کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا بنەمالەی بارزانی شاری هەولێریان کردە دوبەی یا کردیان بە زیندان؟

Sunday, 20/03/2011, 12:00


چەندسالێک لەمەوبەر ولەسەردەمی کابینەکەی نێچیرڤانی برازای مەسعوود چەندجارێک بەلێنیاندا بەخەلکی هەولێر کە کوردستان بکەن بە دوبەی ئەبێ هەمو جیهان هەولێریش وەکو دوبەی بناسێو سەردانی بکەن ئەوەبو زۆر کەس هەبون باوەریان بەم قسەخۆشانەی مالی بارزانی دەکردو کەوتبونە دەهۆل کوتینی بێ بەرهەم منیش یەکێک بوم لەم کەسانەی کە نەک هەرباوەرم بەم درۆیانەی بنەمالە نەکرد بگرە دەشمزانی ئەمانە تەنها داگیرکەرن نەک بنیاتنەر بۆیە ئەگەر باوەرم بەم درۆیانەی بنەمالە نەکرد سەرکەوتوبوم ئەوەتا مالی بارزانی لەبری ئەوەی بەلێنەکەیان ببەنەسەر بەپێچەوانەوە دەرچو ئەوا بەبێ شەرمیو بەکەلهوری و بەزەبری چەکو تۆقاندن و ترسوتیرۆر هەولێریان کردوە بە بەندینخانەیەکی گەورە و چەند دەرگایەکیان هێشتوەتەوە کە خۆیان مەمیجاجی بنەمالە خەلک ئیزنندەدەن بۆناو هەولێر هەرکەسێ بۆنی پارتیایەتی لێنێ ئەوەبۆی نیە بچێتە ناوهەولێر هەتا بینیمان بەرێزێک کە ئەندامی پەرلەمان بو لەسەر لیستی گۆران تەنها بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتی ئەم بەرێزە رێگری لێکرا بۆ ناو هەولێر بنەمالەی بارزانی رەنگبێ هەستیان بەوەکردبێ کە ئیتر لێرە کۆتای بەدەسەلاتی بنەمالەکەیان دێت بۆیە ئەوەی لەدەستیان بێ دەیکەن قەزافی ئاسا بەڵام ئایە ئەو هەولەیان لەرێگای ترسو تۆقاندنەوە ئەتوانن تاسەر هەولێر بەم دۆخە بهێلنەوە؟ ئایە لەدهۆکو هەولێر خەلکی رازیە بەدەسەلاتی داگیرکاریو تۆقاندنی بنەمالەی مەسعوودی رسوا؟
باشە ئەگەر مالی بارزانی هێندە عادیل و یەکسانن بۆ دەترسن لە تورەی خەلک؟
باشە ئەگەر راستە مالی بارزانی هەولێریان کردوە بە دوبەی بۆناهێلن خەلکی دوبەی خۆپێشاندان ئەنجام بدەن خۆدەبێ خەلکی هەولێر هێندە بە ئەمەک بن چاکەی مالی بارزانی لەبیر نەکەن لەبەرانبەر گۆرینی هەولێر بەدوبەی؟ ئەگەر مالی بارزانی هەولیان بۆئەوەیە خەلکی هەولێر و سلێمانی بکەن بە ناحەزی یەک ئەوا لەدێر زەمانە هەولێر سلێمانی شین وشاییان یەکە بۆیە ئەم هەولەشیان هەولێکی نەزۆکە؟ وەگەر بنەمالەی سەرلێشێواوی بارزانی ئەیان هەوێ لەرێگای فەرهاد پیربال و سەرۆ قادر و بەدران حەبیب و چەند کەسێکی ترەوە پێناسەی شاری هەولێری هۆلاکۆ بەزێن بکەن ئەوا ئێمەی هەولێری دەمێکە دەزانین کە ئەم زاتانەی لەسەرەوە ناوم هێنان تەنها تاقمێکی بەکرێگیراوی بنەمالەن و لەرۆژێکا ٢٤ سەعات خەریکی ماستاوی خەستن بۆ مەسعوودی پاشێل پیس بۆیە ئەمانە چەند کەسێکی سەرخۆش وموحتاد بەماستاوساردکردنەوە ناتوانن بەناوی شارێکی یەک ملیۆن کەسیەوە قسەبکەن خۆیان بکەن بەدەمراستی ئەو شارە داگیرکراوە دمراستی ئەم شارە ئازیزە تەنها نەوەی نوێ یە تەنها شوێنکەوتوانی کاکە سەردەست عوسمانی رۆژنامەنوسە نەک فەرهاد سەکران وبەدران حەبیب و سەرۆ قادری رسوا خەلکی تێکۆشەری هەولێر لەبیریەتی کە کاکە سەردەشت لەلایەن بنەمالەی بارزانی بەم دەردەبرا چۆن خەلکی تێکۆشەری شاری سلێمانی بەپیرو لاو کچ و کوریەوە چۆن هاتنە سەرشەقامەکان و شانبەشانی شاری هەولێر داوای دادگای کردنی تاوانبارانیان دەکەرد بۆیە لە ئێستاو داهاتوش
خەلکی هەولێرو سلێمانی و هەموشارەکانی تری کوردستان یەک هاواریان هەیە ئەویش چۆلی کەن ئەم کورسیە میللەت هەموی برسیە وبۆ دەرەوە بارزانی ...... لەکۆتاییدا داوالە خەلکی تێکۆشەری شاری هەولێر دەکەم هەستنەسەرپێ و بنەمالەی داگیرکەری بارزانی تێک بشکێنن و راویان بنێنن بەڵام نەهێلن ئەو تاوانبارانە لەدەستان دەرچن بۆ ئەوەی بەسزای گەل بگەن هیوادارم چیتر لەم زیندانەی بنەمالەی بارزانی ژیان بەسەر نەبەن بەلکو ئەم زیندانە بکەن بەشارێکی ئازاد و تاوانبارانیش لەچەند زیندانێکی ئەم شارە زیندانی بکەن تا کاتی دادگایکردنیان مەبەستم دارودەستەکەی بنەمالەی مەسعوودە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە