کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەمالیزمی رەگەز پەرست

Thursday, 29/07/2010, 12:00


توركیای كەمالیزم بەنیازە كورد وەك ئەرمەن لێبكات . لەدوای هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە تا ئێستا كەمالیەكان لەدژایەتی گەلی كوردان لەباكوری كوردستان گەربۆیان بكرێت كورد بەدەردی ئەرمەنەكان دەبەن لە توركیادا وادەزانن كوردبەئارەزوی خۆیان ئەوەیان هەڵبژاردووە كەبلكێن بەتوركیاوە. ئەگەر بەوردی سەیری سیاسەتی حوكمەتە یەك لەدوایەكەكانی توركیابكەین بەرامبەر بەدۆزی كورد لەو وڵاتەدا تێدەگەین كەهەموویان یەك سیاسەتیان پەیرەو كردووە بەرامبەر بە كورد لە توركیای كەمالیزمدا توركەكان بەرەوای دەبینن بۆخۆیان كەدەست وەردەنە كارووباری وڵاتانی دراوسێ بەڵام زۆرلایان قورسە یەكێك رەخنە لەسیاسەتە شۆڤێنیەكانی ئەوان بگرێت عیراق لەپێش روخانی رژێمی سەدام هەر ئەو عیراقەیە كە سەدامم دیبرد بەرێوە بەڵام كەمالیەكان باسی نەكەركوك و نەتوكمانیان نەدەكردبەڵام لەدوای رۆخانی رژێمی سەدام كەمالیەكان بوونەتە ریشسپی چەند هەزار توركمانێك لەعیراقداو داوای پۆستی سیادیان بۆ دەكەن بەڵام گەلی كورد لەكوردستانی باكورد لەسەر زیدی باوباپیرانیان دەردەكرێن و بەتیرۆرستیان ناودەبەن نابێت كەسیش لەسەریان بێتە جواب كەمالیەكان مافی خۆیانە بەرگری لەحەماسی ئیرهابی بكەن بەڵام كەس نەبێت بەرگری لەمافی نەتەوەی كوردبكات لە توركیادا كەمالیەكان دەیان نەوێت بەئارەزووی خۆیان سنوری هەرێمی كوردستان ببەزێنن و ئۆپراسوێنی سەربازی تیا ئەنجام بدەنوخەڵی سیڤڵ بێدیفاع شەهید بكەن بەڵام هیچ وڵاتێك یان حوكمەتێك رەخنەیان لێنەگرێت ئەوەتا بەبەرچاوی حوكمەتە كەی ئەردۆغانەوە توركە شۆڤێنیەكان ماڵی كوردەكان لە دۆرتیۆڵی سەر بەشاری هەتای دەسوتێنن حوكمەت سەیریان دەكات ئەمەسیاسەتی كرانەوەیە بەرووی كوردا لەتوركیادا رەنگە سەدەكانی رابردوو بۆ كەمالیەكان گونجاوبووبێت و چاوپۆشی لەهەموو تاوانەكانیان كرابێت بەڵام ئەم سەدەیە وەك سەدەكانی رابردوو نابێت بۆ كەمالیزم سیاسەتی نێودەڵەتی گۆرانی بەسەردا هاتووە توكیا بەنیازە بەم سیاسەتەوە بچێتە ناو بازاری ئەوروپیەوەو ببێتە ئەندام تێدا كەئەمە هەر ئەبێت لەشێوەی خەیاڵدا بمێنێتەوە. كەمالیەكان دەتوانن لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا هیزێكی زۆر كۆكەنەوەو سنوری هەرێمی كوردستان ببەزێنن بەڵام ناتوانن ئەو توركە رەگەز پەرستانە دورخەنەوە لەسوتانی ماڵە كوردەكانی شارۆچكەی دۆرتیۆڵی رێگە بەو رەگەزپەرستیە بگرێت كەدەكرێت بەرامبەر بەكورد لەو  شارۆچكەیە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە