پیلانی نێوان(شێخ جه‌عفه‌رومامه غه فه) بۆسه‌رکوت کردنی خۆپیشانده‌رانی سلێمانی
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
(مامه غه فه)یه کێکه له پێشمه رگه سه رکرده‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان سه ر به بالی کۆسره‌ت ڕه سول خه‌ڵکی هه‌ولێره،سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازیه به وه به ناوبانگه که له کاتی شه ڕی ناوخۆدا شاخێک یا ناوچه یه کی له مام جلال یا سه رکرده کانی یه‌کێتی به قۆنته رات ئه‌گرت به مه بله غێک پاره به خۆی وهێزه چه کداره کانی هێرشی بۆئه کردبه بێ گوێ نه‌دانه ئه وه ی چه ند ڕۆڵه ی کوردله پێشمه‌رگه‌کانی(یه‌کێتی وپارتی)ئه کوژرێ،
بابێمه سه‌رباسی ئه سڵی مه‌وزوعه که ئه مرۆسێ شه‌ممه19/4(مامه غه فه)سه‌ردانی(شێخ جعفری)کردله بینای پێشوی(وه زاره تی پێشمه رگه)سلیمانی ،له گه‌ڵ شێخ جعفررێکه وتنێکی نهێنیان به ست،به س خوا ئه زانێ ئه مجاره‌یان چه نده پاره ی له به ناو وه زیری پیشمه رگه وه‌رگرتوه بۆسه‌رکوت کردنی خه‌ڵکی خۆراگری سلێمانی؟ئه‌وپاره ی مامه غه فه وه‌ری ئه‌گرێ پاره ی قوتی هاوڵاتیانه له جیاتی ئه وه‌ی بۆخوشگوزه رانی هاوڵاتیان بێت بۆقه‌تڵ وعامی هاوڵاتیان به کاردێنن به ئه مری شێخ جعفر(مامه غه‌فه سه رپه‌رشتی گشت ئه‌وهێزه چه کدارانه ی له فه وجی سێ3
تایبه تی وه زاره‌تی پێشـمه رگه یا ئه‌وهێزه چه‌کدارانه ی له(فه رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه رگه)که له ناو شاردابڵاوبونه ته‌وه ئه‌کات،
شێخ جه‌عفه‌رئه‌مری پێکردوه له کاتی پێ ویستدا ده ست له خۆپیشانده ران نه پارێزن ته قه یان لێ بکه ن
له به رپرسه کانی حکومه ت ئه‌پرسم مامه غه فه یه‌ک که پیاوێکی پیری خانه نشینی یه کێتیه هیچ پۆستێکی سه‌ربازی و حکومی نیه به چی یاسایه ک چه ند فه‌وجێکی هێزی پێشمه رگه ی ئه‌خرێته ژێرده ست بۆسه‌رکوت کردنی خۆپیشانده‌ران؟
که خۆی له خۆیدابه پێی یاساهێزی پێشمه رگه بۆسه‌رکوت کردنی خۆپیشانده‌ران کارێکی نایاساییه،ئه‌وکاره ی که ئێستاپێشمه رگه پێی هه‌ڵساوه په‌یوه‌ندی به هێزه کانی ناوخۆوپۆلیسه‌وه هه یه،
خۆپیشانده‌رانی به‌رێزبۆدڵنیابون له راستی هه واڵه که ئه‌توانن په‌یوه ندی بکه ن به پێشمه رگه کانی فه وجی سێ3ی تایبه ت له ناو وه زاره‌تی پێشوی پێشمه رگه ی سلێمانی له ته نیشت گومرگی سلێمانی له باخی به ختیاری ئه گه رپێشمه رگه کان بوێرن راستیه کان بڵێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست