دیموكراسیخوازان بۆ دادگا مۆڵەتی لێوەرگرتەوە
Monday, 30/01/2012, 12:00
رەنگە لەبەر زۆری بابەتەكە نەتوانرێت بە بەشێك بڵاو بكرێتەوە هەندیكی دادەنیم بۆ بەشی تر پێویستە باس لەبریارەكەی دادگا بكەم یاسایی بوو یان سیاسی بوو وە لە بەرژەوەندی كام باڵبوو لەو دوو بالەی كە دروستكرابوو،دوای ئەوەی خوالێخۆشبوو حاجی مەلا سەعید لەكۆنگرەیەكی ناشەعی و نادەستوری لەبەرواری 26/10/2007 كرایە سكرتێری ئەو چەند كەسەی دەستیان لەكار كێشایەوە لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیدا لەبەرواری 30/6/2007 چوون لەهەولێر خۆالێخۆشبوویان كردە سكرتێری دیموكراسیخوازان بۆ ئەوەی شكستی خۆیانی پێبشارنەوەو دۆراندنیان بكەنە سەركەوتن، لەوكاتەوە ئەم كۆپیەی دیموكراسیخوازان دروست كرایەوە هەروەك چۆن لە 1996 عەبدول عەزیز كۆپیەكی تری دروست كرد لە هەولێر پاشان دەركەوت سەربە مخابەراتی بەعس بوو دوكانەكەی داخست، ئەم جارەیان ئەو كەسانەی بۆ شكستی خۆیان ئەو كۆپیەیان دروست كرد نوێنەری پارێزگای هەولێریش لە كۆنفرانسە ناشەعیەكەدا بەشداربوو ئەمەش كرابووە هەرایەك گوایە كۆنفراسی شەرعی بەستراوە بێ ئەوەی لێكۆلینەوە لەو وتانەی ئەو برا دەرانە بكرێت كەلە رۆژنامەی هاوڵاتیدا بڵاویان كردبووە وە كە سكرتێرو سێ ئەندامی سەركردایەتی دیموكراسیخوازان دەستیان لەكار كێشاوەتەوە، لێرەدا ناتوانیت بێلایەنی پارێزگاری هەولێر بسەلمێنی، لەبەر ئەوەی پرسیارێك دێتە پێشەوە بۆ نوێنەری دادگا لەو كۆنفراسە چووە دەرەوە ؟ پاشان ئەو كەسانەی كەلەو كۆنگرەیەدا كرانە سەركردایەتی دیموكراسیخوازان بگرە بەوانەی لە 30/6/2007 لەگەل دەست لەكاركێشانەوەی سكرتیردا چوونە دەرەوە هاتنەوەلای باڵە راستەقینەكەی دیموكراسیخوازان، دیموكراسیخوازان بەهۆی ئەوەی كە داهاتێك لەبودجەكەی پاشەكەت بكات هەموو كات هەوڵی دەدا مەسروفات كەمكاتەوە، برێك پارەی پاشەكەت كردبوو لەبانكدا بۆ رۆژی رەشی خۆی، بەڵام جەنابی سكرتێرو جێگرەكەی كەزانیبویان وەزعەكە بەو شێوەیە ناروات لەخەمی پارەكەدا بوون چۆن دەریكەن بۆ خۆیان نەك لەخەمی ئەوەدابووبن بزانن چۆن چارەسەری كێشەكانی ناوخۆ بكەن كە ئەم چەند كەسە خۆیان سەپاندووە بەسەر دیموكراسیخوازاندا چیان دەوێت لەو حزبەو بۆكێ ئەم كارەدەكەن، پاش ئەوەی لەبەرواری 25/1/2010 پێشنیارەكەیان لەلایەن لیژنەی مالیەوە رەتكرایەوە وە بڵاوكرایەوە بۆسەرجەم كادرانی حزب وەقسەی لەسەر كرا كە ئەوە جێگای قبول نیە لەبەر ئەوە لە26/1/2010 كۆبوونەوەی سەركردایەتی بوو لەهەولێر لەبەر ئەوەش كۆبوونەوەكە برابووە هەولێر سكرتیر نەیدەتوانی هاتوو چۆ بكات لەبەر نەخۆشی،سەرجەم مەڵبەندەكانی دیموكراسیخوازان خۆیان گەیاندە كۆبوونەوەكە تا نارەزایی خۆیان دەربرن بەرامبەر بەو كەسانەی بەنیاز بوون ئەو كارە بكەن،بەڵام جەنابی جێگری سكرتیر لەمەشا بۆ خۆدەربازكردن لەشكستەكانی كەوتە پروپاگەندەی ئەوەی كەچەند كەسیك هەلیان كوتاوەتە سەربارەگاكەیان بەدەستی (ى ن ك) پێشمەرگەی ئەوانیشی تیابووە، ئەمە خۆی درۆیەكی رەشە مەبەستیشی تەنها ئەوە بوو كە هەڤاڵانی پارتی بەرگری لێبكەن چونكە ئەو جۆرە مرۆڤانە زۆرن لەسەر دوو پەت یاری دەكەن بۆ شاردنەوەی سكستەكانیان.دوای ئەوەی هیزی ئاسایش هاتنە ناوبارەگاكەو بارەگاكەیان داخست بۆ ئەوەی كیشەكە چارەسەر بكرێت پاشان بارەگاكە بگەرێنەوە بۆ دیموكراسیخوازان بەڵام بەداخەوە بارەگاكە درایەوە بەدەست ئەو چەند كەسەوە كەدەیانگوت هیزی پێشمەرگەی (ى ن ك) هاتوونەتە سەرمان ئەمەش بەپێی یاسا تەندروست نەبوو. پاش ئەوە زۆرینەی سەركردایەتی مەكتەبی سیاسی لەبەرواری 29/1/2010 لەسلیمانی كۆبوونەوەو سەركردایەتێكی كاتیان دروست كرد تاكۆنگرە...
ئەكرم گوڵانی
29/1/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست