دکتۆر محه‌مه‌د کیانی له شیر پاکتره، وه‌ک زاهیدێک به ئه‌خلاق و وه‌ک پروانهش شه‌یدای کوردایه‌تیه
Monday, 19/04/2010, 12:00
روونکردنهوهیێک بۆ ته‌شهیره‌کانی چه‌ند که‌سانێکی داخله‌دڵ و هیچ له‌بارا نه‌بووی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، سه‌باره‌ت به‌و ناوزڕاندن و سووکایه‌تیانه‌ی به که‌سان و به‌ها جوانه‌کانی کورد ده‌که‌ن، که یه‌کێک له‌وان ئه‌و پیاوه پاک و راستگۆ و نه‌ترس و لێهاتووه، دکتۆر محه‌مه‌د کیانییه.
له ژووری ئۆپۆزیسیۆن شه‌وێک، چه‌ند که‌سانێک جنێوی ناشیرین به دکتۆر کیانی ده‌ده‌ن و جه‌ند تۆمه‌تێکی ده‌ده‌نه پاڵ. پاش ماوه‌یێکی زۆر له‌م مه‌هزه‌له‌یه، دکتۆر میکی گرت وتی : خه‌لکانێکی بێ ویژدان تومهی زۆر گه‌وره‌یان بۆ دورستکردم و قسه‌ی زۆر ناشیرینیان پێ وتووم، هه‌ر که‌س بێ به‌ڵگه تۆمه‌ت بۆ خه‌لک دورست بکات بێ زه‌میر و بێ ئه‌خلاقه. هه‌ر که‌سێکی تریش له جێگه‌ی دکتۆر بێت هه‌ر وا ده‌ڵێت. دکتۆر وتی من له به‌ریتانیا ده‌ژیم که جێگه‌ی دادگای عادیلانه و بێلایه‌نه، وه ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌که‌ن له به‌ریتانیان. هه‌ر وها وتی، داوا له‌و که‌سانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌خه‌نه پاڵم با ناو وئهدرێسی خۆیانم بده‌نێ تا شکاتیان لێ به‌که‌م، ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یکه‌ن ته‌شهیره. دادگا یان قسه‌که‌ی ئه‌وان ده‌سه‌لمێنێ من تاوانبار ده‌بم و سزا ده‌درێم، یان ئه‌وان تاوانبار ده‌بن به ته‌شهیر و سزا ده‌درێن. جا له‌م هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌تر ده‌بێت؟ تۆ خوا ئه‌مه جنێوه؟ که‌سانێک تۆمه‌ت بکه‌ن و ناوی بنێن رخنه و نهوێرهت وه‌ڵامیش بداته‌وه و دیفاع له خۆی بکه‌ییت. ئه‌و که‌سه بووده‌ڵانه پێیان خۆش بێت یان ناخۆش بێت دکتۆر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه، یانی به ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و به موتمانه‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵبژارده‌ی جهمارهریشه. ئه‌و داخله‌دڵ و جنێوفرۆش و ناحه‌زانه کێن وه‌ک مێرووله به قوله‌ی قافا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و به داخ وقینه‌وه دهتڵێنهوه و وا ده‌ته‌قن؟ دکتۆر کیانی گوڕ و تین و بیرکردنه‌وه‌یێکی نوێیه له جیهانی سیاسه‌تی کوردی‌دا. ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش شانازی به‌وه بکات که که‌سێکی وه‌ک دکتۆر کیانی له ریزه‌کانی دا کار ده‌کات.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ربکات و تێیدا روونی بکاته‌وه، ئه‌وانه کێن به ناوی ده‌سته‌ی ڕاوێژکارو لێکۆڵینه‌وه‌ی گۆڕانخوازان ده‌یانه‌وێ سزای دکتۆر بده‌ن. ئایا شتێکی وا له ئارادا هه‌یه؟ یان کۆنه جهلالیهکانن ده‌یانه‌وێت که‌سانی پاک و به توانا له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوور بخه‌نه‌وه و له جێگه‌ی شێران ڕێوی بکه‌ن گێران. داوا له دکتۆری به‌ڕێز ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێپێچانه‌وه و به‌دوا داچوون بۆ ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی ئه‌و تاقمه بووده‌ڵانه‌ی به ناوی گۆڕان دژی ئه‌و به‌رپایان کردووه، وه ڕه‌نگه به ده‌ستی هه‌ندێک که‌سی ده‌ستڕۆیشتووی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت له ترسی جێلهقبوونیان به وجوودی دکتۆر، نه‌که‌ن و ئه‌و که‌سانه ئاشکرا نه‌که‌ن و هه‌تا هه‌تایه له گۆڕان دووریان نه‌خه‌نه‌وه، دهێت دکتۆر کاردانه‌وی دژی ئه‌م بێهه‌ڵوێستییه‌ی سه‌رکردایه‌تی گۆڕان هه‌بێت و ڕسوایان بکات. هه‌رچه‌نده ده‌ریا به ده‌می چه‌ند سه‌گێک پیس نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست