به نامه‌ی سه‌ر ئاوه‌ڵا داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌بار مه‌به‌ن
Monday, 14/03/2011, 12:00
گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی سه‌ر ئاوه‌ڵای ڕۆشنبیران و تاڵه‌بانی ناتوانێ له ئاست خواست و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی زۆرلێکراو و ڕاپه‌ڕیوی کوردستاندا بێت. گه‌ر نامه گۆڕینه‌وه‌ی ڕۆشنبیران و یه‌کێتی له پڕۆسه‌یه‌کی سیاسی و سروشتی‌دا به‌ڕێوه بچوایه له‌وانه‌یه بایه‌خێکی هه‌بوایه، به‌ڵام پاش ڕووداوه‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتری چ مانایه‌کی هه‌یه؟ هه‌ڵوێستی سیاسیانه ئه‌و ڕاستیه ده‌خاته به‌رچاو که‌ده‌سه‌ڵات به‌درێژایی بیست ساڵ له ته‌مه‌نی گوێی بۆ جه‌ماوه‌ر نه‌گرتووه. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه بگره سه‌رکوتکردن و کپکردنی ده‌نگی ناڕازی پیشه‌ی هه‌میشه‌یی بووه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵا ده‌نێرن بۆ یه‌کێتی خۆیان به‌شێک بوون له‌و ده‌سه‌ڵاته و که‌م و زۆر سوودمه‌ندبوون لێی. ئه‌گینا ڕیش سپێتی ئه‌وان جگه له زیندوو ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات و دانپێدانان به‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ری شتێکی تر نیه.
داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به نامه‌ی غه‌زه‌لیاتی نێوان ڕۆشنبیران و یه‌کێتی چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هێنایه سه‌رشه‌قام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جندای ئه‌م تاقم و ئه‌و تاقمی ڕۆشنبیر و هه‌لپه‌رسته‌وه بوو. چونکه کێ ده‌توانێ گره‌نتی ئه‌وه‌بدات له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پاوانخواز و قۆرخکهرهی کوردایه‌تیدا، مافه ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و مه‌عنه‌ویه‌کانی خه‌ڵکی به‌شخوراو بگه‌ڕێنێته‌وه. خه‌ڵکی که ڕاپه‌ڕین، له‌پێناوی نان و کار و ئازدیدا ڕاپه‌ڕین، که ئه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه. ساڵانێکی زۆره خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان له‌و پیناوه‌دا تێکۆشان و خه‌بات ده‌کات و له‌به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتیش له‌سه‌رکوت و گرتن و تیرۆرکردن درێخی نه‌کردووه.
ئایا باره‌گای چه‌کداری حیزبه‌کان له‌ماڵ و شوێنی ژیانی خه‌ڵک ده‌چنه‌ده‌ر ؟ ئایا میلیشیایی حیزبه‌کان به‌ده‌زگاکانی زانیاری و پاراستنه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه؟ ئایا کرێی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران به‌رزده‌کرێنه‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی بتوانن ژیانێکی خۆشگوزه‌ران بژین؟ ئایا کار بۆ بێکاران و بیمه‌ی بێ‌کاری و ته‌ندروستی ده‌چه‌سپێت؟ ئایا یاسایی خۆپیشاندان و فره ژنی که له په‌رله‌ماندا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟ ئایا کاره‌با و سووته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر دابینده‌کرێت؟ ئایا لێپرسینه‌وه له سامان و سه‌رمایه‌ی حیزبه‌کان و به‌رپرسه حکومیه‌کان ده‌کرێت که هه‌موویان بوونه‌ته ملیۆنه‌ر و ملیاردێر؟ ئایا جیابوونه‌ی کوردستان و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی سکولار له‌سایه‌ی پارتی و یه‌کێتیدا دێته‌دی؟ ئه‌مانه لیستی داخوازی خۆپیشانده‌ران بوون، نه‌ک نامه‌ی سه‌ر ئاوه‌ڵای ڕۆشنبیران.
ده‌بێ هزری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان زۆر له‌وه به‌ئاگاتر و وشیارتر بێت که ده‌سته و تاقمی ڕۆشنبیر و خۆده‌رخه‌ر و سازشکه‌ر، خۆڵ بکه‌نه چاویان و بزووتنه‌وه‌یه‌ک خوێنیان لهپێناویدادابێت، هه‌ر وا به‌ئاسانی ده‌ستی به‌سه‌ردابگرن و مامه‌ڵه‌ی پێوه بکه‌ن. ده‌بێ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زۆر سیاسیانه‌تر و ڕێکخراوتر سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی داخوازیه‌کانیان ڕابگه‌ێنن. ده‌بێ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دوور له‌خه‌ون و خه‌یاڵی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع دابمه‌زرێنن. سیسته‌می سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان به‌هیچ سیسته‌مێکی شارستانی و مۆدێرنی دنیا ناچێت تا بتوانی ڕیفۆرمی تیا بکه‌ی.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان له کۆمه‌ڵێک میلیشیا پێک هاتووه، که هه‌موویان پێکه‌وه چوون به‌ناویه‌کدا و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌کتر و به‌رژه‌وه‌ندیان یه‌که. هه‌موویان له‌سه‌ر دزی و تاڵانی و دابه‌شکردنی داهات و سامان و ده‌سه‌ڵات هاوبه‌ش و کۆکن. ئیتر بوونی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی یاسادانه‌ر و جێبه‌جێکه‌ر و فه‌رمانگه‌ی حکومی و دادگاکان ته‌نیا له‌خزمه‌ت خۆیاندایه، هێزی یاسا‌و میلیشیاکانیشیان ته‌نیا بۆ گیانی خه‌ڵکی ناڕازیی و سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران به‌کاردێنن. دامه‌زراوه ڕۆشنبیری و ڕوناکبیری و سیاسیه‌کانیشیان هه‌ر به ئاڕاسته‌ی گێلکردن و هه‌ڵخڵه‌تاندنی خه‌ڵکه.
تێڕوانینی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی پێشڕه و شۆڕشگێڕ، چه‌پ و کۆمۆنیست و ئازادیخواز، ئه‌و بازنه داخراوه تێده‌په‌ڕێنێ که بۆرژوازی بۆی کێشاوه، وه ده‌ست ده‌بات بۆ خه‌باتی سیاسی و سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشگێڕانه. له‌م ڕاستایه‌دا ئاگایی سیاسی، حیزب و گروپ و ده‌ست و تاقم تێده‌په‌ڕێنێت و کۆمه‌ڵگه به گشتی سیاسی ده‌کاته‌وه. کاتێک کۆمه‌ڵ شیکاری سیاسی ده‌کات و له چه‌مکی هێز و ده‌سه‌ڵات و بڕیاڕدان و سیاسه‌تکردن تێده‌گات، ئه‌و کات کۆمه‌ڵگه له دیاریکردنی پێکهاته و سیسته‌می گشتیدا سه‌نتراڵی ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ململانێی له‌گه‌ڵ ڕیزی خۆپیشانده‌راندا لاواز دێته به‌رچاو، ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری توڕه له‌دژی ده‌سه‌ڵات، په‌نابردنی ده‌سه‌ڵات بۆ خامۆشکردنی خۆپیشاندان به چه‌ک و هێز، نیشانه‌ی ئیفلاسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و دڕنده‌ییه‌تی. ئێستاش به ناوه‌ندێتی هێندێ ڕۆشنبیر و نووسه‌ر له‌ته‌ک یه‌کێتدا بۆ داماڵینی گیانی به‌رپه‌رچدانه‌وه و کزکردنی ووزه‌ی خۆپیشانده‌ران و ئاشتکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر هه‌وڵێکی شکستخواردووه. چونکه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته زمانی گفتوگۆ و دیالۆگ نازانێت و نایه‌ته پای داواکاریه ڕه‌واکانی خه‌ڵک و توندوتیژی و بارگرژی و په‌شێوی دروست ده‌کات. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته ڕووداوی خوێناوی ده‌خوڵقێنێت و بارودۆخه‌که به ئاقاری شه‌ڕ و وێرانکاریدا ده‌بات. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته قوتی خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه له‌جیاتی دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی، داهاتی ئه‌م ووڵاته داگیرده‌کات و ده‌رخواردی هێزی سه‌رکوتگه‌ر و داپڵۆسێنه‌ری ده‌دات.
کاتێ ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی کوردی له کوردستاندا له ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بن و بیست ساڵ ئه‌زموونی تاڵ له‌گه‌ڵیاندا، بیست ساڵ بێمافکردنی خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه، بیست ساڵ به‌تاڵانبردنی سامان و داهات، بیست ساڵ کۆنه‌په‌رستی و شه‌ڕی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی و نا ئارامی ، بیست ساڵ نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری. ئیتر ئه‌و ڕۆشنبیرانه پێم ناڵێن ئاشبوونهوهی چی ده‌که‌ن؟ پێم ناڵێن چۆن و کێ ئه‌م تاوانانه‌ی له ماوه‌ی بیست ساڵی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌نجامدراوه دادگایی ده‌که‌ن؟
ده‌بێ جه‌ماوه‌ری کوردستان زۆر له‌وه ووریاتر بن که به ئاشتاوهیی و ناوبژیوانی نێوان ڕۆشنبیران و نووسه‌ران له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا فریو بخۆن. چونکه خواستی سه‌ره‌کی جه‌ماوه‌ر وازهێنانی دوو حیزبی کوردیه له ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی دزراو و به یاسا گه‌یاندنی سه‌رانی ئه‌و حیزبانه‌یه له سه‌ر کردار و ڕه‌فتاری بیست ساڵیان ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی سته‌مدیده. ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی له‌ده‌سه‌ڵات په‌راوێزبخرێت، ڕۆژێک زیاتر مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا تاوانی زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سزای لێپرسینه‌وه له‌سه‌ریان قورس‌تر ده‌بیت.
گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گوێی به‌ڕای شه‌قام بدایه هه‌رزوو ده‌ستی له‌کارده‌کێشایه‌وه، ئێستاش نیه‌تی سازشکردنی بۆ کپکردنه‌وه‌ی ووره‌ی جه‌ماوه‌ر و شکسپێهێنانی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌رچی ڕێگای نامرۆڤانه‌یه له توندوتیژی و کوشتن و بریندارکردن و ڕفاندن و سوتاندنی خه‌یمه‌کانی مه‌یدانی ئازادی و که‌ناڵی نالیا و ته‌له‌فزیۆنی ده‌نگ کردی. ئێستاش ڕێ به‌خۆپیشاندانی ئازادانه نادرێ و ناهێڵن خه‌ڵک ڕای خۆی بڵێ، ئێستاش ته‌نیا که‌سێکیان له سه‌ر ته‌قه‌کردن و کوشتنی خه‌ڵک نه‌گرتووه یان به‌سزای یاسایی نه‌گه‌یاندووه، ئه‌م هه‌وڵه‌شیان په‌له‌قاژێی مه‌رگیانه بۆ زیاتر مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
ده‌بێ خه‌ڵکی به‌شخوراو و چه‌وساوه‌ی کوردستان، ڕیزه‌کانی خۆیان له هه‌لپه‌رستان و ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی کوردی جیابکه‌نه‌وه، ده‌بێ هه‌ست بکه‌ن و بزانن چی له‌پشت په‌رده‌ی داخوازی ئه‌م ڕۆشنبیرانه و هه‌ڵوێستی دووفاقهیاندا هه‌یه. به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی کرێکاران و سته‌ملێکراوان له سیناریۆ و چیرۆکی هه‌ڵبه‌ستراوی ده‌سته ڕۆشنبیرییه بۆرژوازیه‌کان گه‌وره‌تره و خواست و داخوازیه کرێکاریه‌کان ڕیشه‌یی تر و مه‌زنتره. هه‌ر بۆیه هه‌وڵی ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان، بۆ یه‌کڕیزی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له‌م قۆناغه‌دا گرنگه بۆ هێنانه کایه‌ی به‌ره‌یه‌کی شۆڕشگێڕ و پێشکه‌وتنخواز، بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و یه‌کگرتوویی چینایه‌تی و فراوانکردنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست