ده‌بوایه دختۆر عه‌لی له بری خۆ كیڤ كردنه‌وه داوای لێبوردنی له كورد بكردایه له په‌راوێزی بۆ روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگ
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی جه‌نابی دختۆر عه‌لی وای زانی دونیا هه‌ر دونیای ساڵانی هه‌شتایه‌كانه و نه‌وه‌ی نوێی ئه‌و میلله‌ته داماوه‌ی كورد بێ ئاگایه له هه‌موو رووداوه‌كان یه‌ك دوو فاوڵی دژ به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدا و له‌وێوه‌ش دڵسۆزانی ئه‌و میلله‌ته كه‌وتنه خۆ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابی دختۆر به رۆژی رووناك فێری بێگانه په‌رستی و دوژمنداری یه‌كترمان نه‌كاته‌وه" هه‌موو وه‌ڵامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌بوون كه جه‌نابی دختۆر بۆچی له ساڵانی كوردقڕاندا نه‌كرا به سه‌رۆكی زانایانی ئیسلامی جیهانی و بۆچی جه‌نابی دختۆر به‌هانای نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی نایه‌ت(سه‌د ساڵ بكه‌یت بێگانه په‌رستی هه‌ر ده‌هێنی نوشستی) بۆچی جه‌نابی دكتۆر ئه‌وه ره‌ت ناكاته‌وه كه چه‌ندین ساڵه له مانگی موحه‌ره‌م و ره‌جه‌ب و شه‌عبان و ره‌مه‌زان و مه‌غدید و...هتد داگیركه‌رانی كوردستان كوردستان له چوارلاوه بۆمباران ده‌كه‌ن و تیرۆر و ره‌شه‌كوژمان ده‌كه‌ن و ماڵ و گوند و مزگه‌وت و شارۆچكه و شار و دێ و دێهاتمان تاڵان ده‌كه‌ن و ده‌یسووتێنن و به هه‌زاران مناڵیان بێ باوك كردین جه‌رگی هه‌زاران دیكیان سووتاند و ئه‌نفال و كیمیاباران و گه‌لی زیلان و قارنێ و سینه‌مای ئامووده و سه‌رهه‌ڵدانی قامشلۆ و كۆچڕه‌و و شاڵاوی له‌سێداره‌دانه‌كانی ئیران و فڕۆكه و ته‌قه‌مه‌نی و جبه‌خانه‌كانی ئیسرائیل له توركیا و هه‌موو كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی سوریا و عێراق و توركیا و ئێران بۆ كورد وه‌ختیه‌تی و ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسێك له ئه‌ستانبوڵ وه‌ختی نه‌بوو" دختۆر عه‌لی و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی 2700 ساڵه چاوی ئێمه‌یان به به‌رماڵه‌كانی ژێرپێیان به‌ستاوه و هه‌موو كات بۆ كوشتنی ئێمه وه‌ختی بووه" به‌ڵام بۆ توركیایه‌كی فاشیستی فه‌تحوڵاچی و كه‌مالی وه‌ختی نه‌بووه" مه‌لا كرێگرته‌كانی حكومه‌تی ئه‌زهه‌ر چ رۆژێك یه‌ك هه‌ڵوێستی ئینسانی و ئایینیان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو كوشتاره هه‌بووه تا ئه‌مڕۆ له پێش كوردێك جورئه‌ت بكه‌ن كه تیرۆریسته‌كان له وه‌ختێكی ناوه‌خت چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن" ده وه‌ره جه‌نابی پڕۆۆۆۆفیسۆری دختۆری مه‌لای 13 عیلم پێمان بڵێ كه‌ی وه‌ختیه‌تی كورد وه‌ڵامی به‌رگریكردنی له‌خۆی هه‌بێت" ئایا له مزگه‌وته‌كان دابنیشین و شه‌و نوێژان بكه‌ین و رۆژووان بگرین و سوره‌تی ئه‌نفال بخوێنین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ختی به‌رگری كردنمان له‌خۆمان هه‌بێت..؟ ئایا تۆ ده‌زانی توركیا چه‌نده تیرۆریسته تا بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر پێپه‌تیه‌كی بیابان به براكانت بڵێت تیرۆریست بوون و كاتی ئه‌و چالاكیه نه‌بوو..؟ به‌ڵام ده‌مێكه كورد گووتوویه‌تی(ئه‌وه‌ی به سنگه‌خشێ هاتبێته بوون هه‌رگیز به‌رزی به‌چاوی خۆیه‌وه نابینێ) تۆش چونكه هه‌میشه به ژێرده‌سته‌یی هاتوویه بوون و هاتوویته ئه‌مڕۆ ئیتر هه‌رگیز به‌رزی به‌چاوی خۆته‌وه نابینی" تۆم وه‌كو ئه‌و ئه‌فسه‌ره كوردانه‌ی دائیره‌ی ئه‌منی هه‌شتاكان دێته به‌رچاو كه چونكه به سنگه‌خشێ و كۆیلایه‌تی و بێگانه‌په‌رستی هاتبووه بوون ئیتر لاوازترین كه‌سێك ده‌بوو به‌رامبه‌ر به مونته‌سیبێكی زۆر ئاسایی عه‌ره‌بی ئه‌من" ئه‌گینا ده‌بوایه هیر له توركیا ئه‌وه‌ت رابگه‌یاندبایه كه په‌كه‌كه تیرۆریست نییه ئه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌رامبه‌ر به كوردانی هه‌موو دونیا توركیای میراتگری عوسمانلییه" دواتر له هه‌رێمی كوردستان راسته گووتت په‌كه‌كه تیرۆریست نییه به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌كرا به به‌یاننامه‌یه‌ك نیازپاكی خۆت رابگه‌یه‌نی وه‌ك چۆن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تییه‌كانت نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ت هاندا ئه‌و به‌یانه ده‌ربكه‌ن ئاواش به به‌یاننامه‌یه‌ك پاڵپشتیت له مه‌زڵومیه‌تی كوردانی باكور بكردایه و پڕۆتستۆی ئۆپه‌راسیۆنه نامرۆییه‌كانی توركیای دۆستت بكردایه خۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ته‌نها دژی په‌كه‌كه نه‌بوو دژی هه‌موو كوردبوو" هه‌ر ته‌نها غیره‌تی ئه‌وه‌ت هه‌بایه داكۆكیت له‌و هه‌زاران منداڵه كورده‌ی نێو زیندانه‌كانی توركه فه‌تحوڵاچیه‌كان بكردایه.
ده‌رباره‌ی هاوكاریت بۆ كه‌رتی غه‌زه" ئایا تۆ میلله‌تی كورد به نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار و كاڵفام ده‌زانیت..؟ ده‌ته‌وێت به رۆژی رووناك ده‌ستخه‌ڕۆمان بكه‌یت..؟ تۆ له‌كاتێكدا سوودت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت نه‌بێت چ سوودی هه‌یه خێرت بۆ دراوسێكه‌ت بێ..؟ تۆ ئه‌وه‌مان به‌چاو داده‌ده‌یته‌وه كه بری 30,851,312)$ له منداڵی بێ باوك خه‌رج كردووه" فه‌رموو پێمان بڵێ ئه‌و پاره‌یه‌ت له كوێ هێنا و هی كێ بوو و چۆن خه‌رج كرا و درا به‌كێ..؟ ئه‌و پاره‌یه ئه‌و چه‌ند كورسیه‌ی بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی خولقاند.. ئه‌و بره پاره خه‌یاڵیه ئیعلام و هه‌موو حزبه‌كه‌تی پێ به‌ڕێوه ده‌چێت له كوردستان" ئه‌و پاره‌یه‌ت دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگتان پێیاندا یاخود ناچارتان كردن نمه‌كتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردی دڵساف و ساویلكه ده‌نگتان پێ بده‌ن" یان ناچارتان كردن به پێدانی ئه‌و پاره‌یه ناوه جوانه‌كانی خۆیان له دڵشاد و مه‌ریوان و زه‌رده‌شت و پاكیزه و گوڵێ و به‌هاره‌وه بكه‌ن به ئوسامه و حه‌مه و خه‌دیجه و فاتیمه و عائیشه" ئه‌و پاره‌یه‌تان بۆ چاوی ره‌شی كورد خه‌رج نه‌كرد به‌ڵكو له‌پێناو ته‌عریبكردن و مزگه‌وتڕێژكردنی كوردستان خه‌رج كرد" ئه‌و پاره‌یه‌شتان (1,651,620)$ بۆ رێكلامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ریفرێشی ئایدیۆلۆژیا بیابیانیه‌كه‌تان و كوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی تاكی كورد و لێكترازانی نێو ماڵی كورد خه‌رج كرد" ئێوه مه‌چوون بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیل به‌ڵكو له ته‌هران و ئه‌نكه‌ره به برا موسڵمانه‌كانتان بڵێن كه چیتر كوردی موسڵمان ئاواره مه‌كه‌ن" ئێوه له ناڵیش ئه‌وه‌دن و له بزماریش ئه‌ده‌ن" ده‌شكوژن و به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یشی شین ده‌گێڕن" وا مه‌زانه جه‌نابی پڕۆۆۆۆفیسۆری دختۆری مه‌لای 13 عیلم نه‌وه‌ی نوێی كورد خه‌وتووه" ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن له منداڵانی كوردی باكور و باشور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا نه‌كه‌یت.... ئه‌گه‌ر به‌یاننامه له هه‌مبه‌ر زه‌رقاوی(ببووره) قه‌ڕزاوی ده‌رنه‌كه‌یت.... ئه‌گه‌ر به‌ناوی قه‌ڕزاویه‌وه داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی و كوردانی باكور نه‌كه‌یت.... ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی دژی برا موسڵمانه‌كانت له توركیا و عێراق و سوریا و ئیران ده‌رنه‌كه‌یت كه ده‌ست له كوردقڕان و ئابڵۆقه‌ی سه‌ر كوردان هه‌ڵگرن.... ئه‌گه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی كه كه‌شفتان كردووه گوایه خه‌رجكراوه بۆ منداڵی كورد ئه‌وا له‌م ساته‌وه داواكارم له‌سه‌رجه‌م نووسه‌ران و رۆشنبیران و كوردپه‌روه‌ران و مرۆڤدۆستان بۆ رێكخستنی كامپینێك بۆ لادانی تۆ و ریسواكردنی یه‌كێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی..
كه‌ركوك/
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست