سیاسەت وبازرگانی
Friday, 13/08/2010, 12:00
شۆرشی بزاڤی رزگاری خوازی گەلی كورد بەزۆر قۆناغدا گوزەری كردوە تا گەیشتووە بەم قۆناغە نیشتمان پەروەران و دلسۆزانی بزاڤی نی رزگاری خوازی گەلی كورد هەمووكاتێك دەست بەرداری سەروەت و سامان و دەسەڵاتی خۆیان بوون بۆ بەرەنگاری دوژمنانی بزاڤی رزگاری گەلەكەمان . لەدوای راپەرینەمەزنەكەی بەهاری 1991 شێوازێكی نوێ لەناو زۆربەی سیاسیەكانی كوردستانی باشور هاتە ئاراوە ئەویش تێكەڵ كردنی سیاسەت و بازرگانی هەندێك لەبەرپرسەكان بەئاشكرا وازیان لەسیاسەت هێناو دەستیان كرد بەكاری بازرگانی بەڵام زۆربەی زۆری بەرپرسەكانی تر هەردوو كارەكەیان بەیەكەوە ئاوێتەكردبوو وەك كابرایان لێهاتووە حەزیان لەخورمژە . رێكخستنی كاری بازرگانی ئەركی سەرەكی حوكمەتە بۆ ئەوەی بازرگانەكان نەتوانن كۆنترۆلی بازارەكان بكەنو گیرفانی هاوڵاتیان تاڵان بكەن گەرحوكمەت لیژنەی چاودیری وردی هەبێت لەسەر ئەو كاڵایانەی كەبازرگانەكان هاوردەی هەرێمی دەكەن دەشتوانێت نرخی دیاری كراوی بۆدیاری بكات و نەیەڵێت یاری بەنرخ بكەن لەبۆنەكاندا یان لەرۆژانی قەرەباڵەغی بازاردا ئەمەكارێكی زۆر ئاسانە گەر حوكمەت مەبەستی بێت دەیكات گەرلە سەدا سەدیشسەركەوتون نەیەنێت لەسەدا حەفتا سەركەوتن بەدەست دێنێ بەمەرجیچك هیچ بەرپرسێك لەپشت بازرگانەكانەوەنەبێت ئەوەی ئێستا هاوڵاتیان باجی دەدەن ئەوەیە كەبەرپرسە سیاسیەكان دەست وەردەدەنە كاری بازرگانیەوە وكاڵا لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەكەن بۆنمونە ئێستا بازارەكانی كوردستان لەلایەن چەند وڵاتێكی ئەقلیمیەوە كۆنترۆڵ كراوە حوكمەت دەتوانێت نرخی هاوردەكان بزانێت لەرێگای لیژنەی چاودێریەوە ئەوكاتە بازرگانەكان ناتوانن قازانجێكی خەیاڵی بخەنە سەركاڵاكانیان و لەماوەیەكی كەمدا ببنە خاوەنی هەموو شتێك و فەرمانبەرێكی حوكمەتیش ساڵ بەساڵ خاڵ بژمێرێت داخۆ كەی زەوی دەدەنێ یاخود كەی تەرفیع دەكات كابرای بازرگانیش هەر رۆژەى تەرفیعێك دەكاو هەر مانگەی زەویەك دەكرێت . ئەوەی من باسی دەكەم مەبەستم نیە بڵێم با لەئێستادا بچینە قۆناغی سۆشیالیزم هەرچەندە دواقۆناخ بۆ مرۆڤایەتی سۆشیالیزمە. بەلام من گەرەكمە لەكوردستانەكی خۆماندا دادپەروەری هەبێت خەڵكێكی زۆر فەقیرنەبنوو كۆمەڵكیش ئەوەندە دەولەمەند ببن كە سەروەتەكەیان لەسەروەتی حوكمەت زیاتر بێت . كوردستان گەر بە عەدالەتانە داهاتەكەی دابەش بكرێت من ناڵێم دەبێت بەدوبەی دەڵێم وەك ئەردەنمان لێدێت داهاتی كوردستان لەداهاتی ساڵانەی ئەردەن زیاترە بەڵام لەكوردستان كۆمەڵك هەردەوڵەمەند دەبن باقی دەبێت بڵێت ئەوەبەچی هەمووش دەزانین بەچی وچۆنە بەڵام كەسمان نامانەوێت خۆمان لەقەرەی ئەو وەڵامەبدەین . سیاسەتمەدارانی كوردستان چۆن مافی وەرزشەوان نادەن دەڵێن وەرزشەوان پیشە نیە هیوایەتە بۆیە بواری وەرزشی لەكوردستان لەدوایە گەر حوكمەت ژیانی وەرزشەوان دابین كات ئەوانیش بەدوای كاری ناوبازاردا نارۆن هەوڵی خۆبەهێزكردن دەدەن لەبواری كارەكەی خۆیاندا. بەڵام سیاسییەكانی كوردستان خۆیان ئاوها ناوزەند دەكەن كەگوایە سیاسەت هیوایەتە بازرگانیش بۆ بژێوی ژیانیانە . رەنگە سیاسیەكان دەست بەرداری كاری بازگانی ببن ژیانو گوزەرانی هاوڵاتیان لەكوردستاندا گۆرانێكی باشی بەسەردابێت خەڵك ئەوەندە گلەیی لە حوكمەت و بەرپرسەسیاسیەكان نەكات ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست