کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کیه‌تی زانایانی ئاینی کورد له‌ به‌ریتانیا وورده‌کاری له‌سه‌ر ئامانج و کاره‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه

Tuesday, 30/03/2010, 12:00


له‌ به‌رواوی 27/02/2010 دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئیمام و خه‌تیبه‌ کورده‌کانی به‌ریتانیا ئاگادار کران و پرۆژه‌ی یه‌کێتی زانایانی ئاینی کوردیان خرایه‌ به‌رده‌ست و داوای ئاماده‌بوونیان لێ کرا توانرا دانیشتنی یه‌که‌م له‌ مزگه‌وتی نوور به‌ ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێك مامۆستاو که‌سایه‌تی ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو ئاماده‌بوان پشتگیری و خۆشحاڵیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕی و جێگه‌ی نه‌خشاندنی گشت ئاماده‌بوان بوو، بۆ زیاتر فراوانکردن و بڵاونه‌کرده‌وه‌ی پێش وه‌خت بڕیاری دانیشتنێکی تر درا تا هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه‌ی که‌ ئاماده‌ی دانیشتنی یه‌که‌م نه‌بوون به‌ هه‌موو ئاماده‌بوانه‌وه‌ هه‌وڵی هێنانه‌ ناویان بدرێت و تواناکان زیاتر به‌هێزتر بکرێت و هه‌موو پێکه‌وه‌ پشت به‌خوای گه‌وره‌ تواناکان پێکه‌وه‌ گرێ بده‌ین، به‌ مه‌به‌ستی زوو گه‌شتن به‌ ئامانج و فراوانکردنی کاره‌کانمان. دواتر له‌ به‌رواری 14/03/2010 دانیشتنی دووهه‌م کرا له‌ هه‌مان مزگه‌وت و سوپاس بۆ خوا توانرا قه‌واره‌یه‌کی وا دابنرێت که‌ بتوانرێت کاری له‌سه‌ر بکرێت و هه‌وڵی فراوانکردنی هه‌م یه‌کیه‌تیه‌که‌ بدرێت، وه‌ هه‌م ده‌ست به‌کاره‌کان بکرێت و چیتر به‌ بیانوی جیا جیاوه‌ ئه‌و پرۆژه‌ گه‌وره‌یه‌ دوانه‌خرێت و له‌بار نه‌برێت، ئه‌وه‌ بوو له‌هه‌مان ڕۆژدا ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیه‌که‌مان ڕاگه‌یاندوو له‌ هه‌مان ڕۆژی ئاماژه‌ پێکراوه‌و هه‌نگاو بۆ کاره‌کان نرا، بۆ زیاتر به‌رچاو ڕوونی و وورده‌کاری زیاتر له‌ سه‌ر ئامانج و جۆرێتی وچۆنێتی کاره‌کانمان، پێمان باش بوو شه‌فافانه‌ به‌ گشت خه‌ڵکی ڕابگه‌یه‌نین، جێگه‌ی خۆشیه‌تی بڵێین ده‌رگای یه‌کیه‌تیه‌که‌ واڵایه‌و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا مه‌رجی بوون به‌ ئه‌ندامیان تێدا هه‌بێت ده‌توانن ببن به‌ ئه‌ندام و جێگه‌ی خۆشحاڵی یه‌کیه‌تیه‌که‌مانه‌، هه‌موو ڕێگاکانی په‌یوه‌ندی بۆ هه‌موولا واڵایه‌و به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پیشوازیمان بۆ هه‌موو که‌سانی شیاو به‌ یه‌کیه‌تیه‌که‌مان هه‌یه‌.

ئامانجه‌کانمان
1-گه‌یاندنی ئاینی ڕاستی ئیسلام وه‌ك خۆی.
2-کۆکردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ ده‌ره‌وه‌و لێك نزیك کردنه‌وه‌یان.
3-تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ جاریه‌ جیا جیاکانداو مامه‌ڵه‌ کردنێکی شه‌رعیانه‌ له‌گه‌ڵیاندا.
4-پاراستنی ئه‌منیه‌تی کورده‌کان و ئه‌م ووڵاته‌ی تێیدا ده‌ژین.
5-دوورکه‌وتنه‌وه‌و خۆ پاراستن له‌ کاری توندوو تیژی.
جۆرێتی کاره‌کانمان و به‌ گه‌ڕ خستنی تواناکانمان
1-گرنگی دان به‌ مزگه‌وته‌کان و فراوانکردنی وانه‌کان تێیدا.
2-تێکه‌ڵی زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌کتری و به‌ ده‌مه‌وه‌ چوونی خه‌ڵکیه‌وه‌.
3-ڕێنمونی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یان ناسین و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و ئامۆژگاری کردنیان بۆ په‌یوه‌ندی کردن و به‌شداری کردن له‌ وانه‌کانی هه‌ر یه‌ك له‌و مزگه‌وتانه‌ی که‌ به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه‌و نزیکن له‌و که‌سانه‌وه‌.
4-به‌ستنی کۆڕو سیمینارو ده‌ورات به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نیوان یه‌کتردا.
5-گرنگی دان به‌ نوسین و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی سایت و گۆڤاری تایبه‌ت به‌خۆمانه‌وه‌، له‌ ئاینده‌دا.
6-به‌ده‌مه‌وه‌ چوونی به‌ په‌له‌ی کێشه‌ی له‌ناکاوو لیژنه‌ دروست کردن بۆی.
7-خڕکردنه‌وه‌ی پاره‌و پڕکردنه‌وه‌ی هه‌ر که‌موکوڕیه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌که‌مانه‌وه‌ که‌هه‌بوو له‌ ڕێگه‌ی مزگه‌وته‌کانمانه‌وه‌، چ بۆ مزگه‌وت درست کردن، نوێژه‌ن کردنه‌وه‌، وه‌یان هه‌رکارێکی ئاینی و مرۆیی تر.
8-گرنگی دان به‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌مرن و ڕه‌وانه‌ کردنه‌وه‌یان بۆ کوردستان.
9-سه‌ردانی زیندانیان و ئامۆژگاری کردنیان له‌ زیندانداو عینوان وه‌رگرتنیان و و سه‌ردان کردنیان دوای به‌ربوونی و هه‌وڵدان له‌ گه‌ڵیاندا بۆ درستکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی دروست و نه‌که‌وتنه‌وه‌ زیندانیان جارێکی تر.
10-گرنگی دانی زیاتر به‌ بۆنه‌ ئاینیه‌کان و کاره‌ ئیسلامیه‌کان وه‌ك عه‌قیقه‌و ژن ماره‌بڕین و گوێزه‌وانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و هه‌وڵدانی گۆڕینی ئه‌و نه‌ریته‌ خراپه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ژندا.
11-هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی کۆلێژێکی شه‌رعی به‌ زمانی کوردی و ڕه‌سمیه‌ت وه‌رگرتنی به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی.
12-موخه‌یه‌می ساڵانه‌و هه‌وڵی کۆردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بدرێت.
13-گرنگیدان به‌ که‌سانی به‌ساڵاچوو، ئامۆژگاری کردنی که‌سه‌کانیان بۆ پاراستنیان به‌ شێوه‌یه‌کی دروست و نه‌خستنه‌ ناو خانه‌ی پیرانه‌وه.
14-گرنگی دان به‌ که‌لتورو زمان و کوردێتی خۆمان و له‌ ده‌ست نه‌دانی پێگه‌ی به‌ هێزی خۆمان.
15-له‌بیر نه‌کردنی کوردستان و هه‌وڵی هه‌ر هاریکاریه‌كی مرۆیی که‌ پێمان بکرێت.
16-گرنگیدان به‌ خوێندن له‌م ووڵاته‌دا تا ئاسته‌ باڵاکان و خه‌ڵك هاندان بۆی و ڕێنمونی کردنیان له‌سه‌ر.
‌17-به‌ده‌مه‌وه‌ چوونی لێ قه‌وماوان و سوککردنی خه‌مه‌کانیان، مادی و مه‌عنه‌وی.
18-گرنگیدان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و هاندانی کوردان بۆ به‌ژداری کردنیان بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد.
19-هه‌ڵوێست وه‌رگرتنمان له‌هه‌رکارێك که‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ ڕه‌وه‌ندی کوردیه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و یاسایی.
20-به‌ژداری کردنمان به‌ گوێره‌ی توانا له‌ هه‌ر کارێکی مرۆیی که‌ له‌م ووڵاته‌دا ده‌کرێت، چ په‌یوه‌ست بێت به‌ کوردستانه‌وه‌ چ به‌ ناوخۆی به‌ریتانیا.
مه‌رجی بوون به‌ ئه‌ندام
یه‌کێك وه‌یان زیاتر له‌م خاڵانه‌ی تێدا هه‌بێت
1-ده‌رچووی کۆلێژی شه‌ریعه‌ بێت.
2-ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتێك بێت و ئه‌زموونی زیاتر له‌ ساڵێك هه‌بێت له‌کارکردنی مزگه‌وتدا.
3-حافز قورئان بێت.
4-کتێب و بڵاوکراوه‌ی ئیسلامی و شه‌رعی هه‌بێت و دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌که‌مان ته‌زکیه‌ی بۆ بکه‌ن.
بڕوای به‌ وه‌سه‌تیه‌ت هه‌بێت و به‌دوور بێت له‌ توندوو تیژی و ته‌کفیر کردن، له‌که‌دار نه‌بوو بێت به‌ تاوانێکی دیارو به‌خراپه‌ نه‌ناسراو بێت.
هه‌ڵوه‌شاندوه‌ی ئه‌ندامێتی
1-داوایه‌ك پێشکه‌ش به‌ یه‌کیه‌تیه‌که‌ بکات و به‌ فه‌رمی وازبهێنێت.
2-ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی زیاتر له‌ دوو دانیشتن نه‌بێ به‌بێ عوزر.
3-ئه‌گه‌ر تاوانێکی گه‌وره‌ی لێ به‌ده‌رکه‌وت، به‌جۆرێك یه‌کیه‌تیه‌که‌ له‌که‌دار بکات.
4-ئه‌گه‌ر کار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کان نه‌کات.
مه‌راجیعی پشت به‌ستنمان له‌ کاره‌کاندا
1-قورئان.
2-سونه‌ت.
3-ئیجماع.
4-قیاس.
5-عورف.
6-الستحسان.
7-ئیجتیهاد.
8-المێالح المرسلە.
9-سد الژرائع.
10-شرع من قبلنا.
11-أقوال السحابە.
بۆ په‌یوه‌ندی کردن و بوون به‌ ئه‌ندام و هه‌ر ڕه‌خنه‌و پێشنیارێك ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ناو نیشانانه‌وه‌.
عومه‌ر عه‌لی ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی نوور له‌ شاری بێرمینهام
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 01215152458
ژماره‌ی موبایل 07969697744
[email protected]
عینوانی ته‌واوی جێگه‌
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی بوار
10 Holyhead Road
Handsworth
Birmingham
B21 0LT
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ فۆڕم پڕ ده‌که‌نه‌وه‌ ناویان بۆ هیچ ده‌زگایه‌ك ئاشکرا ناکرێت ئه‌گه‌ر خۆیان ئیزن نه‌ده‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە