کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ڕاپــــــــــــه‌ڕین له‌ کوردستان؟؟؟؟

Friday, 11/02/2011, 12:00




شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی هه‌ر میلله‌تێك له‌ دژی فه‌رمان ڕه‌واو ده‌سه‌ڵات داره‌کان،بێگوومان له‌ پیناو چاکسازی وگۆڕانکاری سیاسی و ئابووری دێته‌ کایه‌ .ڕاپه‌رینه‌که‌ی تونس و مسڕ دوو شۆڕشی مللی گــــــــــه‌وره‌و پیرۆزن له‌ دژی دڕه‌نده‌ترین حوکمڕانی دیکتاتۆری ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌م ووڵاتانه‌ ،له‌ پێناو بــــــه‌ ئازادی ژیان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رامه‌تی نیشتیمانی و په‌یڕه‌وکردنی سیستمی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ووڵات.که‌ له‌کاتی به‌دیهێنانی ئـــه‌م ئامانجانه‌ به‌بێ گومان ده‌بنه‌ هۆی له‌ناو بردنی گه‌نده‌ڵی و بێ کاری و بنبڕکردنی هه‌ژاری.
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ بده‌مه‌وه‌ (بۆچی ڕاپه‌ڕین له‌ کوردستان)؟؟؟
من پێم وایه‌ ئه‌م پرسیاره‌ ڕوبه‌ڕووی هه‌موومان بۆته‌وه‌و ئێمه‌ی چالاكوانی سیاسی به‌ گێره‌ شێوێن و تێکده‌رو ئاژاوه‌چی ناوزه‌ند ده‌که‌ن،یان تۆمه‌تی به‌کرێ گیراوی دووژمنانی کورد ده‌خه‌نه‌ پاڵمان.
بۆیه‌ بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌ڵێم،له‌ ووڵاتێك که‌ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه‌ 2 حزبی به‌ناو دیموکرات و سۆسیال دیموکرات ده‌سه‌ڵات داربن نا‌توانن ساده‌ترین مافاکانی ژیانی هاووڵاتیان دابین بکه‌ن، که‌ ناتوانن سه‌ره‌کی ترین پێداویستیه‌کانی ژیان که‌ بریتین له‌ ئاوو کاره‌با بۆ میلله‌ت دابین بکه‌ن،چۆن شۆڕش له‌ دژیان دا به‌رپا نابێت؟؟؟له‌ ووڵاتێك که‌ فه‌رمان ڕه‌وا خۆی بکوژو خۆی دادوه‌ر بێ؟که‌ ئازادی و
ساده‌ترین مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل بکرێ؟که‌ هه‌رکه‌سێك داوای مافه‌کانی خۆی بکات بێسه‌رو شوێن بکرێ؟
که‌ ڕۆژنامه‌نوس تیرۆربکرێ؟موڵکی گشتی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات داگیر بکرێ؟که‌ سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت که‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه‌ 2 بنه‌ماڵه‌ی خاین زاده‌ ده‌ستی به‌سه‌ر دا بگرێ؟؟؟حکومه‌تێك که‌ هه‌ر له‌ گه‌وره‌ترین به‌رپرس تابچووکترینیان گه‌نده‌ڵ بێ؟؟چۆن ڕاپه‌ڕین له‌ دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵێته‌ بۆگه‌نه‌ ناکرێ؟؟؟؟؟
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌یان و سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران پێشێل کاری دیکه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ که‌ به‌ نووسینی 1000 بابه‌تی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ بن نایه‌ن،ئێمه‌ وه‌کوو میلله‌تێکی خاوه‌ن ته‌جروبه‌ له‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین دا که‌ مێژوو شایه‌ت حاڵی ئه‌م قسانه‌ن،ڕاپه‌ڕین له‌ هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردیستان به‌ باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ر ده‌زانم بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی گیانی کوردایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ری هاووڵاتی کوردو ڕزگار بوون له‌م هه‌موو
نه‌هامه‌تیه‌ی که‌ هه‌رێمی کوردیستان له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ زۆر سه‌پێنراوی دوو بنه‌ماڵه‌ی دیکتاتۆر تێی که‌وتوه‌.
بژی ڕاپه‌ڕین سه‌رکه‌وتن بۆ هێزی گه‌له‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە