کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و نه‌زه‌ندی به‌گیخانی شوبه‌ عه‌لی باپیر بکه‌ن

Saturday, 14/11/2009, 12:00


که‌منین ئه‌و فیمینیستانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌ کوردیه‌کان ده‌رده‌که‌ون و لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانمان بۆ پڕده‌که‌ن له‌ وتارو خۆیان وه‌ك پاڵه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان ده‌ناسێنن. ده‌کرێت لێره‌دا ته‌نها نمونه‌ به‌ مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و نه‌زه‌ندی به‌گیخانی بێنینه‌وه‌. ئه‌م دو ژنه‌، که‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌کان، کاتێک قسه‌ده‌که‌ن، هه‌ستی ئه‌وه‌مان پێده‌به‌خشن که‌ ده‌یانه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ژانانی کورد بکه‌ن و له‌پێناوی یه‌کسانی و ئازادیاندا تێبکۆشن. به‌ڵام کاتێك که‌ ئه‌م دو به‌ڕێزه‌، له‌به‌رامبه‌ر فره‌ ژنی عه‌لی باپیردا بێده‌نگ ده‌بن و ، نه‌ك خۆپیشاندان و مانگرتن، به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک وشه‌ش نانوسن و ناڕه‌زایی ده‌رنابڕن، ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌م دو خانمه‌وه‌ گرنگه‌ گه‌ڕانه‌ به‌دوای ناوبانگ و کورسی و پله‌ و پایه‌دا نه‌ک خه‌بات له‌پێناوی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردوستاندا.
ئێوه‌ که‌ خۆتان به‌ ڕوناکبیر ده‌زانن، ده‌بو ئه‌م روداوه‌ی عه‌لی باپیرتان بکردایه‌ به‌ روداوێکی گه‌وره‌ی وه‌ك دادگاییکردنی درایفوس له‌ فه‌ره‌نساداو بتانکردایه‌ به‌ هه‌لێکی زێڕین بۆئه‌وه‌ی که‌ گینێکتان بکردایه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ری بزوتنه‌وه‌ی ژناندا و بتانکردایه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاپه‌ڕیو له‌ پێناوی مافه‌کانیدا. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێوه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا نه‌بون، به‌ڵکو من پێشنیاربۆ هه‌ردوکتان ده‌که‌م که‌، عه‌لی باپیر ئێستا ته‌نها دو ژنی هه‌یه‌ و جێگای دو ژنی دیکه‌ی خاڵیه‌ و باشتر وایه‌ بۆ هه‌ردوکتان که‌ شویپێبکه‌ن تا به‌ ئێوه‌وه‌ بیکات به‌ چوار ژن و سونه‌ته‌که‌ کامڵ بکات. ئێوه‌ که‌ نه‌توانن بڕژێنه‌ سه‌ر جاده‌کان و بزوتنه‌وه‌ی ژنان تاوبده‌ن و بیبه‌ن به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان، باشتر وایه‌ شو به‌ عه‌لی باپیر بکه‌ن. دڵنیاتانده‌که‌مه‌وه‌ که‌ کۆشکه‌که‌ی ئه‌میر له‌ هه‌ولێر جێگای چوار ژنی تیادا ده‌بێته‌وه‌.
چه‌ند دڵم به‌و وتارانه‌تان خۆشبو که‌ له‌ رۆژنامه‌کاندا ده‌تان نوسی، چه‌ندجار له‌به‌رده‌م چاوپێکه‌وتنه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌کانتاندابوم، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌که‌م له‌مه‌ودوا نه‌ شیعره‌کانتان ده‌خوێنمه‌وه‌ که‌ به‌سه‌ر چه‌وساوه‌یی ژناندا ده‌تانوسی، نه‌ له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆنه‌کانیشدا بۆ به‌رنامه‌کانتان داده‌نیشم.
ڕاسته‌ من وه‌ك ئێوه‌ خۆم به‌ ڕابه‌رو ڕۆشنبیرو شاعیری گه‌وره‌ نازانم. به‌ڵام من ده‌نگی هه‌مو ئه‌و ژنانه‌م که‌ خه‌ون به‌ جیهانێکی یه‌کسان و ئازاد ه‌وه‌ ده‌بینن. که‌ من داوای ئه‌وه‌م کرد ڕێپێوان تا به‌ر ده‌رگای کۆشکی ئه‌میری کۆمه‌ڵ بکه‌ین، پێموابو ئێوه‌، نه‌زه‌ند و مه‌هاباد، وه‌ك ڕۆشنبیرانی وڵاتانی دیکه‌، دێن و جڵه‌وی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌گرنه‌ ده‌ست و ده‌مانجوڵێنن و ئاڕاسته‌ی حه‌ره‌که‌ته‌ جه‌ماعیه‌که‌مان ده‌که‌ن. به‌ڵام وادیاره‌ من خه‌ون ده‌بینم. ماده‌م خه‌ون ده‌بینم و قسه‌کانم هه‌موی خه‌ونه‌، ڕێگام پێبده‌ن با خه‌ونیش به‌وه‌وه‌ ببینم که‌ سبه‌ینێ هه‌ردوکتان شوتان به‌ عه‌لی باپیر کردوه‌و ژماره‌ی ژنه‌کانی له‌ دوانه‌وه‌ به‌رزده‌که‌نه‌وه‌ بۆ چوار. که‌ جیهانی ئێمه‌ی کورد، جیهانێکی ناعه‌قڵانی بێت، ئیدی بۆ شوکردنی ئێوه‌ به‌ عه‌لی باپیر موسته‌حیل بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە