کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەهیدانی شوبات

Friday, 25/03/2011, 12:00


ئەی خەڵکی کیمیاو کارەسات
شەهیدەکانی کوردوستان
دایکانی جەرگ سوتاوم
باوکانی نیشتیمان پەروەر
خوشکانی دیل و پەرێشان
لاوەکانی سەدەی ئەمڕۆ
شۆرەسوارانی دوای خەبات
چاوەروان بن شەهیدانی رێگەی ئازادی
بەڕێوەن
مژدەی سەرکەوتنیان پێ یە
سورکێو و بیلال و گەرمیان
زمناکۆو ریژوانی ئێوەن
شەهیدەکانی هەڵەبجەم
باوەشیان بۆ واڵابکەن
هەر وەکو ئێوە شەهیدن
برۆن تێرتێر ماچیان بکەن
ئێوەش ئەی دایکی شەهیدان
بەرگی ڕەشیان بۆ نە پۆشن
بەسە ئیتر تاکەی ئەگرین
چیتر عەمیان بۆ مەنۆشن
وا دێن هاورێ یان وا هاتن
شەش شەهیدی وڵاتی تەناف و زنجیر
شەش پەپوولوی وڵاتی ئەشکەنجەو ئەسیر
شەش باڵندەی بێ لانەبوون
شەش ئەستێرەی هەمیشە روون
هۆ شەهیدان
وا شەش خونچە واشەش گوڵی بۆن نەکراوی
خیر نەدیوم
بە رێگاوەن بەرەو ئیوە
بەرگی پیرۆزی شەهیدی یان لەبەرە
تاجی راپەرینی گەلی سەر بەرزیان لەسەرە
شەهیدانمان کاکە سورکێو کاکە بیلال و گەرمیانن
کا کە ئومید کاکە شیرزاد کاکە زمناکۆو رێژوانن
لە یادمانن لە بیرمانن
وەک پێنج هەزار پەپولەکەی هەڵەبجەکەم
لەیادمانن وەک شەهیدانی سێو سێنان و قەڵادزێ کەم
ئیوە چیایەکن پڕ لەسەنگەر
دەریایەکن ماسی پەروەر
ئاسۆیەکن هیچ کات تاریکیتان نیە
ئاوازیکن ،سرودێکن هیچ کات لەبیر چونتان نیە
ئاوازیکی جەرگ بربوون لە بروای بەرزا دەرکەوتن
فرمێسکی چاوی ئازادین بەهەزاران گر نەکەوتن





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە