شه‌هیدبوون یان گۆڵکردن؟
Friday, 18/09/2009, 12:00
زۆر سه‌یره ئه‌گه‌ر به‌راوردێکی وا بکه‌یت و خوێنه‌ر به پێکه‌نین بێنیت له‌سه‌ر مانشێتێک که ناوی به‌رزی شه‌هیدبوونی تێدابێت، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌موو شته‌کان به دیوه دیارهکهیاندا کۆمێدی و به دیوه‌که‌ی تریشیاندا پر له تراژیدیا‌و گریانن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه به شێوه‌یه‌ک پێناسه‌ی کۆمێدیا بێت ئه‌وا له کوردستاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رقافڵه‌ی نوێکارین بۆیه ئه‌وا پێناسهکانیشمان ده‌بێ نوێکار‌و پر له گۆرانکاری بن!
لای ئێمه کۆمێدیا نیه، به‌ڵکو قه‌شمه‌ری، گاڵته‌بازی، پێرابواردن، لچ بادان، چاوقووچاندن و به‌که‌ر زانین هه‌یه!
له ڕانیه‌دا که له کاتی نووسیندا نه‌بێت که‌س بیر له‌وه ناکاته‌وه که ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه، هه‌موو شته‌کان له‌وێوه ده‌ستپێده‌که‌ن.
سه‌ره‌تا رانیه جگه له‌وه‌ی که وێرانه‌ی ده‌ستی ده‌سته‌ڵاته، قوربانی دۆشدامانی خه‌ڵکیشه، بێده‌نگی، فزه له خۆبڕین، ئه‌ژنۆ له‌باوه‌شگرتن، په‌نجه کرۆژتن، خۆ گێلکردن و ده‌ست لێبه‌ردان، بوونه‌ته خاسڵه‌ته‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له تاریکترین زه‌مه‌ندا به ته‌نیاو بێ‌ترس ده‌سته‌ڵاتی فاشیسته‌کانیان له 5 ئازاری 1991 دا ڕاماڵی!
که‌س من به گۆران و لیستی گۆران تێنه‌گات، من نه نزیک و دوور خۆم نه له ئاقاری فیکری یان سیاسی ئه‌و ره‌وته نابینیمهوه، به‌ڵام من هاولاتیه‌کی رانیه‌م که گۆشی ئاوی قوله، سێبه‌ری کێوه‌ڕه‌ش و حاجیله، هه‌تاوی بیتوێن، فێنکی زێی بچووک و چرپه و ڕازه‌کانی ناو گهڕهکهکانیم.
بۆ سه‌د ساڵیش زیاتر بنه‌ماڵه‌ی من له ڕانیه‌دا نیشته‌جێن، ئه‌و کاته‌ی که فڕۆکه ئینگلیزیه‌که له لایه‌ن شۆرشگێرانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه خرایه خواره‌وه، باپیرم له تاوی منداڵی‌دا به‌سه‌ر لاشه‌ی فرۆکه‌که‌وه وه‌ستابوو. له زه‌مه‌نی پاشایه‌تیدا، کوده‌تای 58 ، قهتڵو عامی 63، هاتنی به‌عسیه‌کان، شۆرشی ئه‌یلول، ڕاپه‌رینه‌کانی 82، 84 و له کۆتاییشدا ڕاپه‌رینی ئازاری 91. له هه‌موواندا بنه‌ماڵه‌که‌مان به ئه‌کتیڤی شاهیدو به‌شداربو بوون.
له‌گه‌رمه گه‌رمی ئه‌م ڕووداوانه‌دا چه‌ندینمان بریندار‌و 3 شه‌هیدیشمان به‌خشی.
له به‌رامبه‌ریشدا خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی و رێزی ئه‌وانمان پێبه‌خشرا. به‌ڵام جگه له زه‌وی گلكۆی شه‌هیدان نه‌بێت، که ده‌وڵه‌مه‌ندێکی به‌رێزی شار کڕیبووی و به‌بێ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی وه‌ریانده‌گرت، 1 سانتیمه‌تر زه‌ویشمان له شاری رانیه‌دا وه‌رنه‌گرت!
له‌کاتی به‌عسدا ئه‌وه هه‌ر هیچ، چونکه ئێمه مۆری سوورمان له‌سه‌ر بوو، له‌کاتی ده‌سته‌ڵاتی کوردیش‌دا، په‌نده کۆنه‌که‌ی تا ماڵ هه‌بێ ماخۆ حه‌رامه پێچه‌وانه کرایه‌وه‌و سفر به ده‌سته‌وه هه‌ستاینه‌وه.
بیستم که 23 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر گۆڵکه‌رانی خێزانێکدا دابه‌شکراوه، گومانم له‌وه هه‌یه که ئه‌م خێزانه پێش 2003 زانیبێتیان ڕانیه کوێیه! هه‌ر له‌وانه‌شه کاتێک له‌نێوان خۆیاندا باسی ڕانیه‌یان کردبێت گوتبێتیان، ئه‌ها ئه‌و شاره‌ی ئه‌کرادی لێیه!
که‌چی ئه‌وان 23 پارچه زه‌ویان درایه و ئه‌وانه‌ی که پشتاوپشت له‌م شاره‌دا بڕانه‌وه 23 ملیمهتریشیان وه‌رنه‌گرت!
من ئێستا ده‌ڵیم باشه بۆ باپیرم له ئینگلیزه‌کانه‌وه که خۆیان ئه‌وان خاوه‌نی قوتابخانه‌ی تۆپی پێی نوێن، فێری تۆپێن و گۆڵکردن نه‌بوو؟ خۆ ئه‌و کاته له ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌دا ده‌یتوانی له گه‌ل ئهدمۆنزدا دوو تیپ پێکبهێنن و له جیاتی ئه‌وه‌ی که به سه‌ر ئینگلیزه‌کان له‌شه‌ڕی ده‌ربه‌ندا هات، ده‌یانتوانی به تۆپی پێ کۆتایی پێبهێنن و ئه‌و کاته‌ش نه سیخ، هیندۆس و نه ئینگلیز‌و کوردیش ده‌کوژران! نه‌ک هه‌رئه‌وه خۆ ئه‌وکات ئێمه‌ش به بۆماوه گۆڵکردن و تۆپی پێمان بۆ به‌جێده‌ماو که‌سیشمان شه‌هید نه‌ده‌بوو که‌سیشمان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌ده‌بوو؟!
به‌ڵام باپیرم ئه‌وه‌ی نه‌کرد، له‌م شاره‌دا و له‌به‌ر ئه‌م شاره زۆرمان قوربانیدا، ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه له‌وێ بۆ ئێمه ته‌نها گڵکۆی شه‌هیده‌کانه، تکام وایه له ده‌سته‌ڵات ئه‌گه‌ر بکرێت، له باتی 23 پارچه زه‌وی 23 سانتیمه‌تر بداته بنه‌ماڵه‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ی 3 تا 4 گوڵ بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌مان بچێنین و به‌ناویانه‌وه بکه‌ین، له‌سه‌ر تابلۆیه‌کیش بنووسین،(یادتان به‌خێر و رۆحتان شاد، ئه‌گه‌ر گۆڵکهربان، له‌باتی ئه‌م گوڵانه ئێستا کۆشک و ته‌لار، شه‌قام و دارستانتان به‌ناوه‌وه ده‌کرا)!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست