بەبڕیارێكى جەلال تاڵەبانى دزەكان لەڕیزى پێشەوەى كۆنگرە دادەنرێن .
Saturday, 05/06/2010, 12:00
ناوهێنانى كوردستانپۆست لەلایەن جەلالەوە لەكۆنگرەى چەپڵەڕێزانى یەكێتى بۆتە بابەتى گەرم و گوڕى ئەندامانى كۆنگرەى یەكێتى و بەباسكردن و ناوهێنانى كوردستانپۆست زۆربەى زۆرى ئەندامانى كۆنگرە باسى ئەو دزانە دەكەن كەكوردستانپۆست لەماوەى ڕابردوودا لاپەڕەى دزى و گەندەڵى و فایلە ڕەشەكانى هەڵداونەتەوە و ئەمرۆش ئەندامى كۆنگرەن وەك بنەماڵەى جەلال و هێرۆ و باقى دارو دەستە دزەكانى تریان ، ئەوەتا وەك شەرعیەت دانێك بەدزى و گەندەڵى و شاردنەوەى فایلى دزى و ڕووڕەشیان گەورە دزەكانى وەك شێخ بایز و دلشاد عبدالرحمن و دكتۆر محەمەدخۆشناو كەزۆرترین فایلى دزى و گەندەڵى و ڕووڕەشى و تەنانەت ئەخلاقیشیان لەسەرە بەبریارێكى تایبەتى جەلال دەهێنرێنە ڕیزى پێشەوەى كۆنگرە واتا ئەم زاتە دزانە هاوشێوەى بەرهەم ساڵح و ئەرسەلان بایز و مەلابەختیار و عومەر فەتاح دەبێ ڕۆژانە لەڕیزى پێشەوە لەتەك مەكتەب سیاسیە دزەكان دابنیشن . وەك ڕقێكیش بەرامبەر بەكوردستانپۆست و میدیایى ئازاد و ئەهلى سایتە ڕووڕەشەكەى پیوكەى میدیاى ماڵى جەلال وێنەى ئەم سێ دزەى كردۆتە مانشێتى هەواڵە گەرم و گوڕەكانى كۆنگرە .
بۆیە خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست تا جەلال و ئەم دزانە بڕیاردەر و ڕێ نیشاندەرى یەكێتى و كۆنگرەبن دڵنیابن ئەم حزبە دەیان كۆنگرەى تریش ببەستێ نەوەك چاك نابێ بەڵكو ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بەرەو لێوارى مەرگ هەنگاودەنێ ، بەڕاستى جەلال و دارو دەستەكەشى سەلماندیان كۆنگرە تەنها كۆنگرەى هاش و هووشە و بۆخۆڵ كردنە چاوى خەڵًك و كادیرانى دڵسۆز و ماندووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست