ئاگادارییەك لە نوێنەری كەسو كاری كۆمەڵێك لە بێسەرو شوێنكراوانی شەری ناوخۆ
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە هەر شوێنێك بن، ئاگاداری بەرێزتان دەكەین بۆ ئەوەى هەموومان هاودەنگ و هاوڕابین و بەیەكەوە بتوانین فشار بخەینە سەر پارتی و یەكێتی و پەرلەمان و سەرۆكایەتى هەرێمی كوردستان داواتان لێدەكەین كە هەركەسێكتان بێسەرو شوێنكراوە لە لایەن هەر حزبێك یان دەستەیەك تكایە ناو و ناونیشان و زانیاری بنێرن بۆ ئەم ناونیشانەى خوارەوە بۆ ئەوەى پەیوەندی لەنێوانمان دروست بێت بۆ دۆزینەوەى رێگەچارەیەك و گەیشتن بە ئەنجامێك و چارەنووسی رۆڵەكانمان ئاشكرابێت.
تێبینی: بۆ پەیوەندی كردن و ناردنی زانیاری و هەر پشتگیریەك پەیوەندی بەم ئیمەیلەوە بكەن :
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست