کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دیسان كه‌ركووك برینداره‌

Wednesday, 16/01/2013, 12:00


سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی چوار شه‌مه‌ كات ژمێر (8:50) كه‌ركوكیه‌كان به‌ هیوای به‌ سه‌ر بردنی رۆژێكی نوی بون له‌ شاره‌كه‌یان هه‌ر چه‌نه‌ رۆژه‌ نوییه‌كان بۆ كه‌ركووك گۆڕانكاری نیه‌ ته‌نها گۆڕانكاری ئه‌وه‌یه‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانیه‌ له‌ شه‌قامی ئه‌تڵه‌س بو رۆژی تر له‌ شه‌قامێكی تره‌ ئه‌مرۆ 250 شه‌هید و برینداره‌ رۆژێكی تر كه‌متر یان زیاتره‌ به‌ داخه‌وه‌ بۆ جارێكی تر كه‌ركووك هه‌ژێندرا له‌ لایه‌ن دوژمنان و تیرۆریستان كه‌ یه‌كێك بو له‌ ته‌قینه‌وه‌ به‌هێز و گه‌وره‌كانی شاره‌كه‌ كه‌ زیاتر له‌ 250 شه‌هید و برینداری لێ‌ كه‌وته‌وه‌ كه‌ زۆرترینی له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد بو كه‌ چه‌ن جاری تر به‌و شێوه‌یه‌ خویناوی كراوه‌ وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌م قه‌ڵا و ته‌قینه‌وه‌ی جینایات و چه‌نه‌های تر .......
له‌م ته‌قینه‌وانه‌ دوژمن نادیاره‌ ......
ئه‌وه‌ی جیی داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ كورده‌ په‌نا به‌ره‌كانی ولاتی فنله‌ندا كه‌ خه‌لكی شاره‌كانی تری كوردستانن كه‌ خۆیان به‌ كه‌ركوكی تۆمار كردوه‌ خۆشحالی خۆیان ده‌ر بریوه‌ به‌م كاره‌ساته‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی په‌نا برێتی له‌و وڵاته‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێت چ ئینسانیه‌تێك بێت چ هه‌ستێك بێت چ شه‌رمێك بێت چ مردنێكی بێت حه‌ز بكه‌یت كه‌ركووك سور بێت به‌ خۆێنی ئه‌و هه‌موو بێ‌ تاوانه‌ ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ به‌ هیوا نه‌هاتو دیانه‌ ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە