بنەماڵەی بارزانی پارەکانیان بۆ ئیتاڵیا دەگوازنەوە
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
سێناتۆری ئیتاڵی سێرجیۆدى گریگۆر لەسەر داوای بارزانی بە پەلە گەیشتۆتە کوردستان و لە ڕێگای حەسانەی سێناتۆر و جەوازی دیبلۆماسی ئیتاڵی پارەکانی بنەماڵەی بارزانی دەگوازنەوە بۆ جنوبی ئیتاڵیا و لە بانکێکی نزیک مافیای ئیتاڵیا دایدەنێت. بارزانی و سێرجیۆدى گریگۆر و نوێنەری کوتلەیەکی ناو ڤەتیکان و دپلۆماسێکی سەفارەتی ئیسرائیلی لە ئیتالیا کە خانەنشینە لە پارەگای سەرەکی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەولێر کە بە ماڵی نێچیروان بارزانی ناسراوە کۆبوونەوە. بارزانی گلەیی کردوە کە لە زەڵمای خەلیل زاد نەیتوانیوە تەئسیر لە سەفارەی ئەمریکی بکات تا هۆشداری بدەنە گۆڕان و، پارتی و یەکێتیشیان ئیهمال کردوە. داوا لە کوردەکانی ئیتالیا دەکەین سێنای ئیتالیا ئاگاداربکەنەوە لە جموجۆڵی ئەو سێناتۆرە مافیایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست