گەندەڵیەكانی گۆڤاری گوڵان

Wednesday, 11/07/2012, 12:00




گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانی شتێكە كە حزبەكەی بارزانی شانازی پێوە دەكات و چۆتە ناو رەگ و ریشەیان و ناتوانن خۆیان لێی رزگار كەن و تێكەڵی خوێنیان بووە.
ئەوەی سەیرە لە دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی گەندەڵی و تەكەتولات گەیشتۆتە ئاستێك كە مرۆڤ تووشی سەرسوڕِمان دەبێ كاتێك راستیەكانی بۆ روون دەبێتەوە، لێرەدا بە كورتی باسی هەندێك شت دەكەم كە لە گۆڤاری گوڵاندا هەیە ئەو گۆڤارەی كە پارتی زۆر شانازی پێوە دەكات.
سەرنووسەری گۆڤارەكە كە فەرهاد محەمەدی ناوە هەموو گۆڤارەكەی بۆ خۆی قۆرخ كردووە و حوكمێكی دیكتاتۆریانە بەڕێوە دەبات لەو و هەموو شتێك هەر بە دەست ئەوە لە ئیدارە و بابەتەكانی ناو گۆڤارەكە و هەر شتێك پەیوەندی بە كارمەندانەوە هەبێت، جیاوازییەكی زۆر لەنێوان كارمەنداندا هەیە بێ ئەوەی پێوەری كار كردن تاكە پێوەر میزاج و زەوقی سەرنووسەرە.
ئەم سەرنووسەرە چەند كەسێكی لە دەورە كە زۆر لێی نزیكن و وەك پیاوی ئەو كار دەكەن و دیكتاتۆر ئاسا بڵاوی كردوونەتەوە بەنێو گۆڤارەكە لەوانە (ێالحە رەش) ناوێكە كە تەنیا كۆكین و پژمینیش هەست بكات هەیە و رووی لە ژوورەكەی فەرهاد محەمەد ئەوا یەكسەر بێ یەك و دوو دەیگوازێتەوە بۆ لای سەرنووسەر و ئەویش بەعس ئاسا تۆڵەی خۆی لێدەكاتەوە جا پێگە و تەمەنی ئەو كەسە هەر چییەك و چەند بێت.
یەكێكی دیكە لە پیاوەكانی فەرهاد محەمەد كەسێكی بارزانییە بە ناوی (خەلیل بلەیی) ئەمە دۆستایەتیەكی كۆنی هەیە لەگەڵ فەرهاد محەمەد ئەم خەلیلە ئەوەندە لە فەرهاد نزیكە كە هەمیشە دەرگای واڵایە و بێ پرس دەچێتە لای و بە موناسەبە و بێ موناسەبە لای دانیشتووە و ئەوەندەی لە لای فەرهادە ئەوەندە لە ژووری خۆی دانانیشێت و لەنێو كارمەندانیش بە دەستە راستی فەرهاد ناسراوە و هەر كە خەلیل لای فەرهاد دەبینن دوعا دەكەن خوایە ئەم جارەش دەبێ چی وتبێ و چۆن باسی منی كردبی ، چونكە قسەی خەلیل لای فەرهاد حسابێكی زۆری بۆ دەكرێت ئەگەرچی هەردووكیان بەم شێوەیە خۆشیان نیشان نادەن تەنانەت باسی ئەوەش دەكەن كە فەرهاد محەمەد هیچ شتێكی بەبێ راوێژی ئەو ناكات هەر لە سزادان و پاداشت كردنی كارمەندان تا دەگاتە مۆڵەتی كارمەندان و خودی ئەو بابەتانەی كە لە گوڵان دادەبەزن ئەگەر بە قسەی خەلیلیش نەكات ئەوا راوێژی پێدەكات، هەر كەسێك گر فتێكی لەگەڵ سەرنووسەر هەبێت یان زوڵمێكی لێكرا بێت لەلایەن سەرنووسەرەوە لەلای خەلیل ناتوانێ باسی بكات یان گلەیی خۆی بكات.
خەلیل بۆ ئەوەی رووی راستەقینەی خۆی بشارێتەوە كە چەند و چۆن لە فەرهادەوە نزیكەوە زۆر جار زەمی دەكات و گلەییشی لێدەكات هەروەها زۆر جار بۆ هەڵخەڵتاندنی كارمەندان فەرهاد محەمەد سووكە شەڕ لەگەڵ خەلیل دەكات و خۆیشی لێ توڕە دەكات و بە بێنامووس و خوێری و سەرسەری بانگی دەكات دواتریش دەبێتە حیتەی پێكەنینیان خەلیلیش لای كارمەندان چەند قسە و جنێوێك بە فەرهاد دەڵێ بە رواڵەت بەڵام ئێستا گشت كارمەندان شارەزای بوون و دەزانن كە دەم راست و دەستەراستی فەرهادە و ئەو قسانەیشی بۆ ئەوەیە كە كەس هەستی پێنەكات.
بەرپرسی ئیدارەی گوڵان ئەوەندەی لە خەلیل دەترسێ لە فەرهاد ناترسێ و هەر خۆیشی دەزانێت كە مانگانە چەند پارە بە دزی و بە ناوی جیاجیا دەدرێتە خەلیل، تەنانەت لەسەر زاری چەند كەسێكی گوڵان دەنگۆی ئەوە هەیە كە ئۆتۆمبیلیشی بۆ خەلیل كڕیوە جگە لە یەك ملیۆن دینار كە بۆ كڕینی ژمارەكەی وەك دیاری پێشكەشی كردووە هەروەها باسی ئەوەش هەیە كە بەنیازە بە پاڵپشیتی و هاوكاری سەرنووسەر ئۆتۆمبیلەكەی بگۆڕێت بە یەكێكی بەرزتر.
لەرووی نووسینەوە خەلیل وەك چاودێرێكە بەسەر سایت و گۆڤاری گولانەوە بچووكترین هەڵە بروات ئەگەر بە تەلەفۆنیش بە فەرهاد رانەگەیەنێت ئەوا بە ئیمێل بۆی دەنیرێت و زۆریش زەمی كارمەندان دەكات، بۆیە ماوەی چەند هەفتەیەكە پێداچوونەوەی هەموو لاپەڕەكانی گوڵان دەكات و مافی ئەوەشی هەیە كە لاپەڕە بگۆڕێت یان دەستكاری بكات بێ ئەوەی بەرپرسی لاپەڕەكان بتوانن قسە بكەن كاتێكیش فرەهاد بانگی كەسێك دەكات بۆ پرسیار كردنی بابەتەكان و باشی و خراپییان فەرهاد تەنیا مەوزوع دەكاتەوە ئیدی خەلیل دادەبەزێتە سەر ئەو كارمەندانە بە ناراستەوخۆ بە جۆرێك زۆر جار فەرهاد بێدەنگە و خەلیل وەك پارێزەری دەكەوێتە قسە و كارمەند و نووسەرانی قوڕبەسەریش ناچار دەبن قسەیان بۆ ناكرێ، ئەوەی زۆر جێی سەرنجە خەلیل هەندێك جار پشتگیری لە كارمەندان دەكات لەبەردەم فەرهاد بۆ ئەوەی كەس شك نەكات فەرهادیش چەند قسەیەكی پێدەڵێت.
خەلیل مانگانە جگە لە مووچەی خۆی سێ ئەوەندەی مووچەكەی پاداشت وەردەگرێت و تاكە كەسە كە فەرهاد بە تەواوی متمانەی پێی هەیە و هەموو نهێنیەكانی ناو گۆڤار لە لای بای دەكات و دەزگایەكی داپڵۆسێنەری بەعس ئاسایان درووستكردووە و خۆیان تەخشان و پەخشان پێدەكەن.
لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند نهێنییەكی دیكەی گوڵانتان بۆ روون دەكەمەوە كە پەیوەندی بە گەندەڵی ئەم گۆڤارەوە هەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە