روونكردنەوێك سەبارەت بە ماڵپەری روداو نێت بۆ رای گشتی
Friday, 04/01/2013, 12:00
سەبارەت بە ئەو هەواڵەی كە ماڵپەری "ڕوداو نێت" دەربارەی خۆپیشاندانی لە دژی "داخستنی دەروازەكانی "باشوری كوردستان لە بەرواری (4/1/2013) لە شاری هەولێر ئەنجام درا بە پێویستی دەزانین كە خەڵكی كورد ئاگادار كەینەوە لە سیاسەتی وەشان و ئەو چەواشەكاریانەی كە سەبارەت بە رێكخراوەكەمان كردوە.
ئێمە وەكو كۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز كوردستان ئەمە جاری یەكەم نییە كە هەڵوێست نیشان دەدەین لەبەرامبەر "سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێَََم " بەتایبەتیش "پارتی دیموكراتی كوردستان.سەرەرای ئەوەی كە حكومەتی هەرێم لە باشوری كوردستان سیاسەتی گەندەڵی و قۆرخكردنی دەسكەوتەكانی خەڵكی بەبنەما گرتوە لە ئەو بەشەكانی تری كوردستانیش زیاتر لە چوارچێوەی خزمەت كردن بە دەوڵەتی داگیركاری تورك و زلهێزەكانی جیهان دەجولێتەوە. پێمان وایە ئەوە حكومەتی هەرێمە كە بنكە سەربازی و كۆمپانیا توركیەكان هێناوەتە كوردستانەوە و سەرجەم سەرچاوە ئابووریەكانی كوردستانی خستوەتە خزمەتی داگیركاران، لەكاتێكدا كە گەلی كورد لە خۆرئاوای كوردستان لە ئەو پەری هەژاریدا ئەژی. ئەم خۆپیشاندانەش كە لە هەولێر كراوە، وەك لە لێدوانەكەماندا تیشكمان خستوەتەسەر "سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم مان شەرمەزاركردوەو بە دور لە ئەخلاقی سیاسی لە قەڵممان داوە. بەڵێ راستە كە هاورێ عەبدوڵا ئەندامی "كۆردناسیونی كۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز" لە سەر ناوی رێكخراوەكەمان بۆ روداو نێت قسەی كردوە، بەڵام " ڕوداو نێت وەكو زمان حاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان" ئەم قسانەی چەواشە كردوەو بە ئامانجی "شەری راگەیاندی" و سەرپۆشكردنی سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خۆرئاوای كوردستان ئەم هەواڵەی بەڵاو كردوتەوە. وەكو روداو نێت باسی كردوە ئێمە سەر بە پەكەكە نین،ئێمە كۆمەلێك گەنجین كە خۆمان سەبارەت بە كۆمەڵگاو سیاسەت و ژیانی خۆمان بریار دەدەین، ئەوەی خزمەت بكات بۆ كوردستان جلەكانی بە پیرۆز ئەزانین و لەبەری ئەكەین، ئەو لایەنەش كە بۆ دڵخۆش كردنی ئەردۆگان دژی براكانی خۆی سیاسەت بكات رەخنەی دەكەین و شەرمەزاری دەكەین و ئەمەش ئەركی سەر شانمانە.بەڵام ئەوەی سنوورەكانی كوردستان لە هاوڵاتی كوردستان دابخات بە خیانەت لە شەهیدانی نەتەوەی كوردو كوردستانی دەزانین و وەك رابردو لە ئایندەش دا هەر هەڵوێستمان دەبێت. بێگومان ئێمە ئەم كردەوەیە وەكو بێ ئەخلاقی راگەیاندنی لە قەڵەم ئەدەین و وەكو درێژە پێدانی سیاسەتەكانی ئەو حیزبەی كە "روداو نێت" زمان حالی لە خۆرئاوای كوردستان دەزانین. چون خەڵكی نیشتیمان پەروەری باشووری كوردستان لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە بە توندی هەڵوێستی پیشانداو حكومەت بۆ چەواشەكردنی ئەم كاردانەوە دەستی بە "شەری راگەیاندنی " لە دژی رێكخراوەكەمان كردوە. بە گشتی سیاسەتەكانی روداو نێت وەكو ماڵپەرێكی دەوڵەتی توركیایەو سەرچاوەكانیشی زیاتر دەزگا راگەیاندنیەكانی سەر بە میتی توركیاو ئەوان وەكو سەرچاوە بە كار دێنێت.
سڵاو و رێز
كۆردناسیونی كۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان
4/1/2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست