له په‌راويزی به‌رنامه‌ی (ديوی دووه‌م)ی كه‌نالی ئاسمانی په‌يامدا
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
كاروان محمه‌د سابير: ئه‌گه‌ر پاراستن بڵێ تف له باوكت بكه ئه‌وا دەیکەمههرچهنده خوێندكاری كۆليژی راگه‌ياندنم له زانكۆی سه‌لاحه‌دين و ئيستا له قۆناغی سيه‌مم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بينه‌رێكی به‌رده‌وامی گشت كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كانم بێ جياوازيی و خوێنه‌رێكی باشی رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ره كورديی و عه‌ره‌بی و فارسيه‌كانيشم، به‌تايبه‌تی كوردستانپۆست كه تا ئيستا باش‌ترين نمونه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌له‌كترۆنی پيشكه‌ش كردووه، ئەویش له بوێریی و راستگۆيی و زۆرحاڵه‌تی ديكه.
شه‌وه‌ی رابردوو له ده‌مژمێر9ی شه‌و به‌ديار به‌رنامه‌ی ديوی دووه‌می كه‌نالی ئاسمانی په‌يام دانيشتم، تا كۆتايی به‌رنامه‌كه چه‌ندين سه‌رنج و ڕه‌خنه‌م له‌لا دروست بوو، پێم باش بوو ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر بنووسم و بۆ كوردستانپۆستی بنێرم، چونكه يه‌كه‌م من له نزيكه‌وه خويندكار كۆلێژی راگه‌ياندنم باشتر له هه‌موو كه‌س كاروان محمه‌د سابير ده‌ناسم، دووه‌م له‌م مالپه‌ره به‌ريزه چه‌ندين بابه‌تم له‌سه‌ر كاروان محمه‌د سابير خوێندۆته‌وه، له‌و كاتانه‌ی كه كيشه‌ی له ناو ڕيزه‌كانی يه‌كێتی قوتابيانی كوردستان مه‌كته‌بی سكرتاريه‌تی دا هه‌بوو، به‌تايبه‌تی كاتێ له به‌رپرسيارێتی به‌شی ڕاگه‌ياندنی يه‌كيتی قوتابيان به هۆی دزيی و گه‌نده‌ڵی و کێشەی کۆمەڵاتییەوە ده‌ركرا!
سه‌ره‌تا تيبينيم بۆ ئاماده‌كاری ئه‌و به‌رنامه‌يه ، ئاسايیه، با هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌و به‌رنامه‌يه ميوانداری ده‌كات بیکات، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ده‌بوو ميوانيكی زيره‌كترو ورياتر و به ئاگاتر و بويرتری به‌رامبه‌ر به كاروان محمه‌د سابير بهێنايه‌ته ناو به‌رنامه‌كه، تا هاوسه‌نگی زياتر پيوه دياربوايه!
ميوانی دووه‌م به‌رێز رێبوار عه‌لی كه كادرێكی قوتابيانی يه‌كگرتووی ئيسلامی بوو، مرۆڤيكی هه‌ست ناسك و به‌ئه‌ده‌ب و ڕێزداربوو، له‌به‌رنامه‌كه‌دا كه بينيم گه‌لێك نيگه‌ران بووم، به‌وه‌ی زۆر به‌داخه‌وه له ده‌ربرين و نمونه هينانه‌وه له‌سه‌ر ناديموكراسيه‌ت و توندوتيژيه‌كان به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان و پێشێل كاره ياسايه‌كانی ماڤی مرۆڤ و دوو ئيداره‌يی و زه‌وتكردنی بازار و مۆنۆپۆلكردنی گشت كايه‌كانی ژياری و ژيانی وبوونی گه‌نده‌ڵيه‌كی زۆری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و بارزانی، به‌ناو پرۆژه چاكسازيه‌كانی مه‌سعودبارزانی و ده‌ست تێوه‌ردانی حزب له حكومه‌تدا به كۆی گشتی كاك ڕێبوار عه‌لی زۆر لاوازبوو به‌رامبه‌ر كاروان محمه‌د سابير، کە ناسراوە به كاروان ده‌نگ گه‌وره، ئه‌وه‌نده په‌شۆكابوو به‌تايبه‌تی له‌كاتی په‌يوه‌نديیه ته‌له‌ڤونيه‌كاندا نه‌كا دژی مه‌سعود و حزبه‌كه‌ی قسه بكه‌ن..!
تا ئێره به‌سه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌دای كاك رێبوار عه‌لی بكه‌ين، ده‌بوو ئاماده‌كاری ئه‌و به‌رنامه‌يه يه‌كێك له رۆژنامه ئه‌هليی يه‌كانی ميوانداری بكردايه تا له خاله لاوازه‌كانی هه‌ردوو حزب و بنه‌ماله‌كانی بارزانی و تاله‌بانی بدايه..
پێم باشه به‌سودوه‌رگرتن له ئه‌رشيڤی مالپه‌ره پڕخوينه‌رو پر زانياريه‌كانی كوردستانپۆست، باشتر كاروان محمه‌د سابيری سيخوره‌كه‌ی ده‌زگای پاراستنتان پێ بناسێنم.
كاتي من له كۆليژی ڕاگه‌ياندن له زانكۆی سه‌لاحه‌دين وه‌رگيرام به ئيمتيازه‌وه وه‌رگيرام، به‌لام ئه‌و كاروانه‌ی ده‌ستتيوه‌ردانی حزبی له حكومه‌ت ڕه‌تده‌كرده‌وه، به(قبۆڵ خاس) له‌لايه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه دانرا، ده‌بوو كاك ڕيبوار عه‌لی ئه‌مه‌ی بگوتايه به‌ڵام وا من دركاندم!
كاروان محمه‌د سابيربه‌هۆی يه‌كيتی قوتابيان و يارمه‌تی پاراستنه‌وه كه وه‌ك له‌م سايته‌دا نووسرابوو كاری سيخوری بۆ ساسان عه‌ونی ده‌كرد شه‌شه‌می ئاماده‌يی ته‌واوكرد، تا ئيستاش فه‌رمانبه‌ره له كاره‌بای هه‌ولير ئه‌گه‌ر ئه‌مه گه‌نده‌لی و پيشێلكاری ياسايی نه‌بێت ئه‌ی چی ناوده‌نريت؟!
ئه‌وه‌شمان زانيبوو كه خۆی له ناو كۆليژدا باسيكردبوو ئه‌گه‌ر پاراستن بڵێ تف له باوكت بكه ئه‌وه جيبه‌جيی ده‌كەم، لە راستییدا ئەمە داهێناە لە خۆسووککردن و لە جاشایەتیی و ناپاکییدا، کاروان بۆ ئەم قسەیە دەکات؟ چونكه چه‌ند جارێك به‌فريايی كه‌وتوون، جارێك له يه‌كيتی قوتابينان له سه‌نته‌ری خامه ده‌ركرا به هيمه‌تی شوكريه و هاوڕێکانی یارمەتیی درا و بۆیان پۆشیی، کە من لێرەدا بە جوانی نازانم ئەوەی کردوویەتی بینووسم و باسی لێوە بکەم. دووجار پاراستن بريارياندا بيپاريزن به‌لام هه‌رچيان پي گووت، به‌ڵێ بكا‌و جيبه‌جي بكا، هه‌ر ئه‌وه‌شی كردووه..سيخوڕی ئه‌و كاروان ده‌نگ گه‌وره‌يه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رايه‌وه، وه‌ك خۆی بۆ باسكردبووين، شه‌وێك بۆ دامه‌زراندنی مام و ژيانی خۆشكی چوونه‌ته مالی دكتۆر نوری سنجاری و ئيشه‌كه‌ی بۆ كردوون و به‌دزيشه‌وه به‌كاميرای مۆبايله‌كه‌ی وينه‌ی ته‌واوی ئه‌و ژووره‌ی گرتووه‌و له گه‌ل تۆماركردنی ده‌نگی دكتۆر نوری ، ئه‌مه سيخوريه ته‌نها له ناو دەزگای هەواڵگرییە گەورەکاندا كراوه!
ئاخر هه‌ر له کوردستانپۆستدا ئه‌وه‌شمان خوينده‌وه كه باوكی كاروان محمه‌د سابير جاش شه‌عبی و ماوه‌يك پاسه‌وانی سابير خه‌يات ده‌ربه‌نديخانی بووه‌و، دواتريش بۆته جاش پاسه‌وانی ئامينه‌ی خوشكی ساله خه‌يات.
له هه‌موو سەیرتر ٣ جار پاره‌ی له دكتۆر نوری سنجاری وه‌رگرتووه بۆ ژيان و په‌يمانی خوشكی و بۆ خۆی ئه‌وه‌ش وه‌فاكه‌ی بوو به‌رامبه‌ر نه‌ك هه‌ر راپۆرتی له‌سه‌ر ده‌نووسی ، به‌ڵكو وه‌ك خۆی باسيكردبوو له كۆنگره‌ی ١٣ پارتی كه ئه‌ندام كۆنگره‌بووه، به هه‌موو توانای دژايه‌تی نوری سنجاری و مه‌حمود محمه‌د و فازيل ميرانی و يوسفی برای نيچيره‌ڤانی كردووه، به‌شه‌و بۆ سيخوريكردن ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌بينی و رۆژانه‌ش راپۆرته‌كانی ده‌گه‌يانده پاراستن..وه‌ك خۆشی باسيكرۆدبوو، ئه‌وه‌ی هيمن هه‌ورامی و ساسان عه‌ونی بۆ ئه‌وه‌ی كردووه، باوكيشی بۆی نه‌كردووه.
ئه‌مرۆش كاروان محه‌مه‌د سابير به هه‌موو توانايه‌وه چ به راپۆرت نووسين له هاوريی و كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆی و لايه‌نگرانی پارتی و، چ به‌شداربوونی له به‌رنامه‌كان و هيرش كردنه سه‌ر ئۆپۆزيسۆن، له‌مانگی شوبات و ئادار كاروانمان بينی له‌كه‌نالی زاگرۆس كه‌ناله رووزه‌رده‌كه‌ی بنه‌ماله كه چۆن هێرشی كرده سه‌ر خه‌لكی سليمانی و چه‌ند جاريك به ئاشكرا ئه‌وه‌شی گووت: كه سه‌رده‌شت عوسمان تيرۆرست بووه، بازاريانه قسه‌ی ده‌كردوو، كه ميوانی كه‌نالی كه‌ی ئين ئيني يش بوو له ترسا ده‌يگووت با به‌ڕێزه‌و قسه بكه‌ين؟!
هه‌روه‌ها ئه‌م كاروان به فيتی پاراستن چه‌ند فه‌رخه سيخوريكی كه‌ناله‌كانی پارتی گرۆپێكيان بناوی(رۆژنامه‌نووسانی سنووری) پێك هيناوه ده‌چنه هه‌ر شوينك ده‌سته‌كه‌يان كه‌شفه و تووشی ريسوای ده‌بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌كانی رابردوو له‌م مالپه‌ره خۆشه‌ويسه‌تدا ئه‌و هه‌واڵه‌مان خوينده‌وه كه چۆن، به‌شداريان له ڤيستيڤالی ميزۆپۆتاميا له شاری ئامه‌د (دياربه‌كر) كردبوو، له وينده‌ر هه‌ر خه‌ريكی پيا هه‌ڵدان و گۆرانی گووتن بوون به مه‌سعود بارزانی تا ئه‌وه‌ی عه‌لی مه‌حمود چالاكوانی سياسی و مه‌ده‌نی گووتبووی ئيمه پارتی نين، ئه‌وه چیيه؟
كاتێ كاروان ئه‌وه‌ی به‌و قسه‌یيه‌ی زانيبوو به مۆبايل په‌يوه‌ندی به ده‌زگای پاراستن و هيمن هه‌ورامیيه‌وه كردبوو، ئه‌ويش ئيعازی په‌لاماردانی عه‌لی مه‌حمود (عه‌لی سياسی) دابوو، به‌لام به هيمه‌تی كاك ره‌سول حوسين و رۆژنامه‌نووسانی سليمانی ماوه‌يان نه‌دابوو، زياتر ئازار به كاك عه‌لی بگه‌يه‌نن!
خوينه‌رانی بەڕێز ..
ئه‌گه‌ر ئه‌مه سي ڤی يه‌كيك بێ به‌خۆی و بنه‌ماڵه‌كه رۆژ جاش به‌عس بن و رۆژی ئه‌مرۆش سيخوری پاراستن بن، ئيتر چۆن دان به‌و هه‌موو تاوان و خيانه‌تانه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌نيت كه له ٣١ی ئابدا گه‌وره‌ترين تاوانی وخيانتيان ئه‌نجامدا، چۆن دان به‌و تاوانه‌ی ١٧ی شوبات دا ده‌نيت كه كورانی بنه‌ماله‌ی مه‌لا مسته‌فا ته‌قه‌يان له خه‌لكی شاری سليمانی كردووه، به‌لكو ئاماده‌ش نين تاوانباران ته‌سليم به‌دادگا ناكه‌ن، كاروانيش له جياتی ئه‌وه‌ی بڵيت بارزانی و پاراستن ئاماده‌نين تاوانباران ته‌سلیم بكه‌ن ، ئه‌ويش به هه‌موو توانايه هيرشی ده‌كرده سه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی كابينه‌ی شه‌شه‌م گوايه ئه‌و بي توانايه و ده‌سته‌لاتی نیيه.راستيه‌كه‌ی نه‌ده‌گووت كه بنه‌ماله تاوانباره‌كان ده‌پارێزن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست