكر بۆ خوا شوكربەناوی خۆیەوە دوا!
Thursday, 30/06/2011, 12:00
چەند رۆژێك بەر لەئێستا بابەتیكم بڵاو كردەوە لەسایتە بەرێزەكەی كوردستان پۆستدا لەژێرناوی كێشەی دیموكراسیخوازان بۆ برایە دادگا، بەڵام وەڵامیكم درایەوە لەلایەن كاك شوكری سكرتێری دەست لەكاركێشاوەی دیموكراسیخوازانەوە كە هەموو راستیەكانی ئاوەژوو كردۆتەوەو خۆی كردوە بەشەریفی مەكەو من و برادەرەكانمی كردوە بە دزو پیاوخراپ. هەرچەندە نوسینەكەی ئەوەندە لاوازە پیویست بە جواب دانەوە ناكات لەبەر ئەوەی هەركەسێك نوسینەكەی من و وەڵامەكەی ئەو بخوێنێتەوە یەكسەر راستیەكەی بۆ دەر ئەكەوێت كە كی بایع موخەلەسە، كاك شوكر كاتی خۆی بۆ چەواشەكردنی رایگشتی ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە كە گوایە ئەو جوابی هیچ نوسینیكی ئیمە ناداتەوە ژمارە موبایل و ئیمێڵی خۆی بڵاو كردبووە وە بەڵام بەرێزیان وادەزانن بەری خۆر بەبێژن دەگیری بەناوی خوازراوەوە لەم لاو ئەولا كەوتووبوە بڵاوكردنەوەی درۆو دەلەسەی بێبنەما ئەوشی كەدەیوت من جوابی هیچ نادەمەوە بەناوی خۆیەوە نەیدەتوانی ئەو درۆیانە بكات كە بەناوی خوازراوە بۆی دەكرا، وە كاك شوكرئەوەندەی بە قسە لەملاو ئەولا درۆی بۆمن وهاورێكانم هەڵبەستووە خۆشی باوەری بەخۆی نەماوە تەنانەت لەفاتیحاشدا گەركەسێكی نە ناسراو بچێتە لایەوە ئەم پیاوە دەست ئەكات بەبوختانكردن بۆ من وەك چۆن لەوەزارەتی ناوخۆ بۆ خۆبردنە پێشەوە داوای پاسەوانی كردبوو گوایە ژیانی لەمەترسیدایە. كاك شوكر من زۆر جاری تر ئەو قسەیەم بەكار هێناوە وائەم جارە بە بەرێزیشتان دەڵێمەوە(ئەوەنەما دوو كڵۆ بخۆی بەچایەكەوە) بەریزتان باس لەبەستنی كۆری رۆژنامەنووسی دەكەیت لەگەل من پێتان وایە من خۆمی لێدەزمەوە بەڵام من پێت دەڵێم وەرە با بەئامادەبوونی سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن لە هۆڵی(زەماوەند) لەهەولێركۆرێك ببەستین هەموو ئەو درۆیانەی كردوتانەلەراگەیاندنەكانوو لەوەزارەتی ناوخۆولاى لایەنە سیاسیەكان رووبەرو بەراشكاوانە بۆ راگەیاندنەكانی باس بكەین چونكە پەندیكی كوردی خۆمان هەیەدەڵێت (قسە هەزارەو یەكی بەكارە)من پێم باش بوو كاك شوكر باست لە سەرەتای كێشەكان بەراستی بكردایە لە30/6/2007 نەك باسی 26/1/2010 چونكە ئەوانە هەمووی دەرەنجامن.باسی ئەو كۆنفراسە ناشەرعیەی دراوسێكانت لەبەرواری 26/10/2007 بكردایە دوای ئەوەی دەست لەكاركێشانەوەكەت قبوڵ كرابوو لەلایەن سەركردایەتیەوە،ئێمە هەر لە هەوڵی ئەوەدابووین بتكەینە ناوكۆنگرەیەكی شەرعی دیموكراسیخوازانەوە بەپێی بەرنامەو پەیرەو ئەو سا لەوێ پێت بڵێن ئەستیرەی بەختت ئاوابووە. وەخۆشت ئەو راستیەت دەزانی بۆ دەتگوت تا(3) ساڵی تر كۆنگرە نابەستین.ئیمە كە دەنگمان دەدایتێ بۆ هەر پۆستێك تەنها بۆ ئەو مەبەستەبووە دڵنیات كەینەوە. من نامەوێت هەموو شتەكان لەبابەتیكا بڵاو بكەمەوە ئەوەندە بابەتم بەبەڵگەوە لەبەردەسدایە لەسەرەتای هاتنتەوە بۆ ناو دیموكراسیخوازان تا ئەو كاتەی كە ویستت لەگەل حاجی مەلادا لیژنەی دارایی رازی بكەن پارەی پاشەكەتی دیموكراسیخوازان بدزن.حەز دەكەم ئەوانەشت بیرخەمەوەبۆ ئەوەی خۆت بناسیتەوە بەو شێوەیە باسی خۆت نەكەیت .
1- ئەو كەسە كی بوو كە دەهاتە بارەگا پاشان تەقەی لێكراو دەتبردە لاى ماڵی هاورێیان؟ نامەویت جاری بەوردی بۆت بڵاو بكەمەوە بەڵام خۆت تێدەگەیت.
2- كێ بوو (5) هەزار دۆلاری حزبی برد بۆ قازانج نەقازانج نەمایەت نەگەرانەوە.
3- كاتێك بەرپرسی بارەگای هەولێر بووی (5) هەزار دۆلارمان بۆ ناردی بۆ بەشداری لەپرۆسەی رزگاری عیراق. بۆ بەشداریت نەكرد چیت لەو پارەیەكرد.
4- 12/10/2010 ئەوكەسانە كێ بوون بردنت بۆ هۆڵی زەماوەند ناوەكانیان ئاشكرابكە.
5- ئەو ئۆتۆمۆبیلەی حزبت لابوو چیت لێكرد؟بێ ئاگادرى سەركردایەتی.
ئەمانە مشتێكن لەخەروارێك باكۆرە رۆژنامەنوسیەكە بكەین ئەوكاتە هەرچی لەهەگبەكەدایە بە شاهیدو بەڵگەوە بۆ دەهێنم ئەوجا راستیەكان خۆیان دەدوێن خۆڵكردنە چاوی خەڵكەوە بێ هوودەیە..
29/6/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست