دكتۆر بەرهەم ئاگادری چیت؟؟؟؟؟؟

Wednesday, 16/02/2011, 12:00




بەسەرسوڕمانەوە چەندین بابەت دەخوێنمەوە لەسەر گەندەڵی و درۆزنی و ناكارای سەرۆكی حكومەتی هەرێم كابینەی شەش جەنابی دكتۆر بەرهەم بەڕاستی زوڵمی لێدەكەن لەدەستبەكابونیەوە تاكو ئەم كاتە دكتۆری گەورە سەرەقاڵی دارشتی پلانی ستراتیژی هەرێمە و انشاْ الله لەساڵای 2050 بەروبومەكەی بەسەر خەڵكانی هەرێمی واقواقدا دابەشدەكرێت. جەنابی دكتۆر درۆزننیە بەڵكو ڕێگایەك دەدۆزێتەوە بۆ نەجات بوون لەو هەموو وەعد و وعودەی كەداوێتی بە هاوڵاتیان دكتور لاحەولە و لاقوەتە هیچی بە دەست نیە هیچ نابینێت فرهاد علادینی گەندەلأ كە مودیر مكتەبی بوو هەمووجارێك باسی دەكرد لەسەرمێزی خواردنەوە كەدكتۆر هیچی بۆ ناكرێت بۆ هاووڵاتیان چونكە لە بەرنامەی دكتۆردا هاتوە دڵی حزب و دكتۆر نوری و عزت زویرنەكات كە ئەو دووكەسەش رێگری تەواون لە گەیاندنی دەنگی خەڵك بە بەرپرسانی جكومەت.
لەنوسینێكدا باس لەو هەموو پارەیەدەكەن كە ئەنجومەنی وەزیران خەرجی دەكات وە هاووڵاتیان مستەفیدنین (رۆژنامەی روژنامە نوسینی كاك علی حەمە ساڵح ژمارەی 621 رۆژی 15/2) فەرهاد دەیوت "بەشی خەرجیەكانی كڕینی میوە و خواردنی نیوەڕۆ بۆ سەرۆكی حكومەت و دەست و دائیرەكەی مانگانە زیاد لە 100 ملیون دینارە كە نیوەشی دەخرێتە بەرمیلی خۆڵەوە بێجگە لە كڕینی رۆژانەی گولأ بۆ ژوری دكتۆر و دەست و پێوەندەكەی كە بوجەیەكی تایەتی هەیەو رێگایەكی كراوەیە بۆ گەندەڵی, بەو بڕە پارەیە دەتوانرێ خانەیپیران و هەتیوان پڕلە خواردن و لەلوپەلبكرێت.
زۆربابەتی كەهەن كەلەلایە دەست و پێوەندەكانی دكتور باس دەكرێت خۆزگە هەموویان كۆدەكرانەوە لەشوێنیێكاو هەریەكە لە ئاوازێكی دەدوا لە كەمتەرخەمی دكتۆری نەگبەت و استغلال كردنی لە لایەن دەست و پێوەندە گەندەڵەكەیەوە جنابی دكتۆر وشیار بەرەوە لە بێخەبەران كەشكەك سوڵەوات .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە