فیدراڵیزمی ژێرده‌سته‌یی یان ده‌وڵه‌تی سکۆلاری کوردستان
Friday, 26/08/2011, 12:00
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سکۆلار و سه‌ربه‌خۆ له کوردستاندا یه‌کێکه له چاره‌سه‌ره گرنگه‌کان، بۆ ڕزگاربوونی خه‌ڵکی کوردستان له‌و گیروگرفتانه‌ی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی پارته‌کانی ناسیۆنالیزمی کوردیه‌وه تووشی هاتووه. چه‌ند ساڵ خۆهه‌ڵقورتاندنی ووڵاتانی ناوچه‌که له‌ناوخۆی کوردستان و هێرش و بۆردومانی دڕندانه‌ی ئێران و تورکیا بۆسه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی ناوچه سنووریه‌کان، به‌پاساوی بوونی په‌که‌که و پژاک له‌قه‌ندیل، زیاتر قورسکردنی باری ژیانی خه‌ڵک و نائارامیه له‌ناوچه‌که‌دا. یه‌کێک له کۆسپه گه‌وره‌کانی به‌رده‌م جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و قه‌ومی عه‌ره‌بی، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردییه، تاڵه‌بانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به خه‌ونی شاعیرانه وه‌سف ده‌کات، بارزانیش جار جاره له ڕاگهیندنهکانهوه هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه ده‌کات. فاکتی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و بانگه‌وازانه‌ش له ڕاستگۆیی و دڵسۆزیانه‌وه نیه بۆ پرسێکی چاره‌نووسسازی پڕکێشه‌ی گرنگی خه‌ڵک، به‌ڵکو له‌ڕاستی و واقیعدا وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی فشاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی زیاتر له حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و دوورخستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستانه له دیاریکردنی ئایینده‌ی خۆیان. ئه‌گینا ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بێ پشتگیری و هاوکاری ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوێک به قازانجی خه‌ڵک نانێن و ئه‌مه‌ریکاش ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێ.
لاوازی و بێتوانایی ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی کوردی له دابینکردنی ژیانێکی ئاسوده و کامه‌ران و ئاسایش و ئارام بۆ خه‌ڵکی کوردستان، خۆبهستنهوهیانه به فیدراڵیزمێکی شه‌ق و شڕی ناکاریگه‌ر له ئاستی عێراقدا، بۆ خاتری مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و تاڵان‌کردنی سامان و موڵکی خه‌ڵکی کوردستان. له ململانێی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێزه‌کانی ناسیۆنالزمی کوردی و عه‌ره‌بی سونه و شیعه گیری خواردووه، هه‌رکات هاوسه‌نگی هێز به‌لایه‌کیاندا شکایه‌وه ئیتر ده‌بێت لاکانی تر، زیاتر ملکه‌چی سیاسه‌ته‌کانی ئهوانیتربن. سه‌ره‌رای سیخوڕی ووڵاتانی تری ناوچه‌که به تایبه‌تی ئێران و تورکیا له عێراقدا، به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م فیدراڵیزمه‌ی کوردایه‌تی ڕژێمی ئێران و تورکیای تۆتالیتۆر سنوور ده‌به‌زێنن و هێرشی سه‌ربازی ده‌که‌نه سه‌ر خاکی کوردستان، ده‌ستخستنه ناو کاروباری هه‌رێمیش به مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن، کوردستان وه‌ک ووڵاتێکی ژێرده‌سته‌ی خۆیان چاولێده‌که‌ن، ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌خشیان له دیاریکردنی سیاسه‌ت و ئابووریدا هه‌یه، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو ئه‌و ووڵاتانه پێشبڕکێیانه له‌سه‌ر پێگه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووریان له کوردستاندا.
داماوی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له ئاستی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، وه سته‌مکاریان به‌رانه‌به‌ر جه‌ماوه‌ری به‌شخوراوی کوردستان و ڕێگریکردنیان له ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک و سه‌رکوتکردنی هه‌موو جۆره ناڕه‌زایه‌تیه‌ک و تیرۆر و کوشتنی ئازادیخوازان و به‌تاڵانبردنی داهات و قۆرخکردنی ئابووری کوردستان هه‌میشه پیشه‌یان بووه. بوونی زیاتر له 200 هه‌زار چه‌کدار، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی گشت کۆمپانیا و کارگه و موڵک و باڵه‌خانه‌کان و ئاودیوکردنی نه‌وت و دزینی باج و به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی سیمای ناشیرینی ئه‌م فیدراڵیزمه سه‌رکوتگه‌ره‌یه. بیست ساڵه ئه‌م هێزه چه‌کداره‌ی حیزبه‌کانی کوردایه‌تی، ته‌نها له شه‌ڕی ناخۆدا یان بۆ سه‌رکوتی ئازادیخوازان به‌کارهێنراون، ئه‌گینا بۆ ڕۆژێکیش نه‌یان توانیوه به‌رگری له دانیشتوان و سنووری کوردستان بکه‌ن. له ساڵی 2003 دا که ئه‌مه‌ریکا ڕژێمی دیکتاتۆری به‌غدای ڕوخاند، له‌جیاتی جیابوونه‌ی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له کوردستاندا، حیزبه‌کانی کوردایه‌تی به فیتی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیانکرد به دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی شیعه و سونه و به‌هێزکردنه‌وه‌ی سوپای هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراقی و دابه‌شکردنی ده‌ستکه‌وته‌کان له‌نێو خۆیاندا.
ئیتر ڕاسته‌یه‌کان به به‌ڵگه‌وه تاوانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کورد ده‌رده‌خه‌ن و گوێ پێنه‌دانی ئه‌وان به‌رانبه‌ر خواسته ره‌واکانی دانیشتوانی کوردستان زیاتر ئاشکراده‌بن. واته ناسیونالیزمی کورد هیچ کاتێک به ئێستاشه‌وه ناتوانێ ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و له‌سایه‌ی سیاسه‌ته‌کانیدا خه‌ڵکی ناتوانن له ئازادی و ئاسوده‌یی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانیدا بژین. بۆیه ته‌نیا ئومێدی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌قازانجی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه و ده‌توانرێت هه‌ر له‌و ڕێیه‌وه ناوچه جێناکۆکه‌کانی تریش بخرێنه‌وه سه‌ر کوردستان. له‌هه‌مووی گرنگتر خه‌ڵکی کوردستان ناتوانێ له‌سایه‌ی ده‌ستور و یاسای دواکه‌وتوانه‌ی عێراقی ئیسلامی‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رن، چونکه له‌م حاڵه‌ته‌و له هه‌ر سات و چرکه‌یه‌دا پێکدادانی خویناوی له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان و ده‌ستوره ئیسلامیهکهیدا به‌رپاده‌بێت، واته ناکرێت به ئاشتی له‌پاڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رست و ناجێگیره میلیشیایه‌دا پێکه‌وه گونجاندن هه‌بێت.
له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی چه‌وساوه و سته‌ملێکراوی کوردستانه‌وه پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت ته‌نها چاره‌سه‌رێکی دادپه‌روه‌رانه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌وڵه‌تێکی سکولار و شارستانی و مۆدێرن بێت، تا له‌ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه ئازاد و سه‌ربه‌خۆبێت. واته ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که سبه‌ینێ دروست ده‌بێت، وه‌ک ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته به‌ده‌ست بۆرژوازی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یاری به‌چاره‌نووسی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه نه‌که‌ن و سیاسه‌تی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه له‌خزمه‌تکردنی بۆرژوازی جیهانیدا نه‌بێت. به‌ڵکو هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی پاڵپشتی کرێکاران وئازادیخوازانی جیهانه بۆ خۆی، دژ به ویستی سه‌رمایه‌داری جیهانی به‌گشتی. له‌وه‌ش گرنگتر خواست و ئاره‌زووی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له‌توندوتیژی دۆخی ئاڵۆزکاوی عێراق، که‌ئه‌وه‌ش مافی ڕه‌وای خۆیانه. به‌ڵام ده‌بێ بزانین مێژوویه‌ک ناسیۆنالیزمی کورد تۆماری کردووه، پێچه‌وانه‌ی ویستی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان بووه له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا و بگره ڕێگریشی لێکردووه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی و پابه‌ندبوونی بهبۆرژوایی ناوچه‌که و جیهانه‌وه بووه.
یه‌کێتی و هه‌مئاهه‌نگی چینی کرێکار و ئازادیخوازانی کوردستان له‌م پێناوه‌دا پێویستیه‌کی مێژوویه بۆ کۆتایی هێنان به‌م پرسه گرنگه و ڕزگاربوونی کرێکارانه له‌سته‌م و زۆرداری بۆرژوا ناسیونالیست له‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌دا. چونکه بنه‌ڕه‌تی ئه‌م فیدراڵیزمه یه‌کگرتنی بۆرژوازی کوردی و عه‌ره‌بیه به ناسیۆنالیزم و ئیسلامیه‌وه، ئه‌و یه‌کڕیزیه‌ش بۆ تاڵانکردن و دابه‌شکردن و بێبه‌شکردنی زۆرینه‌ی دانیشتوانه له داهاتی ووڵات. گه‌ر به‌پێی دابه‌شکردنی قه‌ومی و دینی بێت، ده‌بێت عێراق بکرێته چه‌ند پارچه‌ی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی و تایفی بۆرژوازیانه بۆ به‌فیڕۆدانی سامانی ووڵات و ملکه‌چی و نۆکه‌ری ئه‌مریکا و ووڵاتانی ناوچه‌که له‌پێناوی مانه‌وه‌یاندا. بۆیه فیدراڵیزمی ناسیونالیزمی زیانی بۆ یه‌کپارچه‌یی کرێکاران هه‌یه و بۆته هۆی په‌رته‌وازه‌یی و زیادبوونی ناکۆکی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی کرێکاران به‌گشتی. ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌ش جوڵانه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران بێ هێزده‌کات و ئایینده‌ی سیاسی کوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، چونکه هێزی کرێکاران لهیهکگرتنیدایه نه‌ک دوژمنایه‌تیکردنی یه‌کتر.
بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کوردی جگه‌له فیدراڵیزم ئاسۆیه‌کی تری له‌به‌رده‌مدا نیه تا بتوانێ پارێزگاری له‌ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بکات، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتیشدا به‌ستراوه‌ته‌وه بهخۆگرێدانی له‌گه‌ڵ بۆرژوازی ناوه‌ند و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا، چونکه ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و بنه‌ماڵه‌یی له ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و مۆدێرندا جێگایان نابێته‌وه. سوود و قازانجی ده‌سه‌ڵاتداران لهدرێژهدانی ئه‌م فیدراڵیزمهدا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئامانجیش قۆرخکردنی جومگه‌ی ئابووری و سیاسی کۆمه‌ڵگایه به‌ده‌ست بۆرژوازیه‌وه. به‌ڵام پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی سکۆلاری سه‌ربه‌خۆ له کوردستان زامنی چوونه‌پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و به‌هێزیکردنی جوڵانه‌وه‌ی چینایه‌تی یه له کوردستاندا. بارودۆخی ئێستایی سیاسی ناوچه‌که، جیابوونه‌وه‌ی کوردستان ده‌خوازێ له‌عێراقی ئیسلامی و قه‌ومی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌ویش له‌ڕێی ده‌نگدان و خستنه‌گه‌ڕی ئیراده‌ی ئازادی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه دێته‌دی. له‌م قۆناغه‌دا کۆمه‌ڵگای کوردستان پێویستی به ڕابه‌رایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تیه‌کی کرێکاری و کۆمۆنیستی به‌توانایه، که بتوانێ ئاسۆی ڕۆشنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی بگرێته ئه‌ستۆ.
25.08.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست