سیناریۆ رەشەكانی یەكێتی بۆ شاری سلێمانی
Thursday, 21/11/2013, 12:00
رەوشی كوشتنی تەم و مژاوی و رووداوی نەخوازراو وبێ بەدواداچوون رووی لە زیادبوون كردووە لە شاری سلێمانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە تایبەتی و كاریەگەرەگانی لە رووی ئابووری و سیاسی و سایكۆڵۆجی و كۆمەڵایەتی بەرەو مەوادیەكی یەكجار دژوار و پر لە ئەگەر و گریمانەكی ناخۆش و ناشرین دەبات و لە هەمووی زیاتر كە نیگەرانیەكان قووڵ دەكاتەوە ئەوەیە ئەگەر خوا نەخواستە سیناریۆیەیكی بە پلان دارێژراوی پێش وەخشت لە پشتیانەوە بێت,
یەكەم : شاری سلێمانی كەوتوەتە بەر كەمپین و هەرەشە و هێریشێكی رێكخراو و ناهەموار لە تۆڵە سەندنەوە و بە سزا گەیاندن لە سەر دەستی ئەو هێز و دەسەڵاتەی كە جەماوەر و پێگە كۆمەڵایەتیەكەی متمانەكانی لێ سەندەوە لە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان لە كۆتای مانَگی سیپتەمبەری رابردوودا بۆ هێزێكی تر كە تا ئێستا بێ بەش كراوە لە شایستەكانی ئەو هەڵبژاردنانە,
دووەم : پارتی دەسەڵات كە (یەكێتیە) لە شاری سلێمانی نایەوێت بەو راستیانە قایل بێت و ئەو ئەنجامانە قەیبووڵ بكات لە ژێر هیچ رەوش و بارۆدۆخێكدا ئەگەر چی لە رووی سایسی و راگەیاندنەكانی هەوڵ دەدات وەك رەوتێكی فول دیموكراسی خواز خۆی نیشان بدات لە بەرامبەر هێزەسیاسیەكان و جەماوەردا بەڵام یەكێتی وەك ستراكچەر و ئۆرگانێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی كێشەی سەختی هەیە لە ناو دەستەی سەركردایەتیەكەی و بە تایبەت مەكتەب سیاسیەكەی كە دابەش بووە بە سەر چەند كایە و پایەیەكدا:
ا_ باڵی دەست رۆیشتو كە لە بنەماڵەی تاڵەبانی پێك دێت و ئەندامەكانی بە وورد و درشتیانەوە كۆنترۆڵ ودەستیان بە سەر هەموو كۆمپانیا و جومگە و پۆستە هەستیار و گرنَگەكانی ناو ئەو پارتە گرتووە بە تایبەت یەكەكانی دژە تیرۆر (خاوەن دەمامكە رەشەكان) و دەزگای زانیاری و ئاسایش و پۆلیس و هەموو پۆستە بەرزەكانی ناو كارگێری حكومەت و حیزب,
ب_ باڵی بە ناو سیاسی كە لە چەند مشە خۆر و پێگەیشتوو بە حوكم خزمەت كردنی باڵی یەكەم لەم دە ساڵەی دوایدا جگە لە بەهرە و كەسایەتی و تواناكانیان لە رووی (شەخسیەوە) بۆ لە بە خشت بردن و چەواشە كردنی رێكخستن و جەماوەرەكەی و كاریگەریان بە سەر رەوشی رووداوەكانی ناو ئەو پارتە كە شێوازی كار وكارگێری لە ئۆرگانەكانیدا گوراوە بە بەشێك لە كاری و سیسنەمی كۆمپانیایەكی بازرگانی رووت بۆ سات وسەودا كردن بە دۆسێ و كێشە سیاسیە چارەنووس سازەكانی لە ناو كۆمەڵگادا بە بێ هەست كردن بەوەی چی قەوماوە لە دەرەوەی ئۆفیسەكانیان,
ج_باڵی پەرتەوازەبوو و پەك كەوتوو كە بە باشی وەك چەمكی پاشكۆی باڵی دووەم خۆی نییشان دەدات كە لە چەند چر و چاوی (ئاێكۆنیی) پێكهاتووە هەر لە سەردەمانی شۆرشگێری و شاخدا رۆڵی سەرەكی و بەرچاویان هەبووە لە مانەوەی یەكێتی وەك هێزێكی سەربازی و در و شەرەنَگێز, ئەم باڵە زیاتر لە عەسكەرتارەكانی ناو یەكێتی پێك دێت كە بە پێی بارو دۆخ و هەل و مەرجی ناو عیراق و كوردستان باویان نەماوە بەڵكو وەك بە زمانی جادە دەڵێت (فیلمیان سووتاوە) لە ژێر باری سەپێنراوی ئێستادا لە سەقامگیری بە زۆر ئەگەرچی بەردەوام ئەو جەنەراڵ و میری جەنَگانە لە مەڵاسدان بۆ قۆستنەوەی هەر دەرفەتێك بۆیان برەخسێ بۆ هەڵگیرسانی جەنَگ یان سەپاندنی رۆخی تۆقاندن و باری نا ئاسایی و نا سەقامگیری ئاسایش لە كۆمەڵگادا وەكو ئێستا كەبە راستی ئەم باڵە قارەمانی قەیران و بێ چیرۆكن لە لای كۆمەڵگا و ناو ئەو پارتە,
د_ باڵی ماندو هیلاك و بە سۆز و دڵسۆز بۆ یەكێتی وەك پارتێكی سیاسی و سۆشیال دیموكرات و جەماوەری لە مێژوودا كە بە پەنجە دەژمێرێن لە ناو تاقمی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی كە هەندێكیان وەك دامەزرێنەرانی ئەو پارتە دەژمێرێن و هیچ دەسەڵاتێكی ئەو تۆیان نەماوە لە سەر جومگە كاریگەرەكانی ناو پارتەكە و تەنها وەك دەم و چاوێكی خۆشەویست و بە رێز كە هێشتا تێوە نەگلاوە لە گەندەڵێكانی باڵەكانی تر بەو شێوە زەقە و قێزەوونە, خاوەن ئەو رەوتە زۆر جار نارەزایەتیەكانی خۆی ریز بەندی دەكات وەك هێرش بۆ سەر دوشمنە مێژووەكەی یەكێتی كە پارتی و بنەماڵەی بەرزانیە نەك وەك هەوڵێكی جدی بۆ چاكسازی لە ناو خۆیان,
سیاناریۆ رەشەكان
1_باڵی دەست رۆیشتووی ناو یەكێتی كە هاوران لە گەڵ زۆرینەی ناو مەكتەب سیاسی و بەشێكی باش لە سەركردایەتی لە گەڵ ئەوەدان كە سەرجەم رەوشكە بەرەو ئاڵۆزی ئاسایش و نا سەقامگیری و پاشەكشە لە پرۆسەی ئاشتی كۆمەڵایەتی وسیاسی و رادەست كردنی دەسەڵات و بە فەرمی ناسینی شكستەكە و خزانە ناو پرۆسەی سیاسی كوردستان و بە شداری كردن لە حكومەتی بنكە فروان,ئەم باڵە بۆ نەگبەتی هیچ لەو پرۆژە ئەرێنانە لە بەرژەوەندی نیە تاوەكو سەر و ئایندەی بەستراوەتەوە بە بازرگانی و دەسڵات و كۆنتراكە نهێنێیە ناوخۆی و ناوچەیەكان وبێ ئەو سات و سەوادایانە یەك روژ بژێت,
2_ هەمان باڵ بە رێكەوتن لە گەڵ ئێران و پیاوە ترسناكەكەی جەنەراڵ (قاسم سلێمانی) بۆ كۆنترۆڵ كردنی سلێمانی لە رووی ئاسایش و سەربازی بە پشت بەستن بە ئێران كە بەرژەوەندی نیە لە پرۆسەی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سیاسی و دروست بوونی هێزی سێهەم لە ناوچەكە كە رەنَگە باری ئێستا بگۆرێت یان راستی بكاتەوە چونكە ئێران پێی وایە رەفتار لە گەڵ هێزێكی هاوپەیمانی كە بیناسی باشترە لەوەی نەیناسێ ودەبێ مامەڵە لە گەڵ رەوشێكی نوێ بكات كە جڵەوەكەی لە دەستی كابرایەكی كاریزمای نیشتمانی و پاكە لە زۆر ووەوە,
3_ سیناریۆی هەر سێ لایەنەكە (یەكێتی _پارتی_ ئێران) بە یەكەوە بۆ پاراستنی باری ئێستا یان راگرتنی ئەو هێزە تازانە لە خوارەوە و هێشتنەوەیان وەك جاران لە ئاستێكی نزم و بێ دەسەڵات یان سەرقاڵ كردنیان بە دان و سان و بەشداری كردنی بە مەرجی قورس و بێ مانا و دەسكەوتی بێ بەها و كاریگەر كە لە گەڵ شایستەكانی هەڵبژاردندا بێتەوە و بە كار هێنان و بەرز كردنەوە و نیشان دانی (گورزی زبر) لە رەوشێكدا بۆ نزم كردنەوەی ئاستی داواكارێكانیان و دڵ خۆر و بێ ئومێد كردنی بنكەی جەماوەی و پایەی سیاسیان لە ناو كۆمەڵگادا,لەم رەوشدا پێ دەچێت ئەو هێزە هاوشێوانە و هاوپەیمانانەیان لە ناو حكومەتی ناوەندایە بە تایبەت مالیكی و دەست و پێوەندەكانی لە شیعەكان بێن بە هانایانەوە بۆ هەمان مەبەست لە كاتی پێویستدا ئەگەر ئێران فەرمان بكات,لە لایەكی ترەوە توركیا سەرقاڵە بە پرۆسەی ئاشتی لە گەڵ كوردانی باشووریەوە و رووداوەكانی نزیك لە سنوورەكانی لە دیوی سوریادا و سوودەكانی لە بازرگانی و نەوت و گازی كوردستان و رێكەوتنە سترتیجیەكەی لە گەڵ پارتی, بەو پێیانە توركیا مەگەر ناچار بێت بۆ بەر گری كردن لە هەموو ئەو دەست كەوتانە بۆ ئەوەی لە ناو نەچێت,
گریمانەكان لە بەرامبەر ئەو سیناریۆ رەشەكان
یەكەم : نووقم بوون لە ناسەقامگیری كۆمەڵایەتی و تێك چوونی باری ئاسایش و پەك كەوتنی بازار و وەستانی ئابووری بەرەو قەیران و جەنَگی ناۆخۆ,
دووەم : دەست تێوەردان و هاتنە ناوەوەی راستەو خۆی ئێران و توركیا بۆ دابەش كردنی ناوچەكانی كاریگەری و دەسەڵات وەك ساڵانی دوای 1996
سێهەم : جەماوەری كوردستان هەڵسن بە كرداری شۆرش گێرانە و نارەزایەتی كردن لە ئاستێكی تووند و تیژی و بەرانَگار بوونەی دەسەڵات لە شێوازی سوریا بۆ روخاندنی رژێمی كوردستان بە سەركردایەتی ئۆپۆزسیۆن و رەوتە میانرەو و علمانی وتوێژە رق لە دڵەكان لە دەسەڵات,
چوارەم : مانەوەی باری ئێستا لە نێوان هەموو لایەنەكان بەم شێوەیە لە باری (نە ئاشتی تەواو و نە شەری تەواو) بەڵام لە گەڵ ئومێدَكی كز بۆ رێكەوتن و بە كار هێنانی هزر و هەستی نیشتمانی و دابەزین لە كەلەی (شەیتان) و هاتنە خۆارەوە لە دەسكەوت و دەسەڵات و مەرجە قوورسەكانیان بۆ ناوەندێكی هاوبەش و نەرم وەك زەمینەیەكی گونجاو بۆ سازانی نیشتمانی و دامەزراندنی حكومەتی بنكە فروان و هاوبەشی كردنی لایەنەكانی تر لە دەسەڵات و كۆتا كردنی دەست تێوەردانی ناوچەیی و وڵاتە دراوسێكان بەو شێوە بەرچاوە لە پەك خستنی پرۆسەی نیشتمانی و سەربەخۆی و سەروەری خاك و سنوور و كۆمەڵگا لە باتیدا كەناڵیزە كردنی پەیوەندێكان بە شێوازی دپلۆماسی و داب و نەریتی دراوسێتی و بە پێی یاساكانی نێو دەوڵەتی دوور لە هەرەشە و چاو سووركردنەوە و سەپاندنی شێوازی ژیان و حكومەتی بێگانە بە سەركۆمەڵگای كوردستاندا لەوە زیاتر,
مامۆستا : محمد گەرمیانی
سلێمانی
21.11.2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست