كێشەی دیموكراسیخوازان بۆ برایە دادگا؟؟؟؟ - بەشی دووەم:
Sunday, 17/07/2011, 12:00
لەبەشی یەكەمی بابەتەكەدا ئاماژەم بەهەندێك دەرەنجامی كێشەكان كرد لەم بەشەدا زیاتر رونكردنەوە ئەدەم لەسەر كێشەی دیموكراسیخوازان لەساڵی 2003 بزوتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان كۆنفرانسی خۆی بەست لە هۆلی مۆزەخانەی سلێمانی لەوكاتەدا رژێمی دیكتاتۆری عیراق تازە روخێندرابوو حزبایەتی گۆرانكاری بەسەردا هاتبوو هەندێك لەكادرەكانی دیموكراسیخوازان كە لەكاتی خۆیدا خۆیان مەڵاس دابوو لەناو دیموكراسیخوازاندا تەنها بۆ وەرگرتنی موچەوخۆژیاندن بوو. دوای روخانی رژیمی سەدام پێیان وابوو حزبایەتی كاریگەری نامێنی ئەو مووچەیەش نامینی كەلەپیشتر وەریان دەگرت بەكوردیەكەی بی ئەمەل بوون لەدیموكراسیخوازان وەبەشداری كۆنفرانسی سێیەمیان نەكرد وەهەندێكیش بەشداریان كرد بەڵام خۆیان هەڵنەبژاردەوە بۆ سەركردایەتی لەبەر ئەوەی بەهەمان شێوەی ئەو كەسانەبی ئەمەل بووبون لەحزبایەتی . لەوكاتەی كۆنفراسی سییەمی دیموكراسیخوازان دەبەسترا بەریز بەهادین نوری كاتی تەواوكردنی پۆستی سكرتیری بوو بەپێی بەرنامەو پەیرەو ناوخۆ كە دەبێت سكرتیر تەنها (10)سال لەو پۆستەدابیت بەڵام بەهۆی ئەوەی كەوا كەس نەبوو بتوانیت ئەو كەلینە پر بكاتەوە ئەندامانی كۆنفراس داوایان لە مامۆستا بەهادین نوری كرد كەماوەی شەش مانگی تر دریژە بەكاری خۆی بدات وەك سكرتیرلەناو دیموكراسیخوازاندائەوە بوو مامۆستا بەهادین نوری داواكەی پەسەند كرد، پێش بەستنی كۆنفرانسی(3) كۆمەڵك كەس لەپارتی كاری سەربەخۆوە هاتبوونە ناوریزەكانی دیموكراسیخوازانەوە. بەڵام زۆربەیان هەرزوو رۆیشتن و بەجێیان یەشتین چەند كەسێكیان نەبیت لەگەل شوكرللە حەمە ئەمین مانەوە شوكرللە لەوكاتەدا بە هاورێكانی راگەیاندبوو بۆ ئەرۆن ئێمە ناتوانین حزب دروست بكەین بەڵام دەتوانین دەست بەسەر ئەم حزبەدا بگرین. لەوكاتەوە ئەم پیاوە لەهەوڵی ئەوەدایە كەچۆن خۆی بێنێتە پێشەوەو خۆی بكات بەكەسی یەكەم دوای كۆنفراسی (3) ئەم پیاوە كەوتە ئەوەی كە چۆن مامۆستا بەهادین رازی بكەن خۆی خانەنشین بكات پەلە پەلێكیان لێكرد بەزۆر لەبەرواری 4/4/2004 لەهۆلی بازرگانی كۆبوونەوەیەكیان بۆ رێك خست و كۆتایی بەكاركردنی خۆی هێنا وەك سكرتێر،شوكرللە حەمە ئەمین ئەو كاتە جێگری سكرتیر بوو كەوتە بیانوی ئەوەی دەبێت بكرێتە سكرتیر چۆن دەكرێت بچێتە شوێنك پرسیاری لێبكرێت كی سكرتیرە ئەمیش بڵێت سكرتیرمان نیە ئەوبوو لەكۆبوونەوەیەكی سەركردایەتیا كرا بەسكرتیری دیموكراسیخوازان ، بەڵام چۆن سكرتیرێك كەم ئەزموون لەسیاسەتا نەشارەزا لەبەرێوە بردندا، بەڵام شارەزا لەپیلاندانانوو ملشكاندنی هاورێكانیدا. ئەم كەم ئەزمونە سیاسیە كاریكی وایكرد كەدیموكراسیخوازان پەراوێز بكرێت لەلایەن دەسەڵاتوو لایەنە سیاسیەكانەوە وە لەناوخۆش توشی كێشەو ململانێیەكی سەخت بوین ئەم كەم ئەزموونە مەبەستی بوو هەرچی كادرە كۆنەكانی دیموكراسیخوازانە هەموو یان دووربخاتەوەو تەنها ئەو كەسانەلاى خۆی بیە ڵێتەوە كەدەروێشی خۆین . ئەمە بووە هۆی گەرمكردنی ململانێكە لەدیموكراسیخوازاندا هیچ كادرێكی كۆنی ئەو خزبە ئامادەنەبوون بەو شێوەیە دەست بەرداری دیموكراسیخوازان بێت سیاسەتەكانی ئەو پەیرەو بكەن، كۆنگرەی (2) مان لەبەرواری9-10 /11/2006 لەسلێمانی بەست بەهۆی سیاسەتی سامان عەلا كەدەرویشی شوكرللە بوو پیلانێكیان دارشت بۆ دورخستنەوەی ئەو كادرانەی دیموكراسیخوازان ئەوە بوو لەو كۆنگرەیەدا هەندێك لەكادرە كۆنەكان دەر نەچوونەوە كوتلەیەكیان دروست كرد بۆ بەرەنگاری ئەو سەركردایەتیەی كە هەلبژیرابوو لە كۆنگرەی دوودا وەشوكرللە لەبەر ئەوەی دەنگەكانی كەمتر بوو لەلەدەنگی هەندیك لە ئەندامانی دەرچووی سەركردایەتی كەوتە رەخەگرتن لەهاورێیان بەتایبەتی ئەو دوو كەسەی بەیەدەك دەرچووبوون بۆ سەركردایەتی پاشان بەبیانووی ئەوەی دوو كەسی تریان دەرچوونیان شەرعی نیە دەبێت لە كەسانی یاسایی بپرسن ئەو كاتە شەرعیەتیان دەبیت ئەمە لەچوار چێوەی پیلانەكانی بوو بۆ دەست بەسەراگرتنی دیموكراسیخوازان بەمەرجێكیش جاری تازەهاتبووە ناودیموكراسیخوانەوە ، ئەمانە تەشەنەیان سەند تا كارگەیشتە ئەوەی كەوتە بوختانكردن بۆ كادرە كۆنەكان بەبیانوی ئەوەی بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی تر كاردەكەن..
بۆ خۆێندنهوهی بهشی یهکهم ، کلیک لهسهر ئهم لینکه بکه :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6e464285
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست