کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ لاوانی وڵاتم

Monday, 07/03/2011, 12:00


ئەی لاوە خێرنەدیوەکان
هیوا بەخشن بۆ کوردوستان
لە حوکمەت و لە پەرلەمان
ئەی لاوە خوێن گەرمەکانم
ئەی ئەوانەی باڵندەی هیواتان دەفرێ
بۆ گۆڕانی ژیانێکی نوێ
ئەی ئەوانەی دوێنێ و ئەمڕۆ
بۆ پارێزگاری وڵاتتان
بۆ سەربەخۆیی ژیانتان
بونە پشکۆ
ئەی ئەوانەی وا ئەمڕۆکە
لە مەیدانی بەر خۆدانا
لەسەرای ئازادی جوانا
هاتونە گۆ
ئێوەن ئەمڕۆ رادەپەرن
بۆ هێنانی ژیانیکی جوان
بۆ خۆشی و بۆخۆش گوزەران
ئێوەن کەوا بە هێمنی
ئەرژێنە سەر شەقامەکان
ئێوەن ئەمڕۆ ڕاپەریون
پاڵپشتی مناڵی هەتیون
ئێوەن گەنج و لاوی وڵات
ئێوەن سوتماکی دوای خەبات
لەگەڵتانین لە کەوتنا
لەهەژاری و لە مردنا
دڵمان لەگەڵ دڵتان دایە
گیانمان لەگەڵ گیانتان دایە
هەر جەندە کە لێتان دورین
دڵمان لەدەرکی سەرایە
هیوام زادەی هیواتانە
بروام وەکو برواتانە
ئێمەین پشتیوان تانین
بەڵام بە شێوەی هیمنانە
ئێوە داوای مافتان ئەکەن
مافی جەند ساڵەی زەوت کراو
کە لەبەینی دوحیزبدا
قەتیس ماوەو قۆرخ کراو
ئیوە هاتون ئەی سەلمێنن
کە ئازادی بەدی دێنن
خەمێکی گەورەتان پێیە
نازانن بۆ کێ بیبێژن
وا بیست ساڵە وەکو قابیل
لاشەی هابیل لە کۆڵتانا
نازانن لە کوێ بینێژن
ئەی چینی گەنج ولاوەکان
کە پێشەنگن بۆ کوردوستان
هەر بەدەنگی ئێوە دروست بوو
وا حکومە ت و پە رلەمان
ئێوە چرای روناکی گەلن
ئێوە باڵی ئاشتی مەلن
ئێوە تێک دەر نین نوێ خوازن
ئێوە چینی ئاشتی خوازن
نە گیرەشیوێن نە جل ڕەشن
چینی ڕۆشنبیرو گەشن
سینە سپی و دڵتان پاکە
رقتان لە کاری خەراپە
مامۆستان قوتابین خوێندکار
هەرگیز خەڵک ناکەن بێزار
زمانتان زمانی دانوسانە
دژن بەو گەندەڵستانە






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە