کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا نەوت نیعمەتە یان نیقمەت ؟!

Sunday, 09/12/2012, 12:00






نەوت وەك كانزایەكى گران بەهاو هەمیشە بەبەها هەر لەكۆنەوە تا ئێستا بەردەوام بووەتە جێگاى باس و خواسى ناو كۆڕو كۆبونەوە گشتى و تایبەتى یەكان، ئەو پرسیارەى كە مێشكى هەموو تاكێكى وڵاتانى خاوەن نەوتى سەرقاڵكردوە كردووە،ئەوەیە ئایا نەوت نیعمەتە یان نیقمەت؟ ئەم باس و خواسە لەزۆربەى ئەو ووڵاتانەدا بڵاوەو خەڵك پێ ى ئاشنان بەتایبەتى لەكاتێكدا داهاتەكانى نەوت بۆ هەندێ لەكەسولایەن بوون بە نیعمەت و بۆ زۆربەى هاوڵاتیانیش بووەتە نیقمەت،لەبەرئەوە دەبینین دەوڵەمەند دەوڵەمەندتر ئەبێت و هەژارانیش هەژارتردەبن, ئائەمە سەرەتاى نەگبەتى هەر گەل و نەتەوەیەكە.
ئەگەر چاوێك بە مێژوى نزیكى نەوتدا بخشێنین لە حەفتاكانى سەدەى رابردوو بەتایبەتى لە ساڵى (1973) لەشەڕى عەرەب_ئیسرائیل، نەوت وەك چەكێكى ستراتیژى بەكاردەهێنرا .لەئێستایشدا ئەتوانین بڵێن ئەم بارە بەردەوامە و نەوت هێشتا هەر ئەو چەكە ستراتیژییەى سەدەى ڕابردووە.
بیروڕایەك هەیە لەمەسەلەى سەرهەڵدانى شەڕو ناكۆكى یە سیاسى و ئابورییەكانى ناوچەكەو جیهان بەوەى كە نەوت بۆ وڵاتانى بەرهەمهێن بووەتە نیعمەت و دانیشتوانى ئەم وڵاتانە لەوپەڕى خۆشگوزەرانى كۆمەڵایەتى و ئابوریدان و لەبەرامبەر ئەمەدا بۆ هەندێ لە وڵاتانى بەكاربەرى نەوت سەرچاوەى نەهامەتى یەكانەو هەر نەوتیشە بووەتە هۆكاریك بۆ بەردەوامى جموجوڵى سەربازى , بەرامبەر وولاتانى جیهانى سێ یەمى خاوەن یەدەگى كانزاكان بەگشتى و نەوت بەتایبەتى ،دەتوانین بڵێن داگیركردنى عیرَاق لە لایەن ڕۆژئاواوە بەسەركردایەتى ئەمەریكا ئەگەر پاڵنەرە ئاشكراكەى چەكە كۆكووژەكانى ێدام بووبێت ئەوا هۆكارە سەرەكى و پاڵنەرە بەهێزەكە نەوت بوو
چونكە ئاشكرابوو كە یەدەگى دڵنیایى نەوتى عێراق زیاتر لە (112) ملیار بەرمیلى تێپەڕاند.
لەڕاستیدا نەوت لەلایەنى ستراتیژییەوە هۆكاریكى سەرەكى بووە بۆ سەرهەڵدان و پەیدابوونى دوژمنانى ووڵاتانى خاوەن نەوت , ئەمە سەرەڕاى هەڵكەوتەیى جوگرافى ئەو وڵاتانە هۆكاریكى یارمەتیدەر بووە لەم نێوەندەدا .ئەگەر سەیر بكەین زۆربەى ووڵاتانى گەورەیى جیهان بەكاربەرى سەرەكى نەوتن لەهەمان كاتدا باڵا دەسترین دەوڵەتانن لەڕووى سیاسى و ئابورى و ڕاگەیاندنەوە وەك ئەمەریكا و ووڵاتانى ڕۆژئاواى ئەوروپا ،لەبەرئەوە دەبینین لەگەڵ هەر بەرزبوونەوەیەك لە نرخى نەوتدا دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى بارگرژى ئابورى و هەندێ جار سیاسى لە نیوان ووڵاتانى بەرهەمهێنەرى و نەوت و ووڵاتانى بەكاربەرى نەوتدا, لەبەرئەوە دەبینین ئەم حاڵەتە دوولایەنە ڕەنگ ئەداتەوە بۆ لایەنەكانى ترى وەك بازرگانى , چونكە لە ئێستادا زۆربەى ووڵاتانى بەكاربەرى نەوت بوون بە ووڵاتانى بەرهەمهێنەرى خۆراك و هەموو كاڵاو شمەكەكانى بوارى تەكنۆلۆجى لەبەرئەوە دەبینین هەركاتێك نرخى بەرمیلێك نەوت بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت ئەوا ڕاستەوخۆ بەرزبوونەوە ڕوو ئەدات لە نرخى كەلوپەلەكانى وەك خۆراك و بوارەكانى تەكنۆلۆجى لە وڵاتانى خاوەن نەوتدا،ئەمەش زۆربەى جار ئەبێتە بارگرانى بەسەر ووڵاتانى خاوەن نەوتدا چونكە جگە لەوەى بەرزبوونەوەى نەوت نرخى كەلوپەلەكان زیاد ئەكەن لەهەمان كاتدا بەهاى دراوى ئەم ووڵاتانەیش دابەزین بەخۆیەوە دەبینیت و هێزى شت كڕینى دراو دائەبەزێت .
نەگبەتى وولاتانى خاوەن نەوت لەوەدایە كە سەركردەكانى ئەم ووڵاتانە نەیانتوانیوە ئەم سامانە گرنگە بەكاربهێنن بەشێوەیەك كەخۆیان ببنە خاوەن دەرهێنانى نەوت و دەست بەسەراگرتنى ڕاستەقینەى بگە ڕێننەوە بۆ دەسەڵاتى حكومەتەكانیان , بەڵكو وەك دەبینین لەكۆى هەموو ئەو گرێ بەستانەى كە حكومەتى هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانى یەكانى جیهان ئەنجامى داوە كە خۆى زیاتر لە(45)گرێبەست ئەدات, بەشى حكومەتى هەرێم تەنها لە (%20 تا %30) تێناپەرێت بەمانایەكى تر (%80) داهاتەكانى ئەم گرێ بەستانە لەبەرژوەندى كۆمپانیاكانە بێ گومان ئەمەش بەفیرۆدانى سامانى نیشتیمانى و نەتەوەییە كە تائیستا رۆڵەكانى ئەم خاكە پڕنەوتە سوود و كەڵكیان لێ وەرنەگرتووە .
بەپێ ى بڵاوكراوەیەكى ڕێكخراوى (ڕووپێوى جیولۆجى ئەمەریكى) لەساڵى (2007)دا نەوتى كوردستان بە نزیكەى (45) ملیار بەرمیل ئەخەملێنرێ ئەم ڕێژەیەش سێ یەكى نەوتى مسۆگەرى عیراق پێك دەهێنیت ، ئێستا لە كوردستاندا چوار كۆمپانیاى زەبەلاحى گەورەى جیهانى لەكاردان كەلە دە كۆمپانیا گەورەكانى جیهانن هەروەها نزیكەى (40) كۆمپانیا كارى هەڵكەندن و دەرهێنانى نەوت ئەنجام دەدەن كەلە (17) وڵاتى جیاوازەوە هاتوون.شایانى باسە یەدەگى نەوتى هەرێم لەیەدەگى نەوتى لیبیا و ئیماراتى عەرەبى زیاترە .
دواى ئەوەى حكومەتى هەرێم بریارى ئیمزا كردنى گرێ بەستى نەوتە دا لەو سەردەمەوە تا ئیستا دكتۆر ئاشتى هەورامى ئەو پۆستەى بەرنەداوە و تا ئیستا (35) گرێ بەستى ئیمازا كردووە و لەم گرێ بەستانەش بڕى (4) ملیار دۆلار شیرنى وەرگیراوە تا ئێستاش یەكلایى نەكراوەتەوە بۆ هاونیشتمانیانى كوردستان كە ئەم چوار ملیارە چۆن و چى لێبەسەر هاتوە.
پرسیارەكە لەوەدایە ئایا نەوت لە هەرێمى كوردستاندا دەبێتە نیعمەت یان ئەبیتَە نیقمەت و سەرجەم ئاواتە نەهاتووە دییەكانى ڕۆلەكانى ئەم هەرێمە خێر لەخۆ نەدیوە جارێكى تر ئەبێتە سووتوو. یان بەپێجەوانەوە نەوت ببێتە ئەو نیعمەتەى كە سەرجەم چینەكانى كۆمەڵگاى كوردەوارى بەبێ جیاوازى سوودو كەڵكى لێوە ببینن و بگەنە ئاستى خۆشگوزەرانى تەواوەتى هەروەك لە زۆربەى ووڵاتانى كەنداوى عەرەبدا بە ئازایەتى و لێهاتووى سەركردەكانیان توانیویانە ئابورى ووڵاتەكانیان بگەیەننە ئاستى ئابورى جیهانى و ململانێى ئابوورییە گەورەكانى جیهان بكەن باشترین نمونە هەریەكە لە عەرەبستانى سعودى و قەتەرو كوەیتن ..
لەلایەكى ترەوە ترسێكى ترى تاكى كوردى ئەوەیە كە ئەم نیعمەتە بەهۆى باڵا دەستى حزب و بوونى گەندەڵى ئیدارى و دارایى داهاتى نەوتى هەرێم لەدەستى چەند كەس و لایەنێكدا یان بنەماڵەیەكدا كۆبكاتەوە و بەكاریبهینن لەپێناو بەرژوەندییە حزبى و تایبەتیەكانیاندا , هەر ئەمانەش گلەیى و گازەندەى لایەنەكانى ئۆپۆزسیونن و بەشێكیشە لە مەترسى ئەم لایەنانە لەئێستا و ئایندەى نەوتدا .خەمێكى جدى لایەنەكانى ئۆپۆزیسیۆن و هاوڵاتیان بردن و بەتاڵان فرۆشتنى نەوتى هەرێمە كەڕۆَژانە بەبەرچاوى هەموو لایەكەوە ئاودیو ئەكرێت و ڕیگاوبانەكانى سەرسنوورى هەرێم جمەیان دێت لە ئۆتۆبیلى بارهەڵگرى ناوخۆو دەرەكى .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە