کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌نده‌نی ئیدانه‌ده‌كه‌ین

Saturday, 12/12/2009, 12:00


له‌كات و ساتیَكدا، رژیمی كه‌مالیزمی شۆڤینی توركیا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ نیَو میدیا و پریس كۆنفرانسه‌ فه‌رمیه‌كانیان بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌پرۆسه‌سیَكی كراوه‌یان، له‌مه‌ر دۆزی كوردیان گرتوونه‌ته‌به‌ر كه‌قۆناغ به‌قۆناغ مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لی كورد ده‌گریَنه‌وه‌. كه‌چی دادگاى ده‌ستووری عه‌سكه‌رتایه‌ت و دوور له‌ عه‌ده‌ڵه‌ته‌وه‌، بریاری داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی كه‌پارتیَكی سیاسی كوردستانیه‌ ده‌دات. ئه‌و پارته‌ى كه‌ زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانی باشور كوردستانی له‌ریَگه‌ى ده‌نگدان و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ به‌ده‌ستهیَناوه‌وىو خاوه‌ن شه‌رعیه‌تی یاساییه‌ له‌نیَو هۆڵی په‌رله‌مان.

ئیَمه‌ وه‌كو رۆژنامه‌نووسانی بیَسنوور ویَرای ئه‌وه‌ى به‌توندی ئیدانه‌ى داخستنی ده‌ته‌په‌ ده‌كه‌ین و شه‌رمه‌زاری ئه‌م ره‌فتاره‌ى دوژمنانی ئازادی دیموكراسی ده‌كه‌ین كه‌ هیچ شه‌رعیه‌تی نییه‌ له‌ باشوور و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی كه‌پیَی ده‌وتریَت توركیا به‌هۆی زۆرینه‌ى هه‌ره‌ زۆری ده‌نگه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌نگی ده‌ته‌په‌ بووه‌و رژیم كه‌مالیزم ته‌نها وه‌ك هه‌میشه‌ چه‌په‌ڵامه‌ موعامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ئازادیه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌ویش پككردنی ده‌نگه‌كانه‌. بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو مافپه‌روه‌ر و ئازادی خواز و یه‌كیَتی ئه‌وروپا و په‌رلمه‌مانی ئه‌وروپا و وڵاتانی جیهانی ده‌كه‌ین كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵویَستی شه‌فاف و توند بگرنه‌به‌رو له‌دژ ئه‌م كاره‌ دور له‌هه‌موو به‌هاكانی ئازادی مرۆڤایه‌تی و، فشاره‌كانیان توند بكه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ر كرانه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ی دیموكراسی له‌توركیا بۆ ئه‌وه‌ى مافی گه‌لی كورد و كۆتاكانی دیكه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ده‌سته‌به‌ر بكریَت.
پیرۆز بیَت ئازادی، ئیدانه‌و سه‌ركۆنه‌ بیَت دوژمنانی ئازادی و شۆڤینزم.

كاردۆ ئه‌مین
سه‌رپه‌ره‌شتیاری گروپی رۆژنامه‌نووسانی بیَسنووری كوردستان
WWW.besnuri.com

We condemn the closing party DTP
While Turkey Kamalism regime in the media and press conference to announce the formal process of low pressure on the Kurdish nation and social freedoms will provide for them!
But the Turkish army command point when the court rule closing party owner of that influence is a political Kurdish party majority vote in the nation in the process earned democracy.
This is while the party is now a party in Palm owner it sound country.
We also harsh sentence of this stigma on the forehead of the enemies of democracy as we know, it's hostility in the South and East Turkey is a country whose name has no power and influence, it is because these people are voting party DTP.
This regime against the Kurdish nation and always is strangled and constantly makes the sound.
We all humanitarian and Palm Eurozone and EU countries in Europe and the world are demanding that it be against the paramour and stand against liberty and to condemn the political pressure in this regard when applied to celebrate real freedom for people and all minorities will provide this country.
Partition head wind of freedom and democracy and dead enemies of freedom and blatant fascist dictatorship

General supervisor of the
K.B.J.G
WWW.besnuri.com


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە