Friday, 19/03/2010, 12:00
دوورم خه‌نه‌وه له ووشه‌یه‌ک:
فوو له چرای بیرکردنه‌وه‌م بکات
له پێناوی هیچدا به‌کوشتم بدات
خوێنی براکه‌م پێ بڕێژێت
ئه‌ز شاعیر نیم، به‌غیلی به شیعره‌کانت به‌رم. ئه‌ز شاعیر نیم، ڕقم له خۆم، له تۆ بێته‌وه، که بۆچی ئه‌و شیعره جوانه به‌رزانه هی من نه‌بوون. ئه‌ز شاعیر نیم تا له به‌رهه‌می زۆرت بترسم.
ئه‌ز شاعیر نیم
ساڵی (1969-1970) من قوتابیه‌کی ڕوته‌ڵه‌ی، کوڕی پیاوێکی هه‌ژار بووم. له پۆلی شه‌ش، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی (مه‌وڵانا خالد)، له گه‌ڕه‌کی ئه‌زمڕی شاری سله‌یمانی ده‌مخوێند. له‌گه‌ڵ (کاک کاوه‌ی عومه‌ر هه‌ڵمه‌ت)دا هاوپۆل بووین. ئه‌وسا من ته‌نیا (5) فلس ڕۆژانه‌م هه‌بوو تا له قوتابخانه، یان له ڕیگا خه‌رجی بکه‌م.
که(تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست)ی تۆ بڵاوبووه‌وه، کاک کاوه که برای دایکیی شێرکۆ بێکه‌سه، چه‌ند دانه‌یه‌کی هێنا بۆ قوتابخانه و پێشنیازی کردین، هه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت ده‌توانی ڕۆژی (5) فلس تا مانگێک به قه‌رز بیکڕێت. منیش یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی دانه‌یه‌کم به‌و مه‌رجه و به‌قیستی یه‌ک مانگ کڕی. جا بێنه و بیخه‌ره به‌رچاوی خۆت، منداڵێکی هه‌ژاری کورد، ڕۆژی (5 فلس) ڕۆژانه‌ی بێت و له ده‌می خۆی بگرێته‌وه بیدات به ووشه‌ی جوان.
یه‌که‌م کتێبێک کڕیم (تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست)ه‌که‌ی تۆ بوو، ئه‌ویش به‌و پاره‌یه‌ی، که ووتم له‌ده‌می خۆمم گرته‌وه. زۆر چاکیش له یادمه ڕۆژێکیان دایکم وورده‌ی پێ نه‌بوو، (25 فلس)ی دامی به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی باقییه‌که‌ی بۆ بهێنمه‌وه.
کاتێک چوومه قوتابخانه، دیم قوتابییه‌کان ده‌وری کاوه‌یان دابوو. هه‌ر که‌س (5 فلس)ی خۆی ده‌دا. بۆ نه‌گبه‌تی منیش کردم و (25 فلس)ه‌که‌م خسته ناو کیسه نایلۆنه‌که‌ی به‌رده‌می کاوه‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌ویش سه‌رگه‌رمی قوتابییه‌کانی تر بوو ئاگای له‌وه‌ی من نه‌بوو تا هه‌موو پاره‌ی خۆیان دا‌و منیش ڕاوه‌ستام بۆ ئه‌وه‌ی (20 فلس)ی باقیهکهم پێ بداته‌وه. کاوه بڕوای پێ نه‌کردم ووتی تۆ هه‌ر پاره‌ت نه‌داوه. منیش قورعانم خوارد، خوام خوارد که پاره‌که‌م خستۆته ناو کیسهکهوهوه. ئیتر خۆشم پێ نه‌گیرا و دامه پڕمه‌ی گریان. گریام له به‌ر دوو شت: یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لام گران و شه‌رم بوو ئیتر قوتابییه‌کان به سوکی تێم بڕوانن و وا بزانن درۆم کردووه. دووه‌میش له‌به‌ر چوونه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه و زراوم چووبوو، نهم ده‌زانی له‌لای دایکم چی بڵیم، چۆن باوه‌ڕم پێ بکات، ڕه‌نگه وا بزانیت هه‌موو پاره‌که‌م داوه به نوقوڵ و شیرینی!. زۆر گریام و به‌مه دیار بوو کاوه به‌زه‌یی گرتی ووتی: ڕاوه‌سته با پاره‌که بژمێرم. چه‌ند جاریک پاره‌کانی ژمارد و هه‌ر (25 فلس)ی لێ زیاد بوو، ئیدی (20 فلس)ه‌که‌ی پێدامه‌وه. منیش فرمێسکه‌کانم سڕین و ئاهێکم پیادا هاته‌وه، بڕێکی باشیش بوومه مایه‌ی گاڵته‌و گه‌مه‌ی ناو هاوڕێ لاساره‌کانی قوتابخانه‌که‌م. ئه‌و ڕۆژه (تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست)یش بۆ یه‌که‌م جار بۆم بوو به (که‌ژاوه‌ی گریان) .
ئیستا گه‌لێک له‌وسا گه‌وره‌ترم. ئه‌وسا بۆ (5) فلس گریام که له ده‌می خۆمم گرته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م کتێبی ژیانم کڕی، ئیستاش ئه‌گه‌ر له ده‌می خۆشمی نه‌گرمه‌وه، ده‌توانم کتیب بکڕم، کتیب بۆ کوڕ و کچه‌که‌شم ده‌کڕم، شیعره‌کانی تۆشم کڕیون. له زۆر وێنه‌ی شیعریشت ڕاماوم و گوێم له ده‌نگ و چاوم له ڕهنگیشت بووه، له شاخیش تۆم بینیوه. شادمانیش بووم، که دانیشتووی ئه‌و گونده هه‌ژاره، من مامۆستای منداڵه‌کانیان بووم بۆ کۆڕی شیعرت وه‌ک پوره‌ی هه‌نگ سه‌ربان و بنبانی مزگه‌وتیان پڕ کردبوو. خۆشییان به وشه‌کانت ده‌هات و ووشه‌کانی تۆیان له هه‌موو شته‌کانی خۆیاندا ده‌ناسییه‌وه. پێیان ده‌وتم : مامۆستا، ئه‌و شاعیره هه‌موو ووشه‌کانی ئێمه‌ی ده‌زانی و به‌کاری ده‌هێنا! له دڵما، له ناخما، خۆشحاڵ ده‌بووم، ده‌مگووت ده‌ی خوایه ته‌کانێک، ده‌ی خوایه جوڵه‌یه‌ک... ده‌مزانی که قوڵیی ووشه‌کانی تۆ تا چ ڕاده‌یه‌ک بۆ ئه‌و هه‌ژاره نهخویندهوارانه، کاریگه‌ره. من هه‌میشه تۆم وه‌ک شاعیری نه‌ته‌وه‌که‌م ناسیوه و بێئاگاش نه‌بووم له شیعره‌کانت، وه‌لی دڵم نه‌هاتووه ختوره‌ی ناخۆش به ڕۆحما بێت . من له زۆربه‌ی شیعره‌کانتا بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م و ئازار‌و خه‌مه‌کانی گه‌ڕاوم، تیادا دۆزیومنهتهوه، بۆیه ده‌رگام له‌سه‌ر ختورهکان داخستووه. تۆ بۆ من هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره بووی، بۆیه ناتوانم هه‌روا به ئاسانی له‌کۆڵ خۆمت که‌مه‌وه. تۆ ئه‌گه‌ر سیاسییه‌ک بایتایه، ده‌مێک بوو قوفڵم له خوێندنه‌وه‌ی ووشه‌کانت دابوو، بیرهوهرییهکانتم دڕاندبوو، بادانهوهکانتم توڕ هه‌ڵدابوو.
ئه‌ز شاعیر نیم بۆیه قسه‌م بی غهلهو غه‌شه، نه ته‌ونی فرت و فیڵ له سه‌ر ڕیگه‌ی ووشه‌کانتا ڕاده‌خه‌م، نه دوربینیی تهمگرتووم له‌به‌رچاوه، نه ده‌مارگیریی و ڕق و کینه‌م له دڵدایه، تاکو دههۆڵت بۆ بکوتم. من ده‌مه‌وی به‌رزی و جوانی وێنه‌کانت نه‌شێوێنن. ئه‌وه‌ی پردی نێوان من و تۆیه، شیعری جوان و ڕه‌سه‌نی تۆ و خه‌م و که‌سه‌ری منه بۆ هه‌ر شتێک به کوردی بێ و بۆ کورد نه‌بێت.
تۆ پێم ده‌ڵێیت:
هۆ شێته‌که‌ی بنار پیری ! زریانی توڕه‌ی مێرگه‌پان.
که‌ڵکی قزڵه‌ر. یرای کزی یهشکهوتهکهی حه‌مید یاخسه‌مه‌ری. مه‌رگه به‌رزه‌که‌ی مه‌ڵا زه‌وقی. به‌ربه‌یانی پڕ له ترسی گونده جوانه‌که‌ی هه‌ناران.
تۆ پیم ده‌ڵییت: ئه‌ی ماوه‌ی مه‌رگ و ژیان. ماوه‌ی نیوان دوو کاریزه. ئێواره‌ی پڕ له هه‌ڵمه‌تی کانی به‌ردینه‌ی هاوڕێ جه‌بار. گه‌ڕانه‌وه‌ی پاش شه‌وانی به‌ره‌نگاری. ئه‌ی ته‌قه‌ی ده‌رگای له ناوه‌ختی دلیره شیت. ئه‌ی ته‌نوری داگیرساوی گڕ له خۆ به‌رداو بۆ نانی پیشمه‌رگه. ئه‌ی هه‌زاران ختوره‌ی پڕ له ترسی ئه‌و دایکانه‌ی له ژێر سێبه‌ری تفه‌نگ و پۆستاڵی عه‌ره‌بدا، له نێوانی دوو مه‌رگدا، مه‌رگی هاتن و چوونه‌وه، ده‌مردن و ده‌ژیانه‌وه.
تۆ پیم ده‌ڵییت: ئه‌ی ئه‌و دڵه‌ی له‌سه‌ر لوتکه‌ی پیره‌وه بۆ باڵا قشته جوانه‌که‌ی حه‌مرین ده‌سوتای،
ئیستاش پێم ده‌ڵییت: وه‌ره وه‌خته ده‌نگ بده به سه‌وز؟!
چه‌ند هه‌ستم به که‌می خۆم کرد و کیوی هیوام ڕما. چه‌ند هه‌ستم به بێکه‌سی خۆم کرد. هه‌ستم کرد چه‌ند درۆزن بووم، ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌ڵکی گوندی قزلهرم بانگ کرد، پێم ووتن: وه‌رن گوێ له ووشه‌ی وه‌ک گوڵ بگرن.
ئایا ده‌کریت له‌پاش ئه‌م بانگه‌وازه‌ت، ئیدی باوه‌ڕ به‌وه بکه‌م که لایه‌نی خیر له لایه‌نی شه‌ڕی په‌یڤت به‌هیزتره؟!
تۆ پیم ده‌ڵێیت ئیستا وه‌خته وه‌ره ده‌نگت بده به سه‌وز!
سه‌وز چییه؟
فه‌لسه‌فه‌یه؟
بیره؟
پڕۆژه‌یه؟
چییه؟
چییه سه‌وز؟
که پێم ده‌ڵێیت ده‌نگ بده به سه‌وز. با‌نگم ده‌که‌یت ده‌نگ بده‌م به زه‌ردیش.
من پێم وابوو، تۆ ده‌زانی که هاتنی سوپای دوژمنانی کورد له باشووردا له به‌ره‌که‌تی شه‌ڕی براکوژییه! من پێم وا بوو تۆ ده‌زانیت که ئاواره‌بوونی ئێمه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری هه‌زاره‌ها کورد له‌به‌رهه‌می شه‌ڕی براکوژییه! من پیم وابوو تۆ ده‌زانیت له‌نیوان زه‌ردو سه‌وزا، زنه‌یه‌ک به‌ئاسته‌م بریقه‌ی دێت! زۆر نزیکه ببێته لافاو، ببێته لێشاو زه‌ردو، سه‌وز و که‌سک و ئاڵ و شین و مۆر و هه‌موو ئه‌و ڕه‌نگانه، له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه ڕاماڵیت.. .. من پێم وابوو ... پێم وابوو، ڕه‌نگه دوا شیعرت ئیتر به‌ناوی (ده‌نگ بده به کوردستان)ه‌وه ده‌بێت، که هه‌ق بوو ناوی وابێت.
من پیم وا بوو. به‌ڵام داخه‌که‌م تۆ کوردستان بچوکتر له دوژمنه‌کانیش ده‌بینیت، هه‌ر له سه‌وزدا ده‌یدۆزیته‌وه.
تۆ ده‌بوو شاعیری نه‌ته‌وه‌ی کورد بیت، تۆ ده‌بوو باڵای شیعرت، له باڵای گرگنیان به‌رزتر بێت، تۆ ده‌بوو لای ئێمه بایتایه، ئیمهیهک که یه‌که‌م کتێبی ژیانمان، تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست بوو، نه‌ک له پاڵ سێبه‌ری خه‌ڵکانێکدا که ئه‌مڕۆ مرۆڤ له ئه‌سڵ و فه‌سڵ و کوردبوونیان دوو دڵه .
(مارسی 1988.)
ئه‌م نووسینه له گۆڤاری کۆنتراکت (ژماره 2 ساڵی 1998) وه‌رگیراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست