به سیستمکردنی سته‌مکاریی و ئێمه‌ی هاوڵاتی!
Wednesday, 17/07/2013, 12:00
له‌م ڕۆژانه‌دا له هه‌رێمی کوردستان یه‌ک بابه‌ت هه‌یه که بابه‌تی هه‌موو تاکێکی کورده و ده‌بێت بۆ یه‌ک ساتیش بێباک نه‌بین له به‌رامبه‌ری، ئه‌ویش بابه‌تی به سیستمکردنی سته‌مکارییه. دیاره هه‌ریه‌ک له یه‌کێتی و پارتی له پاش ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی 1991 به شێوه‌ی جۆراوجۆر و تۆوی سته‌مکاریان چاندووه و کاریان له سه‌ر چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک کردوه به پێناسه‌کردنی حوکمڕانییه‌که‌یان به دیموکراسی له جیاتی ئۆتۆکراسی (حوکمی تاکڕه‌وانه‌ی سه‌رکرده‌یه‌ک) یان فۆبۆکراسی (فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ترس و ڕق)، که ئێستا پاش کوده‌تا په‌رله‌مانییه‌که‌ی سی حوزه‌یران بۆ هه‌تا هه‌تایه پێی نایه نیو تۆتالیتاریه‌تی سیستماتیکه‌وه.
هه‌موو هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و پارته پاشکۆکانی هه‌رێم بۆ درێژکردنه‌وه‌ی بێ پاساوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و له دواجاریشد سه‌پاندنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی به سه‌رخه‌ڵکدا له ڕێگای په‌رله‌مانتاره داهۆڵه‌کانی ده‌سته‌ڵات و پارته پاشکۆکانه‌وه یه‌کسانه به هه‌وڵی درێژکردنه‌وه‌ی حوکمی بیست و دوو ساڵه‌ی پر له شکستی یه‌کێتی و پارتی بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار، که ئه‌وه‌ش هیچ نیه جگه له به سیستمکردنی سته‌ماکاریی.
به‌ڵی به سیستمکردنی سته‌مکاری بریتیه له‌و پرۆسه‌یه‌ی که تێیدا سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته‌کانی یاسادانان و جێبه‌جێکار و دادوه‌ری و له پاڵیشیاندا میدیا و به‌شێک له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پارتی سیاسی و سه‌ندیکا حیزبیه‌کان ده‌بنه شوێنی بانگه‌شه‌کردن بۆ شه‌رعیه‌تدان به تاوانێکی ڕاسته‌وخۆ دژ به دیموکراسیه‌ت ئه‌ویش له ڕێگای کارئاسانی کردن بۆ به خراپ به‌کارهێنانی ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایان به مه‌به‌ستی سه‌قامگیرکردنی حوکمی به زۆر سه‌پێنراوی ئه‌و پارتانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له ڕێگای قه‌وانه سواوه‌که‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕییه‌وه حوکمی سته‌مکارانه‌ی خۆیان بۆ هه‌تا هه‌تایه بچه‌سپێنن.
ئێمه وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر ته‌نها پشت به تێرامان له بارودۆخی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆمان ببه‌ستین له‌و ڕاستیه تێده‌گه‌ین که یه‌کێتی و پارتی له مێژه تاوانبارن به خراپ به‌کارهێنانی ده‌سته‌ڵاته‌کانیان و له مێژه به هۆی پاوانخوازییان بۆ ده‌سته‌ڵات شه‌رعیه‌تی دیموکراسیان له ده‌ست داوه، بۆ ئێمه قسه کردن له سه‌ر ئه‌م دوو هێزه ئاسنی سارد کوتانه، بۆ ئێمه ئومێدی چاکسازی له نێو ئه‌م هێزانه‌دا باس له ساویلکه‌یی ده‌کات، ئێمه ده‌بێیت ئیتر هۆشیار بین به‌رامبه‌ر ئه‌و هێز و میدیا و که‌سایه‌تیه مه‌شبوهانه‌ی که له کاتێکدا له سه‌ر ئاخوڕی ده‌سته‌ڵات ده‌له‌وه‌ڕن، له هه‌مان کاتدا ڕه‌خنه سه‌رزاره‌کیه‌کانیان له ده‌سته‌ڵات ده‌بیته مایه‌ی ساردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له بیرکردنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ئێستا شوینی قسه له سه‌رکردنه بریتیه له تاو و تۆی ئه‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ستمه‌کارییه سیستماتیکیه. ئێمه چیدی له به‌رده‌م دوڕیانێکداین، یان ده‌بیت هه‌مومان ملکه‌چی ئه‌م سته‌مکارییه ببین و ڕۆژانه چاوه‌ڕوانی بێحورمه‌تی زیاتر بین که ئه‌م هیزانه به‌رامبه‌رمان ئه‌نجامی بده‌ن یان ده‌بیت چالاکانه بێینه مه‌یدان و بڕیار له سه‌ر چاره‌نوسی خۆمان بده‌ین و له ڕێگای تا و تۆی ئه‌گه‌ره‌کان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و فشاری جه‌ماوه‌رییه‌وه سنور بۆ ئه‌م هێزه کلیپتۆکراتانه دابنێین که هه‌رگیز بڕوایان به چۆڵکردنی کورسیه‌کانیان نیه، جا فۆرمی ئه‌م فشار دانانه ده‌مێنێته‌وه بۆ خه‌ڵک که بڕیاری له سه‌ربده‌ن.
ئه‌گه‌رچی له‌م هه‌رێمه ئۆپۆزسیۆن بوونی هه‌یه به‌ڵام گره‌نتی نیه که ئه‌وان بتوانن له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا هێنده‌ی ته‌حه‌دییه‌کان بن باشرین به‌ڵگه‌ش وه‌همی ئه‌وانه به تواناییه‌کانی هه‌ریه‌ک له پارتی و یه‌کێتی بۆ سازانی نیشتمانی و رازی بوونی مه‌سعود بارزانی بۆ گۆڕێنی سیستمی حوکمڕانی له سه‌رۆکایه‌تیه‌وه بۆ په‌رله‌مانی، له‌م گۆشه نیگایه‌وه ئێمه‌ی هاوڵاتی له ئێستا به‌دواوه ده‌بیت به چاوێکی تیژه‌وه بڕوانینه پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم، هه‌رهێزێکی سیاسی یان مه‌ده‌نی یان کۆمه‌ڵایه‌تی که خۆی به نیشتمانپه‌روه‌ر بزانێت ده‌بیت کار له سه‌ر به‌گه‌ڕخستنی تواناییه‌کانی هاونیشتمانیان بکات و پشتیوانی له کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی بکات بۆ بوون به کۆمه‌ڵگایه‌کی چالاک و به‌هێز که بتوانێت له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و پاڵ بدات به پاڵ دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی به‌هێزه‌وه. کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ئاستی ته‌حه‌دیه‌کان بیت سه‌ره‌تا پێویسته چیدی پشت به حوکمه‌تێکی "ساوا"ه‌وه نه‌دات که به هۆی پاوانخوازی و ناعه‌قڵانیه‌تی زه‌ینی و گه‌نده‌ڵی مادی و نابه‌رپرسیارێتی سیاسی و باوه‌شکردن به داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی دواکه‌وتوه‌وه ئومێد له کامڵ بوونی نییه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وه‌ک هاوڵاتی ڕۆڵێکی کارا بگێڕین له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌که‌م کارێک که ده‌بیت لێوه‌ی ده‌ستپێبکه‌ین بریتیه له دیاریکردنی سنوره‌کانی کاری پارتی سیاسی که له ئێستادا زه‌ینی زۆرێک له هاوڵاتیانین داگیر کردووه و خزاونه‌ته نێو سه‌رجه‌م جومگه هه‌ستیاره‌کانی کۆمه‌ڵگاوه. به‌ڵام کێن ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن سنوور بۆ کاری پارتی سیاسی دابنێن له کاتێکدا هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگا له لایه‌ن پارتی سیاسیه‌وه داگیرکراون و دیدگا و ڕه‌خنه‌کانی هاوڵاتیان به که‌ناڵدا نابرێن و له زووربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا وه‌ک نوزه‌یه‌ک یان ده‌رده‌دڵێک دێنه به‌رگوێ، به‌ڵام ته‌ڵزگه‌که لێره‌دایه که سه‌رباری ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌ش که هه‌وڵی سیستماتیکی بۆ به په‌راوێزخستنی هاوڵاتی کارا هه‌یه له لایه‌ن ده‌سته‌لات و پارته سیاسیه‌کان و به‌شێک له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیا مه‌شبوهه‌کانه‌وه، به دڵنیاییه‌وه ڕزگار بوون له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه ته‌نها له ڕێگای هاتنه ده‌نگی ئه‌و تاکه بوێر و ئازایانه‌وه ده‌بێت که هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی به‌رته‌سک وایان لێ‌ناکات نه ملکه‌چی پارتێکی سیاسی بن و نه له به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی پارته سیاسیه‌کان بێده‌نگ بن و نه‌ڕێگا بده‌ن بۆ هه‌تاهه‌تایه سوکایه‌تی به مرۆڤ بوونیان بکرێت، به واتایه‌کی دیکه سه‌ره‌تای کارێکی له‌م جۆره واته سنوور دانان بۆ شه‌ری پارته‌کان به بێ سوود مه‌ند بوونی کۆی کۆمه‌ڵگا لێیان ده‌بێت هه‌ر له تاکی کورده‌وه ده‌ست پێ‌بکات. له سایه‌ی هه‌ڵه‌ی پارته سیاسیه‌کان و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سته‌ڵاته‌کانیان، هه‌رئێستا تۆوی ئه‌م ئه‌گه‌ره له کوردستان چه‌که‌ره‌ی کردوه و خه‌ڵکانێکی به‌رچاوهه‌ن که چی دی ئاماده نین ببنه پاشکۆی هیچ پارتێکی سیاسی و هه‌ست به گرنگی پێگه‌ی خۆیان وه‌ک تاک له کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن که هه‌رکات نه‌یانتوانی له نێو حیزب‌دا و به ده‌نگی به‌رز داکۆکی له‌و پرنسیپانه بکه‌ن که گرنگن بۆ خۆیان وه‌ک مرۆڤ و بۆ کۆمه‌ڵگا زۆر به ساده‌یی ده‌بیت ده‌ستبه‌رداری حیزب ببن و وه‌ک مرۆڤی ئازاد هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی که‌ناڵی دیکه بده‌ن بۆ ته‌عبیرکردن له بیر و بۆچوونی خۆیان له پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی که هه‌یانه. ئێمه ده‌زانین که ئه‌گه‌ر چی بوونی هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی که ئه‌خلاقی لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له ئاستێکی باڵادا بێت ده‌توانێت ئه‌م پرۆسه‌یه خێراتر بکات، به‌ڵام غیابی هێزێکی له‌م جۆره‌ش یه‌کسان نیه به بێده‌نگی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و له مه‌ودایه‌کی دیاریکراودا تاکه‌کان ده‌توانن له ده‌وری ئه‌و به‌ها و پرنسیپه گه‌ردونیانه کۆببنه‌وه که سوودی گه‌وره به دۆزی مرۆڤ بوون ئینجا کورد بوونیان ده‌گه‌یه‌نن. به داخه‌وه تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستان مانه‌وه‌ی هه‌ل ومه‌رجی باو له قازانجی حیزبه سیاسیه‌کانه و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خه‌ڵکه، هه‌ربۆیه ئێمه ده‌بێت چاو له به‌گه‌ڕخستنی تواناییه‌کانی خۆمان ببڕێن بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری نه‌ک پاسیڤانه دابنیشین و چاوه‌ڕێ بین تا بزانین که‌ی و کێ و چۆن یاری به موقه‌داراتمان ده‌کات.
ئێمه‌ی خه‌لکی کوردستان نابێت چیدی سه‌رقاڵی په‌رچه کرداربین به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و کرداره چه‌وتانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداران ئه‌نجامیده‌ده‌ن وبۆ ئێمه یه‌کێتی و پارتی دوو ڕووی یه‌ک دراون و نابێت خۆمان سه‌رقاڵ بکه‌ین به دۆزینه‌وه یان خوڵقاندنی جیاوازی له نێوانیاندا، به‌ڵکو ده‌بێت به جدی و به شێوه‌یه‌کی سیستماتیکی یه‌ک جار و بۆ هه‌تا هه‌تایه کار له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕیگا چاره‌ی شیاو بکه‌ین بۆ ڕزگار بوون له‌م فۆرمه سته‌مکاره‌ی حوکمڕانێتی!
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و کاته‌ی ئێمه له سه‌ر شه‌قام بووین و پاش دوو مانگ له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین "نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی قه‌یرانی سیاسی و حوکمڕانی له کوردستان"مان خسته به‌رده‌م ڕای گشتی، ئه‌وکات هه‌ندیک هێز و هه‌ندێک که‌سایه‌تی زۆر به توندی دژ به ئه‌و به‌رنامه‌یه وه‌ستانه‌وه و وه‌ک توندڕه‌وی پێناسه‌یان ده‌کرد و نه‌هاتنه پشت فشاردانان له سه‌ر ده‌سته‌ڵات بۆ ملکه‌چکردن له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواکارییه ڕه‌وایانه‌ی خه‌ڵک که به‌هۆی جێبه‌جێنه‌کردنیانه‌وه ده‌سته‌ڵات ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته‌ش شه‌رعیه‌تیکی هه‌بوبێت له ده‌ستی دا.
به پشت به‌ستن به بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسیه‌ت ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه دانانی پلانێکی تۆکمه بوو بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌و کات له هه‌رێمدا هه‌بوو. کوده‌تاکه‌ی سی حوزه‌یران ده‌بیت سه‌ره‌تای کۆتایی هێنان بێت به خۆشباوه‌ڕی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی له لایه‌ن یه‌کێتی و پارتی، هه‌روەها ده‌بێت سه‌ره‌تای کۆتایی هاتن بێت به بۆ بۆچونه‌سه‌ری چه‌واشه‌کارییه‌کانی یه‌کێتی و پارتی. تکایه با چیدی ئه‌وه‌ی له هه‌رێم ده‌گوزه‌رێت ناوی لێنه‌نرێت قه‌یران یان قووڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یران به‌ڵکو ئه‌وی هه‌یه به سیستمکردنی سته‌مکاریه. ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌ک سبه‌ینێ ئێمه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ئاکتڤانه و به هه‌ستێکی به‌رپرسیارێتی باڵاوه دژ به‌م سته‌مکارییه سیستماتیکیه نه‌وه‌ستینه‌وه، هه‌موومان به‌رپرسیار ده‌بین له‌وه‌ی که له ڕۆژانی داهاتودا به‌ڕێوه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست