کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


رونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی شەهید سۆلاڤ سۆرانەوە‏

Tuesday, 03/04/2012, 12:00



 



لڤین پرێس هەواڵی دوور لە ڕاستی بڵاو دەکاتەوە!

ئێمە وەك بنەماڵەی شەهید ئایشە حەمەد برایم ناسراو بە شەهید سۆلاڤ سۆران تەواوی ئەو هەواڵەی لڤین پریس بە درۆ دەخەینەوەو دوپاتی دەکەینەوە کە ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستی و هیچ ڕاستیەکی تێدا بەدی ناکریت!

لە هەواڵەکەی لڤین پریس داهاتوە
لڤین پرێس زانیاری‌ له‌سه‌ر كچه‌ گه‌ریلا شه‌هیده‌كه‌ی‌ ڕانیه‌ بڵاوده‌كاته‌وه
گوایە شەهید سۆلاڤ ماوەی 5 ساڵە بەشداری ڕێزەکانی گەریلا کردوە و لە ماڵەتان شەهید بووەو لە ساڵی 1981لەدایک بووەو گوایە کە بەهۆی شوێنپێ هەڵگرتنەوە شەهید بوون و بەناوی بنەماڵەی ئێمە لێدوانی نادروستیان بڵاو کردۆتەوە گوایە کەسێك بەناوی بنەماڵەی ئێمە لێدوانی بۆ لڤین داوەو وە کەسەکە نەی ویستوە ناوی بڵێو بکرێتەوە
بۆیە ئێمە وەك بنەماڵەی شەهید ئایشە حمەد برایم ناسراو بە سۆلاڤ سۆران تەواوی ئەو هەواڵە و لێدوانە بە درۆ دەخینەوە ئەم هەواڵە دورە لە راستی ئێمە و بنەماڵەکەمان هیچ کات نەك بۆ لڤین بەڵکو بۆ هیچ میدیایەك ڕونکردنەوەو لێدوان مان نەداوە
وە شەهید ئایشە ساڵی 2001 بەشداری ڕێزەکانی گەریلابو واتا 11 ساڵە وە شەهید ئایشە لە دایک بووی ساڵی 1980یە نەك 1981 وە شەهید ئایشە لە ماڵەتە شەهید نەبوە بەڵکو لە بەدلیس شەهید بوە وە شەهید ئایشە ماوەی سێ مانگ زیاترە لە قەندیلەوە ڕوی کردۆتە باکوری کوردستان بۆ خەبات کردن وە شەهید ئایشە هیچ نەی وتوە دەگەریمەوە بەیەک جاری بەڵکو تەنها وەك سەردان و نامە ناردن نامەی ناردوەو سور بونی خۆی بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی و ئازادکردنی جوار پارچەی دوپات کردۆتەوە
بۆیە ئێمە وەك بنەماڵەی شەهید ئایشە دووپاتی دەکەینەوەو داواش لە لڤین پریس دەکەین کە داوای لێ بوردن لە ڕێبازەکەی شەهید ئایشەو شەهیدانی کوردستان بکەن بۆیە ئێمە هەموو ئەو لێدوانانە بەدرۆ دەخەینەوە کە بەناوی بنەماڵەی ئێمە لێدوانی نادروست بڵاو دەکەنەوەو لە خەباتی شەهید ئایشەو هاو خەباتانی بەکەم دەزانن
وە ئێمە وەك بنەماڵەی شەهید ئایشە ئیستا کەسوکارمان لە وڵاتی تورکیان بۆ وەر گرتنەوەی تەرمی شەهید ئایشە کە ئەوەی شێیەنی باسە شەهید لە بەدلیس شەهید بوەو ماوەی چەندین مانگە لە سەر سنور ی تورکیا عێراق خەباتی کردوە لە پێناو ئازادی چوار پارچەی کوردستان
ئێمە وەك بنەماڵەی شەهید ئایشە بە شێنازیەوە پێشوازی لە تەرمی شەهید ئایشە دەکەین و لە چوارقوڕنە بەخاکی دەسپیرین و شانازی دەکەین کە ئێمە خاوەنی خەباتی شەهید ئایشەین،
وە ئێمە هەموو کات ئەو بە سەر بەرزی بنەماڵەکەمان دەزانینن
بۆیە دووبارە داوا لە لڤین پرێس و پەیامنێرەکەیان بڕوا علی لە ڕێنیە دەکەین کە بە زوترین کات داوای لێبوردن لە شەهید ئایشەو بنەماڵە کەمان بکەن و جارێکی تر بەم جۆرە باسی خەباتی شەهید ئایشە نەکەن وە هەواڵی نادروست و درۆ بڵاو نەکەنەوە وە کە داوای لێبوردن نەکەن ئەوە ئێمە ناچارین ڕێگەی یاسای بگرینە بەر
سەر بەرزی بۆ شەهید ئایشە و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردساتان
ئەمەش دەقی هەواڵە ناڕاست و پڕ لە درۆکەی سایتی لڤین پرێسە
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Cor=1&Besh=Hewal&Jimare=9025
شەهید نامرن
بنەماڵەی شەهید ئایشە حەمەد برایم
ناسراو بە شەهید سۆلاڤ سۆران 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە